مۆسیقا کلاسیکیەکان بژەنن لە نەخۆشخانە و ئێستگەی شەمەندەفەر بۆ هێمن کردنەوەی خەڵکی

02/12/2014    23:43

مۆسیقا کلاسیکیەکان بژەنن لە نەخۆشخانە و ئێستگەی شەمەندەفەر بۆ هێمن کردنەوەی خەڵکی 


Mwsîk

بۆ ئەوەی هێرشکردنە سەر ستاف و خەڵکی کەم بکرێتەوە لە شوێنە گشتییەکانی وەک نەخۆشخانە و ئێستگەکان، مۆسیقای کلاسیک لێبدرێت.

ئەم پێشنیارە دوای ئەو لێکۆڵینەوانە هات کە دەریانخست لە هەر هەفتەیەکدا نزیکەی ٤٠٠ کارمەندی سێکتەرە گشتییەکان هێرشیان دەکرێتە سەر لە ووڵاتی بەریتانیا. دوای راپۆرتێکی دەسەڵاتدارانی پارێزگارانی لەندەن هۆشداریان دا کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو دا ٦٥٩٧٠ کارمەند کە لەناویاندا سستەرو، شۆفێری پاسیشی تێدایە، لە کاتی کارکردندا رووبەڕوی هێرش بوونەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا پێشنیاری ئەوە کراوە کە مۆسیقای کلاسیک دەتوانێت هەڵسوکەوتی خەڵکی گەشە پێبدات چونکە " ئامڕازێکی هێمن کەرەوەیە و دەبێتە هۆی دەربڕینی خۆشی و دروست بونی دۆپامین dopamine کە یارمەتیدەرە لە وەستاندنی هۆرمۆنەکانی قەلەقی.

ئەم بیردۆزە بۆ یەکەم جال لە ساڵی ١٩٩٧دا لە لایەن" تین و وییەر" ەوە تاقی کراوەتەوە و دەرئەنجامەکەی بریتی بووە لە کاریگەری پۆزەتیڤی مۆسیقا و هێورکردنەوەی خەڵکی کە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی نەهێشتنی هەڵسوکەوتی دوورەپەرێزی.

سەرچاوە: independent.co.uk

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw