فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەست بە چالاکیەکانی دەکات

24/08/2015    17:05

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەست بە چالاکیەکانی دەکات 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە شاری دهۆک لە سێیەمین ساڵیدا سێیەمین فیستیڤاڵی خۆی ئەنجام دەدات کە بڕیارە لە ٩ی ئەیلولی ئەمساڵ دەستپێبکات و ١٦ی ئەیلول کۆتایی بێت. 

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بۆ؟ 
کوردستان بەشێکی گەورەی ناوچەی میزۆپۆتامیای گرتۆتەوە. کە یەکێکە لە ناوچە کۆنە کلتوریەکان لە جیهاندا، هەروەها میزۆپۆتامیا بە لانکەی شارستانیەت دادەنرێت، کە تیایدا لەوێ نووسین داهێنرا و بنچینەی فەلسەفەش هەر بۆ ئەوێ دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەم ڕەگو ڕیشە کلتووریە کۆنەدا ئەم ناوچەیە دیسانەوە کاریگەری گەورەی کلتور و شارستانیەتی ڕۆژئاوای لەسەر هەبووە. 

فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک دەخوازێت ناسنامەیەکی کلتووری بۆ ئەم ناوچەیە بگەڕێنێتەوە، بۆیە دەکرێت ئەم ناوچەیە بکرێتە شوێنێکی گەشەسەندوو لە جیاتی جێگەیەک بۆ ململانێی سیاسی. میزۆپۆتامیا کە جاران بە خاکێکی بەپیت ناودەبرا دەکرێت ئێستا هەناسەیەکی سینەما و داستان هەڵبمژێت. چیرۆکەکان ئەمجارە بە هێزێکی زیاترەوە گەشە دەکەن. 

فیستیڤاڵەکە هەوڵ دەدات فیلمە هەرە باشەکانی جیهان پیشان بدات کە نرخێکی هونەری بەرزیان هەیە و لە تەواوی جیهانەوە دروست بوون. فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەخوازێت ژینگەیەکی لەبار دروست بکات بۆ گۆڕینەوەی کلتور و بەها مرۆڤایەتیەکان لە نێوان وڵاتاندا. ئەم شارە بەرەنگاری مانەوە دەکات، بۆیە کلتوری کۆن لەگەڵ کلتوری نوێدا یەکدەگرن هەروەها فیلمە کوردیەکان لەگەڵ جیهانی سینەمادا بە یەکتری ئاشنادەبن. دەکرێت ئەزموونێکی کەسیی فیلمی تایبەت دروست بکرێت و خەڵکیش دەتوانن تینوێتی و سۆزی خۆیان بۆ سینەما لەگەڵ یەکتری بەش بکەن تاوەکو شتی نوێ بەرهەمبهێنن لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا. 

مەبەستی سەرەکی فیستیڤاڵەکە ئەوەیە کە دەیەوێت پردێک دروست بکات لەنێوان بەرهەمهێنەرانی فیلمی کوردی و دروست کەرانی فیلم لە تەواوی جیهاندا. وەک فیستیڤاڵێکی تایبەت لە ناوچەکەدا، دەیەوێت وەک جێگەیەک بۆ دەخستنی تواناو بەهرەکانی دەرهێنەرانی کورد خۆی پیشان بدات. 

فیستیڤاڵەکە تەنها فیلمەکانی سینەمای جیهان نمایش ناکات، بەڵکو دەیەوێت زۆرباش چاو بخاتە سەر فیلمە کوردییەکان. تەنانەت ئەم فیستیڤاڵە هەوڵ دەدات فیلم لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە وەربگرێت، جیا لەوەش دەیەوێت ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی کوردستان دروست دەکرێن و دەرهێنەرەکانیان لە غەریبیدا دەژین بهێنێتە ناو فیستیڤاڵەکەوە و بەشداربن. 

ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کلتور و هونەر و وەرزش و لاوانی شاری دهۆک ڕێکدەخرێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سینەمای دهۆک بە هاوکاری میتۆس فیلم لە بەرلین. 
 
سەرچاوە:Dohukiff


هه‌والی زیاتر