سوودەکانی بەکارهێنانی تورەکەی قوماشی دۆستی ژینگە

30/09/2015    16:36

سوودەکانی بەکارهێنانی تورەکەی قوماشی دۆستی ژینگە 


Jînge

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

دوای ئەوەی هەڵمەتی "#توریکەی_ژینگە شۆڕشی سپی"یان ڕاگەیاند کە بریتیبوو لە بەکارهێنانی تورەکەی قوماش دژی بەکارهێنانی عەلاگەی نایلۆن، ڕێکخراوی سروشتی کوردستان لە ڕاگەێنراوێکی نوێیاندا کە کۆپییەکی بۆ سولی ئۆن وێب نێردراوە داوا لە سەرجەم کەناڵە ڕاگەیاندنەکان دەکەن کە هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەڵمەتە لەپێناو پاراستنی ژینگەدا.

لەو ڕاگەێنراوەدا ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ئاماژە بە هۆکاری بەکارهێنانی تورەکەی قوماش دەکات لە دژی عەلاگەی نایلۆن بە چەند خاڵێک:

١.تورەکەی قوماش  لەجیاتی عەلاگەی نایلۆن بەکاربهێنە، چونکە دۆستی ژینگە و ژیانە
٢.لە قوماشی خام بەجوانترین دیزاین تورەکە دروستبکە و بەکاری بهێنە
٣.بەکارهێنانی تورەکەی قوماشی دۆستی ژینگە دەتپارێزێت لە توشبوون بە  شێرپەنجە
٤.عەلاگەی نایلۆن دژ بە ژینگەیە و ١ بۆ ٤ جار بەکار دەهێنرێت بەڵام تورەکەی قوماش بۆ ١٢٠ جار بەکار دەهێنرێت
٥.تورەکەی قوماش زوتر شیدەبێتەوە و بە پیسکەری ژینگە دانانرێت و لە سروشتەوەیە و بۆ سروشت.



هه‌والی زیاتر