فیلمە کوردییەکان ١٠ خەڵات دەبەنەوە

14/09/2015    01:03

فیلمە کوردییەکان ١٠ خەڵات دەبەنەوە 


Cînema

پشتیوان کەمال

لەچوارچێوەی ئەو ٩ درێژە فیلمەی کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی دهۆک دەکەن، هەر یەک لەم فیلمانە هەلی بردنەوەی چەند خەڵاتێکیان هەیە. خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک پێکهاتوون لە ١٠ خەڵات بۆ فیلمە کوردییەکان. 

لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کە دەکاتە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، بڕیارە خەڵاتەکان بەسەر براوەکاندا دابەشبکرێت. خەڵاتی باشترین درێژە فیلمی کوردی، خەڵاتی لیژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرهێنەر، خەڵاتی باشترین سیناریۆی کوردی، باشترین ئەکتەر، باشترین خانمە ئەکتەر، باشترین فیلمی دۆکومێنتەری، خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای دهۆک بۆ باشترین کورتە فیلم، هەروەها خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکە بۆ باشترین فیلم.

لە دەرەوەی ئەم خەڵاتانەش خەڵاتی شاری دهۆک هەیە بۆ باشترین فیلمی کوردی کە لەناوچەی بادینان وێنەی گیراوە، هەروەها خەڵاتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردی.

لە ئێستادا نمایشی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی دهۆک بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە فیلمەکانی بەشداربوو لە هەر سێ هۆڵی مازی سینەماکس و هۆڵی کۆنفرانس نمایش دەکرێن.



هه‌والی زیاتر