ئەم بەیانییە کۆمەڵەی دووەمی کورتە فیلمە کوردییەکان پێشاندارن

13/09/2015    16:08

ئەم بەیانییە کۆمەڵەی دووەمی کورتە فیلمە کوردییەکان پێشاندارن 


Cînema

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەشێکی دیکە لە کورتە فیلمە کوردییەکان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک نماییش لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک کران، کە پێکهاتبوون لە "Home and Key، دەرهێنانی: شوان عەتوف، Ice cream، دەرهێنانی سەرهەت کارەسڵان، Ants Apartment، دەرهێنانی: تۆفیق ئامانی، Red Shoes، دەرهێنانی: رۆ ئۆگوز، Ice Water، دەرهێنانی: جەلال سەعید پەنا، Microphone دەرهێنانی: کەریمۆک.". هاوکات لەگەڵ پێشکەشکردنی ئەم فیلمانەدا ژمارەیەک فیلمی دیکە لە هەرسێ هۆڵی سینەماکسی مازی مۆڵ نماییش کران.
دوابەدوای پێشاندانی فیلمەکان، گفتوگۆ لەنێوان بینەران و دەرهێنەری ئامادەبوو لە هۆڵەکاندا دەستی پێکرد، لەو گفتوگۆیەدا کە دەرهێنەر جەلال سەعیدپەنا دەرهێنەری فیلمی "Ice Water" بەشداری تێداکرد، تیشکخرایە سەر فیلمی ئەو دەرهێنەرە. فیلمەکەی سەعید پەنا دەربارەی کێشەیەکی ئێستای مرۆڤاییەتی بوو، ئەویش دەربارەی قەیرانی ئاو لەڕێگەی کارەکتەری کابرایەکی سەهۆڵفرۆشەوە کە کڕیاری نییە و سەهۆڵەکەی هەمیشە دەتوێتەوە بۆمان دەگێڕێتەوە، ئەو کارەکتەرەی سەعید پەنا لەگەڵ ئەوەی کە کڕیاری نییە، بەڵام لەگەڵ توانەوەی سەهۆڵەکەدا ئەو ناهێڵێت ئاوەکەی بەفیڕۆ بچێت و بۆ شتی دیکە سوودی لێدەبینێتەوە وەک ئاودانی درەخت و پێدانی ئاو بە چەند گیانەوەرێک.


جەلال سەعید پەنا سەبارەت بە فیلمەکەی بۆ بینەران وتی: "لەم فیلمەدا مەبەستم بوو بڵێم چۆن ئاگامان لە ئاو بێت بەتایبەتی کە ئێستا کێشەی تەواوی دنیایە، قیمەتی ئاو بزانین چەندە؟ بۆیە ئەم بابەتە من تەنیا وەکو بابەتێکی کوردی بیرم لێنەکردووەتەوە، بەڵکو وەکو کێشەی هەموو دونیا تەماشای دەکەم.






هه‌والی زیاتر