شانۆیی پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی نمایشکرا

11/11/2014    02:40

شانۆیی پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی نمایشکرا 


Şano

ئامادەکردنی : شاکار غەریب

ڕۆژانی ۱٦تا۲٠ ئەم مانگە کاتژمێر ٤:۳٠خولەک لە هۆڵی پێشەوا لەناو بینایی یەکێتی نابینایانی کوردستان شانۆیی پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی نمایشدەکرێ

زەریا سامی بۆ سولی ئۆن وێب دواو ووتی: "ئێمە وەکو ستافی شانۆیی کراوەی هاوسەرێتی ماوەی پێنج مانگە سەرقاڵی پڕۆڤەین بەڵام هاتنە پێشەوەی چەندین کێشە و بەربەس وەکو نەبوونی بودجەو هۆڵ و کەمی ئەکتەر فاکتەر بوون بۆ دواکەوتنی ئەم کارە شانۆییە، پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی ئەگەر سەیربکەین ئەم دەقە بە "ئێستاندنی"بۆ کراوە یان تاڕادەیەک بە کوردی کراوە و باس لە کێشە و گرفتەکانی هاوسەرێتی دەکات لە کۆمەڵگادا".

شاد شەکەوت ووتی: "من لەم شانۆییەدا ڕۆڵی کارەکتەری ( پیاو) دەگێڕم کارەکتەری پیاو کەهیچ هەست و سۆزێکی بۆ ژنەکەی نەماوە و هەرچی ئەو هەست و سۆزەی هەیەتی لە درەوەیە و بۆ ژنانی تری تەرخان کردووە یاخود ساردی لەگەڵ هاوسەرەکەیا هەیە کە منداڵێکیش لە نێوانیاند هەیە تاوای لێ دێ پیاوەکە پێشنیاری ئەوە دەکا کە پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی بدات و بڵێ با پەیوەندی هاوسەرێتیمان ئەنجام بدەین مەبەست لەمە ئەوەیە کە هەردووکیان "لەدەرەوەی چواچێوەی خێزانەکە پەیوەندیمان لەگەڵ کەسانی تردا هەبێ"

شانۆیی پەیوەندی کراوەی هاوسەرێتی لە نوسینی (دایۆفۆ –فرانکارامە) وەڕگێڕانی (مەریوان هەڵەبجەیی) دەرهێنانی (زەریا سامی)ە لە نواندنی (شادی ئارام- شاد شەوکەت- هاڤڵ سامی- هێمن نەوزاد)ە









هه‌والی زیاتر