وۆرکشۆپێک لەسەر کامێرەی کانون لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا

13/09/2015    00:56

وۆرکشۆپێک لەسەر کامێرەی کانون لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا 


Cînema

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە درێژەی چالاکییەکانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کامێرەی کانون لەلایەن مەیسەم کەمالی نەژاد بەڕێوەبەری هونەریی کۆمپانیای کرێتی فۆکس بۆ ژمارەیەک لە بەشداران و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە وترایەوە. کە تیایدا فوکس خرایە سەر پێشکەوتنەکانی کانون لە بواری بەرهەمهێنانی کامێرای ڤیدۆ بۆ دروستکردنی فیلمی سینەمایی و تایبەتمەندییەکانی هەریەک لە کامێرای کانونی C100  و C300 بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی خرانە ڕوو.

مەیسەم کەمالی نەژاد لە میانی پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکەدا ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی کانون کرد لەبواری بەرهەمهێنانی کامێرای سینەمادا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوای ئەوەی کانون سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لەناو هونەری سینەمدا هەوڵیدا چەندین کامێرەی نوێ و بەتواناتر لە کامێرەکانی دیکە بەرهەم بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستە کەمالی نەژاد ئاماژەی بەهەریەک لە بەرهەمەکانی کانون، کامێرەی C100  و C300 کرد.


سەبارەت بە وۆرکشۆپەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، سابیر ڕەحمان یەکێک لە ئامادەبووانی وۆرکشۆپەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم وۆرکشۆپانە سوودی خۆی هەبووە بێگومان، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا زیاتر ڕێکلام بوو بۆ کۆمپانیای بواری ڤیدیۆ، نەک ئەوەی تیشک بخاتە سەر شیکردنەوەی لایتین و کامێرا."

وتیشی: "من پێم باشبوو وۆرکشۆپەکان لەکاتی نماییشی فیلمەکاندا نەبوونایە، خەڵکانی پسۆریان بهێنایە و ڕۆژانە کاتژمێرێک وانەی بوتایەتەوە و باسی هەموو لایەنەکانی هونەری سینەمای تێدا بکرایە."


















هه‌والی زیاتر