ئامادە کردنی: هەڵوان سەباح
لەگەڵ بوونی ئەو قەیرانە داراییەی کە هەرێمی کوردوستانی گرتۆتەوە، گروپە کلتوری و هونەرییەکانیش دوچاری گرفت بوونەتەوەو ناتوانن پرۆژەکانیان بە تەواوی ئەنجام بدەن.
گروپی له‌یزین ماوه‌ی دوو مانگه خەریکی مه‌شق راهێنانن به‌ڵام به‌هۆكاری هاوكاری نه‌كردنیانه‌وه تائێستا لایان ڕوون نیه ڕۆژی نمایش ئه‌كه‌وێته چ ڕۆژێك. كۆریۆگرافی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن سه‌ماكار(هاوڕێ كه‌مال)ه‌وه ئاماده كراوه. كه‌ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م كاری كۆریۆگرافی ئه‌م سه‌ماكاره.
یه‌كه‌م نمایشی(سه‌ره‌تای كۆتاییه‌كان) ساڵی ٢٠١٣ له‌هۆڵی ڕۆشنبیری نمایشكرا. به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان "1جار خۆت و ته‌واو؟" دووره لههۆڵهكانهوه، واته له‌ناو كه‌شێكی كراوه‌دا نمایش دەکرێت. کۆنسێپتی ئه‌م كاره باس له‌به‌ر كه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ناو خودی تاكه‌كاندا ده‌كات، كهتاكێك چۆن به‌ر چواره‌ده‌وری ده‌كه‌وێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری دروستده‌كات.
سه‌ماكاره‌كانی ئه‌م نمایشه نوێیه‌ی گروپی له‌یزین پێکهاتون لە ( توانا نه‌وزاد، مینا نیاز، شه‌پۆل عه‌زیز، ئه‌رین ئیبراهیم، سه‌ما عه‌بدولكه‌ریم، هیژا سه‌لام، هانا ئاكۆ، ڤانیا فه‌رهاد).