09/11/2014    17:56

"بیرەوەری" ئەلبومی تازەی ئەنوەر ئیبراهیم لەسەر شۆرشی تونس.  


Mwsîk

ئەنوەر ئیبراهیم یەکێکە لە عود ژەنە بەناوبانگەکانی تونس، ئەم ساڵ بەرهەمێکی تازەی لەسەر شۆرشی تونس نمایشکرد.

"بیرەوەی" ناوی بەرهەمە تازەکەی ئەنوەر ئیبراهیمە، کە لە کردنەوەی ڤیستیڤالی نێودەوڵەتی قرطاج لە وڵاتی تونس نمایشکرا. لەم ڤێستیڤاڵەدا زیاتر ٦٠٠٠ بیسەر ئامادەی کۆنسێرتەکەی ئیبراهیم بون. لەوانەیە هۆکارێک بۆ ئامادەبونی زۆر لە بیسەران بۆئەوە بگەڕێتەوە، کە زیاتر لە شەش ساڵە ئیبراهیم ئەلبومی تازەی بەرهەم نەهێناوە و زیاتر لە ۲٠ ساڵە لە هۆڵی وا گەورەدا نمایشی نەکردوە، چونکە ئیبراهیم بۆ کۆنسێرتەکانی هۆڵی بچوک هەڵدەبژێرێت. بۆیە ئەم کۆنسێرتە لە هۆڵێکی وا گەورەدا کارێکی ئاسان نەبو.

ئەمە یەکەم جارنیە ئیبراهیم کاری موزیکی لەسەر بابەتی هەنوکەی رۆژانە بەرهەم بهێنێت، لەساڵی ۲٠٠۸ ئەلبومێکی تری بەناوی "The Astounding Eyes of Rita" بڵاوکردوە، کە کاری لەسەر شاعیری کۆچکردوی فەلەستینی مەحمود دەروێش کردبو. بۆیە ئەم ئەلبومە "بیرەوەری" لەژێر کاریگەری ئەم روداوە تازانەی تونسەوە بەرهەم هاتوە.  

ئەنوەر ئیبراهیم لە ساڵی ۱۹۵۷ لە تونس لەدایک بووە، هەر لە تەمەنی ۱٠ ساڵیەوە لە کۆنزەڤاتۆری تونس فێری ئامێری عود دەبێت. لەسەرەتادا وەک موزیک ژەنێکی میلی کاری کردوە، لەساڵی ۱۹۸۱ دەچێتە فەرەنسا وەلەوێ ئەزمونی زیتار لەگەڵ شێوازی موزیکی جاز و مۆزیکی شەرقی  کاردەکات. لەساڵی ۱۹۸۵ دەگەڕێتەوە تونس. کۆنسێرت لە زۆر هۆڵە باناوبانگەکانی جیهاندا سازدەکات. 

سەرچاوە:qantara.de




هه‌والی زیاتر