کێڵگەی ژێرزەوی لە لەندەن

11/11/2014    16:38

کێڵگەی ژێرزەوی لە لەندەن 


Jînge

سولی ئۆن وێب

١٠٠ پێ لەژێر رووی زەوی، تەنانەت لەژێر رێڕەوی شەمەندەفەری ژێرزەوی، لە چینێکی دی لە پەناگەکانی جەنگی جیهانی دووەم، هەندێ شتی سەرنج راکێش دێنە ژیانەوە. 
ریچارد باڵارد و ستێڤن درینگ لە رێگەی تاقیکردنەوەکانیانەوە سیستمی هایدرۆپۆنیکمان (hydroponic) پێ دەناسێنن کە بریتییە لە چاندن بە ئاو. کارەکەیان لە ٢.٥م٢ دا لە رێڕەوێکی بەجێهێڵدراودا لە پایتەختی بەڕیتانیا ئەنجام داوە. 

ئەم کارەی ئەوان، ئەوە دەردەخات هەل و مەرجەکانی ئاووهەوا پێناچێت هیچی دی ببێتە بەربەست. لە هەمان کاتدا چەندین سودی دی هەیە، ٧٠% ئاوی کەمتر پێویستە لە ژێرزەوی بۆ بەرهەمهێنان و گەشەی روەکەکان، سیستمە کشتوکاڵییەکەیان دوورە لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی بۆ لەناوبردنی مێش و مەگەز بەو پێیەی رروەکەکان بە مێش و مەگەز زەرەرمەند نابن، ئەمە بێجگە لە سودگەیاندن بە (recycling)  سازدانەوە و چەندین سودی دی. 

ئەو روەکانەی چاندویانە بریتین لە بڕۆکۆلی، قارچک، سیر، خەرتەل، تەماتە. ستافی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەدەن کە "لەبەرئەوەی دەسەڵاتی تەواومان هەیە بەسەر ژینگەی روەکەکانەوە، هەرگەڵایەکی بچوک تامی تایبەتی خۆی هەیە چونکە کاریگەر نین بە ئاووهەواو گۆڕانکارییە وەرزییەکان، بۆیە دەتوانین هاوردەی دانەوێڵە کەم بکەینەوە." 

سەرچاوە: Weburbanist.com









هه‌والی زیاتر