نوێترین ئەلبومی هومایون شەجەریان بڵاودەکرێتەوە

14/09/2015    01:23

نوێترین ئەلبومی هومایون شەجەریان بڵاودەکرێتەوە 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
لە فارسییەوە : سوبحان یەعقوب


ئەلبومی "خوداوەندی نهێنی" یەکەمین سیدیی پڕۆژەی ئاوێنەیە  بە ئاوازی هومایون شەجەریان و داڕشتنی موزیکی سوهرابی پورنازری لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی دیکەدا بڵاودەکرێتەوە.
"خوداوەندی نهێنی" پێکهاتووە لە دوو بەش، لە بەشی یەکەمی "ساز و ئاواز" ستایلی هونەری ئەسفەهانی و شیعرەکانی مەولەوی تیادا بەکارهاتووە و بەشی دووەمی پێکهاتووە لە گێڕانەوەیەک بە ناوی "ڕەها بوون" لە سێ بەشدا بە ناوەکانی "مانگەشەو، خوداوەندی نهێنی و گیانێک و سەد ئاه" پێکهاتووە کە شیعری ئەم بەشانەش هی "خەیام، مەولەوی و حافز "ە .

ئەم بەرهەمە لە ئێران و تورکیا و ئەمریکا ریکۆردکراوە، لە ئێراندا "غولامرەزا سادقی" میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە و کۆمپانیای ئێران گام بلاویدەکاتەوە.دیزاینی بەرگەکەشی هەروەک "نەفریشتەم و نەشەیتان"،  "مکیاجی تۆخ" لە لایەن پونە میەرلۆ وە کراوە .
پڕۆژەی ئاوێنەکان پێکهاتووە لە پێنج بە ش کە لە شێوەی دەنگ و ڕەنگ دا بڵاو دەکرێنەوە .



سەرچاوە : musicema.com

هه‌والی زیاتر