خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە فیستیڤاڵی سارایڤۆ

23/08/2015    18:09

خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە فیستیڤاڵی سارایڤۆ 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوێنێ لە دوا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆدا کە لە پایتەختی وڵاتی بۆسنە بەڕێوەچوو خەڵات بەسەر باشترین فیلمەکان لە هەر سێ بواری فیلمی درێژ و کورتە فیلم و فیلمی دۆکومێنتەریدا دابەشکرا.

لیژنەی هەڵسەنگاندنی باشترین کورتە فیلم:
ماریۆن دۆرینگ، دەرهێنەری ئەکادیمیای فیلمی ئەوروپا (ئەڵمانیا)
ئونا گونجاک، دەرهێنەر و مۆنتێر (ئینگلتەرا)
ئەلیس خەروبی، لێپرسراو لە فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ کورتە فیلم (فەڕەنسا)

خەڵاتی دڵی سارایڤۆ بۆ باشترین کورتە فیلم درایە فیلمی (A Matter of Will) بەرهەمی وڵاتی مۆنتینیگرۆ و دەرهێنانی دوسان کاسالیکا.

خەڵاتی بیرهێنەرەوەی تایبەتی لیژنەی داوەران درایە (Damaged Goods) ی بەرهەمی وڵاتی بۆسنە و هەرسک، لە دەرهێنانی نەرمین هەمزاجیک.

خەڵاتێکی تریش هەر بە هەمان ناوەوە بەخشرایە فیلمی (Tuesday)ی بەرهەمی وڵاتی تورکیا و فەڕەنسا، دەرهێنانی زیا دێمیرێڵ.

سەرچاوە: sff.ba






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw