فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ بە فیلمی دووەم دایک دەستیپێکرد

15/08/2015    14:19

فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ بە فیلمی دووەم دایک دەستیپێکرد 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوێنێ وەک یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ بە نمایشکردنی فیلمی دووەم دایک (The Second Mother) لە دەرهێنانی ئانا مویلارت (Anna Muylaert) ی بڕازیلی دەستیپێکرد. پاش نمایش ئانا مویلارت لەوێ بوو بۆ چەپڵەڕێزانی ئامادەبووان. 

پاش جێهێشتنی کچەکەی لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی (Pernambuco) تا لەلایەن خزمەکانیەوە گەورە بکرێت، ڤاڵ ١٣ ساڵی داهاتوو وەک دایەنێک بۆ فابینهۆ لە ساوپاولۆ کاردەکات. چیتر کێشەی دارایی نییە بەڵام هەمیشە بەو خۆ تاوانبارکردنەوە دەژی کە نەیتوانیووە جێسیکای کچی گەورە بکات. کاتێک تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆی فابینهۆ دەستپێدەکات، جێسیکا پەیوەندی بە دایکییەوە دەکات و هەلی دووەم بە دایکی دەڵێت. جێسیکا دەیەوێت بێتە ساوپاولۆ و تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ بکات. پڕ لە ترس و خۆشی، ڤاڵ خۆی ئامادە دەکات، کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بینینی کچەکەی کردووە، تاوەکو لەگەڵ کچەکەی یەکبگرێتەوە. بەڵام کاتێک جێسیکا دەگات، بە تەبایی مامەڵە ناکات لەوەی لێی چاوەڕێ دەکرا و دەست دەکات بە نانەوەی پشێوی لە ماڵەکەدا.   

ئانا مویلارت لە ساڵی ١٩٦٤ لە ساوپاولۆ لەدایک بووە. پاش تەواوکردنی زانکۆ لەساڵی ١٩٨٤، وەک یاریدەدەرێکی دەرهێنەر دەست بە کاری خۆی دەکات. لەساڵی ١٩٨٩ لە تەلەڤزیۆن دەست بە کار دەکات. سیناریۆی چەند فیلمێکی نووسیوە لەوانە (O Menino)، (A Favela E As Tampas De Panela)، کە بەشێک بوو لە پڕۆژەی دەرگایەک بکەرەوە بۆ BBC، چەندین خەڵێ‌تی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا. لەساڵی ٢٠٠١ یەکەمین فیلمی درێژی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی (Durval Records)، کە لە فیستیڤاڵی فیلمی گرامادۆدا حەوت خەڵاتی بەدەستهێنا و بۆ چەندین خەڵاتی تر پاڵێورا، لەنێویاندا مۆنتریاڵ، ڕۆتردام و تۆرێنۆ، لەوێ خەڵاتی هۆڵدنی بۆ باشترین سیناریۆ بەدەستهێنا. ئەم خانمە سینەماکارە چەندین سیناریۆی نووسیوە بۆ دەرهێنەرە ناودارەکان، لەنێویاندا، فیلمی (The Year My Parents Went On Vacation)ی کاو هامبورگەر، کە نێردراوی بڕازیل بوو بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلمی بێگانەی ئۆسکار لەساڵی ٢٠٠٧. 

فیلمی دووەم دایک دوێنێ لە شانۆی نەتەوەیی نمایشکرا. 

سەرچاوە: ssf.ba






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw