سولی ئۆن وێب
دەرهێنەری میسڕی-کوردی عەلی بەدرخان لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆکی نێودەوڵەتی، کە بڕیارە لە ٩ی ئەیلوولدا لە شاری دهۆک ئەنجام بدرێت، بەشداری دەکات.
عەلی بەدرخان ئەندامی لیژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی فیلمی دهۆکە بۆ هەڵسەنگاندنی باشترین درێژە فیلمی کوردی لە پاڵ هەریەکە لە ئانی دێمی جیرۆی سەرۆکی لیژنە و مارینا کاباڕاڵ، عەتا نەهایی و جولیا دۆبرێدا.
عەلی بەدرخان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ باس نیوزی عەرەبی دەڵێت، "هەموومان پێشمەرگەین لە خزمەتی کوردستاندا" خۆشی بە پێشمەرگەی هونەر و سینەمای کوردستان دەزانێت.
سەرچاوە: basnews