خەڵاتەکانی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ

23/08/2015    17:59

خەڵاتەکانی باشترین فیلم لە فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوێنێ لە دوا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆدا کە لە پایتەختی وڵاتی بۆسنە بەڕێوەچوو خەڵات بەسەر باشترین فیلمەکان لە هەر سێ بواری فیلمی درێژ و کورتە فیلم و فیلمی دۆکومێنتەریدا دابەشکرا.
 
لیژنەی فیستیڤاڵ بۆ هەڵبژاردنی باشترین فیلمی درێژ:
سەرۆکی لیژنە: جالین پیتەر نێتزەر، دەرهێنەر (ڕۆمانیا)
ئەندامانی لیژنە: 
دیانا بوستامانتێ، دەرهێنەری هونەری فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کارتاگێنا (کۆڵۆمبیا)
زرینکا سڤیتچیک، خانمە ئەکتەر (کرواتیا، ئینگلتەرا)
مایک داونی، بەرهەمهێنەر (ئینگلتەرا، ئیرلەندا)
ماجا مایلۆس، دەرهێنەر (سڕبیا)

خەڵاتی دڵی سارایڤۆ بۆ باشترین فیلمی درێژ درایە فیلمی تورکی (Mustang) 
ئەم فیلمە بەرهەمی تورکیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و قەتەڕە
دەرهێنەری فیلمەکە: دێنیز گامزێ ئەرگوڤێنە
بڕی پارەی براوە بریتییە لە ١٦ هەزار یۆرۆ کە لەلایەن کونسوڵی ئەوروپاوە تەرخانکراوە.

خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران درایە فیلمی (Son of Saul)
بەرهەمی وڵاتی هەنگاریا
دەرهێنەر: لاسلۆ نێمەس
بڕی پارەی براوە بریتییە لە ١٠ هەزار دۆلار کە لەلایەن Agnes B تەرخانکراوە

خەڵاتی بیرهێنەرەوەی تایبەتی لیژنەی داوەران درایە فیلمی (Chevalier) ی یۆنانی.
دەرهێنەری فیلم: ئەسینا ڕەیچڵ تسانگاری.

خەڵاتی دڵی سارایڤۆ بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بە هاوبەشی درایە گونێش شێنسۆی، دۆگا دۆغشلو، توبا سانگورۆغلو، ئێلیت ئیشجان و ئیلایدا ئاکدۆغان لە فیلمی (Mustang) بەرهەمی تورکیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و قەتەڕ
بڕی پارەی براوە ٢،٥٠٠ یۆرۆ

خەڵاتی دڵی سارایڤۆ بۆ باشترین ئەکتەر بە هاوبەشی درایە یۆرگۆس کێنترۆس، ڤێنگەلیس مۆوریکیس، پانۆس کۆرۆنیس، ماکیس پاپادیمیتریۆ، یۆرگۆس پیرپاسۆپۆلۆس و ساکیس ڕۆڤاس لە فیلمی (Chevalier) ی یۆنانیەوە.
بڕی پارەی براوە بریتییە لە ٢٥٠٠ یۆرۆ

سەرچاوە: ssf.ba







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw