٩ درێژە فیلمی کوردی لە فیستیڤاڵی دهۆک کێبڕکێی باشترین دەکەن

29/08/2015    20:09

٩ درێژە فیلمی کوردی لە فیستیڤاڵی دهۆک کێبڕکێی باشترین دەکەن 


Cînema



سولی ئۆن وێب

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ لە هۆڵی پانۆرامای ئازادی، دووەم پرێس کۆنفرانسی سێیەمین فێستیڤاڵی دهۆکی نێودەوڵەتی لە لایەن بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەوە، مەهمەت ئاکتاش (بەڕێوەبەری هونەری)، ساڵح عارف (جێگری سەرۆکی فێستیڤاڵ)، بینا قەرەداغی (بەڕێوەبەری پرۆگرامی کوردی) و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پرێس و فیلمسازان، ئەم پرێس کۆنفرانسە ساز کرا. چەندین زانیاری بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکراکران لەوانەش ئاشکراکردنی فیلمی کردنەوەی (ئۆپینینگی) فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک کە بریتییە لە دواهەمین فیلمی دەرهێنەری کورد شەوکەت ئەمین (بیرەوەری سەر بەرد).

بینا قەرەداغی، بەڕێوەبەری پرۆگرامی کوردی فیستیڤاڵی دهۆک لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی باش لە فیلمی کوردی گەیشتونەتە دەست لیژنەی هەڵبژاردن و توانیان لە تێکڕای ٢٤٨ فیلم، ٤٤ فیلم هەڵبژێرن بۆ بەشداری کردن لە سێیەمین خولی ئەم فیستیڤاڵە، کە ٩ فیلمیان لە بەشی کێبرکێی فیلمی درێژ دان و لە ووڵاتی جیاجیاوە بەشداریان کردووە.

هەرەوها ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی فەرشی سور ڕۆژانە بۆ ئەم فیلمانە سازدەکرێن لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک و گەورە ئەستێرەکانی سینەمای کوردی ئامادە دەبن و بینەرانیش دەتوانن لەو ڕێو ڕەسمانەدا ئامادەبن پێش نمایشکردنی فیلمەکان.
ئەو فیلمانەی بەشداری پێشبرکێی درێژە فیلمی کوردی دەکەن بریتین لە:


1. Memories on Stone | By Shawkat Amin Korki | Kurdistan, Germany
2. The Dance of Horses| By Sardar Khalil | Kurdistan
3. Farewell Analog| By Hiwa Amin Nejad | Iran
4. Mikael | By Kordo Doski | UAE, USA, Kurdistan
5. Pako | By Walid M. Tahir | Kurdistan
6. Song of my Mother | By Erol Mintas | Turkey 
7. Letter To The King | By Hisham Zaman | Norway
8. Once Upon a Time | By Kazim Oz | Turkey
9. Come to my voice | By Huseyn Karabey | Turkey







هه‌والی زیاتر