یەکەم ئەزمونی فیلمی درێژییەتی و خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی دهۆکی بەدەستهێنا

17/09/2015    15:06

یەکەم ئەزمونی فیلمی درێژییەتی و خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی دهۆکی بەدەستهێنا 


Cînema

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


دوای دابەشکردنی خەڵاتەکانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، دەرهێنەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکەمین ئەزمونی درێژە فیلمی خۆی توانی خەڵاتی باشترین فیلمی کوردیی فێستیڤاڵەکە بۆخۆی ببات.

فیلمی "ماڵئاوا ئەنەلۆگ" کە لە دەرهێنانی سینەماکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوا ئەمین نەژادە، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین درێژە فیلمی کوردیی فێستیڤاڵی دهۆک و بڕی ١٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بردەوە. فیلمەکە باس لە کارەکتەری پیاوێک دەکات بەناوی کاک سەعی کە کامێرایەکی کۆن دەکڕێت بۆ قازانج کردن، بەڵام ئەو کامێرایە ژیانی ئەو و گوندنشینەکانیش دەگٶڕێت.


هیوا ئەمین نەژاد دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی کوردی لە مەراسیمی فێستیڤاڵەکەدا ڕایگەیاند: "ئەمە یەکەمین فیلمی درێژی منە کە دروستمکردووە، یەکەم بەشداریی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی دهۆکدا بووە، کە خەڵاتیشم وەرگرت. خۆشحاڵم بەوەی کە ئارامشێک بە من گەیشت کە بەداهاتی ئەم خەڵاتە دەتوانم بیر لە فیلمەکەی دیکەم بکەمەوە."


پرۆفایل:
هیوا ئەمین نەژاد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دنیاوە، هیوا بە دەرهێنانی فیلم لە وڵاتی ئێران ناسراو و ئەم فیلمەی دوایی ئەو "ماڵئاوا ئەنەلۆگ" یەکەمین ئەزمونی ئەو دەرهێنەرەیە لەبواری فیلمی درێژدا.


فیلمەکانی:
2008 The class photo
2008 Enchantment
2007 Four Tunes for Kirkuk
2005 The Dictator’s Henna Ritual





پۆستەری فیلمی "ماڵئاوا ئەنەلۆگ"

هه‌والی زیاتر