ملوانکەی ستیل لە ئوستراڵیا دەبێت

28/08/2015    18:28

ملوانکەی ستیل لە ئوستراڵیا دەبێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

کورتە فیلمی ملوانکەی ستیڵ لە نووسینی حەمە فەریق حەسەن و دەرهێنانی زانیار عەزیزی لە چوارەم خولی فیستیڤاڵی سینەمایی ئێران لە وڵاتی ئوستوراڵیا بەشدار دەبێت.

بڕیارە فیستیڤاڵی سینەمایی ئێران لە ئوستراڵیا لە ٣ تا ٦ی مانگی ئەیلوول لە شاری سیدنی پایتەختی وڵاتی ئوستراڵیا بەڕێوە بچێت و ٢٤ فیلمی درێژی سینەمایی، کورتە فیلم و فیلمی دۆکومێنتەری کە دەرهینەرەکانیان ئێرانین بەشداری ئەم فیستیڤاڵە دەکەن. 

زانیار عەزیزی دەڵێت: "ئەم فیستیڤاڵە بەشی پێشبرکێی هەیە و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر فیلمە براوەکان دابەشدەکرێت." فیلمی ملوانکە و ستیلی دەرهێنەریش لە بەشی پێشبڕکێدایە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە وەک باشترین کورتە فیلمی فیستیڤاڵەکە. 

عەزیزی دەڵێت: "ئەم فیستیڤاڵە بۆ ناساندنی سینەمای ئێرانە بە خەڵکی ئوستراڵیا و هەروەها بۆ دروستکردنی پەیوەندیە لە نێوان سینەماکارانی ئێران و ئەو ئێرانیانەی کە لە وڵاتی ئوستراڵیا پەنابەرن و لەوێ دەژین." 





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw