خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکومێنتەری لە فیستیڤاڵی سارایڤۆ

23/08/2015    18:23

خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکومێنتەری لە فیستیڤاڵی سارایڤۆ 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوێنێ لە دوا ڕۆژی فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆدا کە لە پایتەختی وڵاتی بۆسنە بەڕێوەچوو خەڵات بەسەر باشترین فیلمەکان لە هەر سێ بواری فیلمی درێژ و کورتە فیلم و فیلمی دۆکومێنتەریدا دابەشکرا.

لیژنەی داوەرانی باشترین فیلمی دۆکومێنتەری: 
بۆرۆ کۆنتیچ، دەرهێنەری سەنتەری میدیایی سارایڤۆ (بۆسنە و هەرسک)
جولیانۆ ڕیبیرۆ سەلگادۆ، دەرهێنەر/ نووسەر (فەڕەنسا، بەڕازیل)
ئانکا شمید، دەرهێنەر، دروستکەری ڤیدیۆی هونەری (سویسرا)

خەڵاتی دڵی سارایڤۆ بۆ باشترین فیلمی دۆکومێنتەری بەخشرایە فیلمی (Toto And His Sisters) ی بەرهەمی وڵاتی ڕۆمانیا. دەرهێنانی ئەم فیلمە لەلایەن ئەلێکساندەر ناناو کاری بۆ کراوە. 
بڕی پارەی براوە بریتییە لە ٣ هەزار دۆلار و پارەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کاروباری دەرەکی سویسراوە تەرخانکراوە.

خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەران بەخشرایە فیلمی (Titita) ی هەنگاری لە دەرهێنانی تاماس ئەلماسی.
بڕی پارەی براوە بریتییە لە ٢٥٠٠ دۆلار کە لەلایەن جەزیرەی بەڵکانەوە تەرخانکراوە.

خەڵاتی بیرهینەرەوەی تایبەت درایە فیلمی (Flotel Europa)ی بەرهەمی دانیمارک و سڕبیا. دەرهێنانی فیلمەکە ڤلادیمێر تۆمیچ ئەنجامی داوە.

خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ درایە فیلمی (One Day In Sarajevo) بەرهەمی بۆسنە و هەرسک و نەمسا. کاری دەرهێنانی لەلایەن جاسمیلا زبانیچەوە ئەنجامدراوە.

سەرچاوە: sff.ba






هه‌والی زیاتر