بیرەوەریەکانی سەر بەرد

10/09/2015    18:32

بیرەوەریەکانی سەر بەرد 


Cînema

جای وێسبێرگ
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

دەرهێنەر و پڕۆدوسەرێک لە کوردستانی عێراق دەجەنگن تاوەکو فیلمێکی درێژ دەربارەی ڕەشەکوژی ئەنفال دروست بکەن لە "بیرەوەریەکانی سەر بەرد"دا، چیرۆکێکی تاریک لە ڕابردوویەک کە ناتوانیت لێی دەربازبیت، بەشێوازێکی گاڵتەئامێزی ئەبسۆردی دەگێڕدرێتەوە. کە وادادەنرێت پڕبێت لەو بەرکەوتنە بایۆگرافیانەی کە بەسەر شەوکەت ئەمین خۆیدا هاتوون، فیلمەکە تەواو هاوسەنگە لەگەڵ کۆی کارەکانی تری شەوکەت ئەمین (شوێنێک بۆ یاری، پەڕینەوە لە غوبار). ئەم فیلمە خەڵاتەکانی (ئەبوزەبی و یونیسکۆ)ی بەدەستهێناوە و بەردەوامە لە بەشداریکردن و بردنەوەی خەڵاتە گەورەکانی جیهان.

دەستپێکی ئەم فیلمە هاوشێوەی "سینەما پارادیسۆ"ی دەرهێنەری ئیتاڵی جۆزێف تۆرناتۆری، حوسەینی لاو پیشان دەدات کە سەردانی باوکی دەکات کاتێک لە سینەمایەکدا کاردەکات لەکاتی نمایشی فیلمی "ڕێگا"ی یەڵماز گونەیدا. کۆمەڵێک سەرباز خۆیان دەکەن بە هۆڵی سینەماکەدا و دەڵێن کە فیلمەکە قەدەغەیە، لە باوکی حوسەین دەدەن و توندوتیژی بەرامبەر دەنوێنن، ئەم توندوتیژییە لەگەڵ توندوتیژی ناو فیلمەکە و لولەی تفەنگی سەربازانی ناو فیلمی ڕێگا و ناو فیلمەکەی شەوکەت تێکەڵ بە یەکتر دەبن.

چیرۆکی فیلم دەچێتە کاتی ئێستا و حوسەین وەک دەرهێنەر لەگەڵ هاوڕێی مناڵیی خۆی ئالانی پڕۆدوسەر ئامادەکاری دەکەن بۆ دروستکردنی فیلمێک کە باس لە جینۆسایدی کوردەکان بکات لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سەدام حوسەیندا. ئەوان دەیانەوێت لە شوێنێکدا کە پێشتر سەربازەکانی سەدام حوسەین خەڵکیان تیادا ئازاردەدا، لەو شوێنەدا فیلم دروست بکەن. لە فیلمەکەدا ڕۆڵی سەرەکی پیاو ڕۆژ ئازاد دەیگێڕێت، کە ئەمیش ئەستێرەیەکی گۆرانیبێژەو دەیانەوێت لەڕێگەیەوە پارەیەکی باشتر بۆ فیلمەکە پەیدا بکەن. تاکە سەرئێشەی گەورە کە دەمێنێتەوە بۆ کاستەکە بریتییە لە دەستخستنی ئەکتەرێکی سەرەکی ژن بۆ فیلمەکە. 

پاشتر بەڕێکەوت سنور، کە مامۆستای مناڵانی کەمئەندامە و دەخوازێت لە فیلمدا نواندن بکات بەتایبەتیش لەم فیلمە، لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە دەیبیستێت کە کاستی ئەم فیلمە پێویستیان بە ئەکتەرێکی ژن هەیە. سنور دەچێتە ئەو جێگایەی کاستی فیلمەکەی لێیە و وێنەی سەدام لەو جێگایەدا ئەزموونێکی ناخۆش بە سنور دەبەخشێت، بەڵام ئەو دەیەوێت ئەو ڕۆڵە وەربگرێت، حوسەینیش دەیەوێت سنور ئەو ڕۆڵە وەربگرێت. ئەو کاتەی حەمیدی مامی سنور بەوە دەزانێت کە کچی براکەی دەیەوێت لە فیلمدا بەشداربێت ڕازی نابێت و دەڵێت ئەوە شتێکی نەکردەیە کە سنور لەکاتێکدا شووی نەکردووە لەسەر شاشە دەربکەوێت. تەنها یەک شت هەیە کە دەبێت بکرێت: هیوای کوڕی حەمید سنوری خۆشدەوێت، بۆیە سنور دەبێت بڕیاربدات لەوەی شووی پێبکات پاشان ڕێ بەوە دەدەن لە فیلمەکەدا بەشداربێت لەکاتێکدا سنور هیوای خۆشناوێت.

لێرەوە پەستان لەسەر هەموو کارەکتەرەکان دروست دەبێت، حوسەین و ئالان کێشەی دارایی و سیاسی و کێشەی تایبەتی کارەکتەرەکان دێتە ناو فیلمەکەوە، حوسەین هاوسەرەکەی و مناڵەکەی لە دەرەوەی وڵاتن و هەردووکیان چاوەڕێی گەڕانەوەی حوسەین دەکەن بۆ لایان. سنوریش قوربانیەکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی لە فیلمەکەدا بەشداربێت، هیوا پیاوێکە مێشکێکی بچووکی هەیە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری باوکییەوە لە کرداری ژیانی ڕۆژانەیدا. دروستکردنی فیلمەکە دەست پێدەکات و شەوکەت کورکی زۆر بە جوانی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە فیلمێک لەناو فیلمێکدا دروست بکات. 

تێکەڵکردنی ئەم دوو چیرۆکە زۆر جوان کاری لەسەر کراوە بەتایبەتی لەو دیمەنەی حەمیدی مامی سنور دەیەوێت بچێت کچەکەی بباتەوە ماڵ و جارێکی تر نەچێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری فیلمەکە بکات، حەمید بەسەر ئەکتەرێک کە ڕۆڵی سەربازێکی عێراقی دەگێڕێت هاوار دەکات و پێی دەڵێت بەعسی. تێکەڵبوونی واقیع و فیلم و کاریگەری سینەما لەسەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ دەبینین. 

دواتر لەژێر کاریگەری باوکدا هیوا لەکاتی کارکردن لە فیلمەکەدا فیشەکێک دەنێت بە حوسەینی دەرهێنەرەوە و چیتر ناتوانێت بڕوات بۆیە لەپاشتردا حوسەین پارە لە باوکی هیوا وەردەگرێت تاوەکو فیلمەکە تەواو بکات بە هاوکاری یەکێک لە هاوکارەکانی تاوەکو فیلمەکە نەکەوێتە دەستی ڕۆژ ئازاد کە بڕیارە ئەو پارە بدات و فیلمەکە تەواو بکات بەڵام حوسەین ڕێگە بەوە نادات و دەڵێت من ڕێگە نادەم کەس فیلمەکەم خراپ بکات. 

فیلمەکە تەواو دەبێت و هەمووان ئامادەی نمایشی فیلمەکە دەبن بەڵام لەپاش کەمێک کارەبا دەبڕێت. زۆرینەی بەشداربووان هەڵدەستن و شوێنی نمایشەکە جێدەهێڵن. نمایشی فیلمەکە دەست پێدەکاتەوە و پاش کەمێک باران دەبارێت و تەنها چەند کەسێکی کەم تا کۆتایی نمایشی فیلمەکە لەسەر کورسی شوێنی نمایشی فیلمەکەدا دەمێننەوە.   
 
سەرچاوە: Variety.Com








هه‌والی زیاتر