گەشتێک بۆ عەبابەیلێ

02/10/2015    13:40

گەشتێک بۆ عەبابەیلێ 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

فۆتۆگرافەری گەنج بیرەوەر نەجم لە کارێکی تازەیدا گەشتێکی فۆتۆیی بەناو گوندی عەبابەیلێدا دەکات و هەندێک لە مێژوو و ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەوێ دەخاتە روو لە رێی ئەو زانیاری و فۆتۆیانەی لە کارەکەیدا دەیانخاتە روو.
بۆ ئەم کارەی سودی لە خوێندنەوەی چەند سەرچاوەیەک و گەڕان بە ناو گوندی عەبابەیلی و گوێگرتن لە چیرۆکەکانی خەڵکی ئەوێ وەرگرتووە.
 
گوندی عەبابەیلێ دەکەوێتە بناری شاخی شنروێ کە دەکەوێتە ناوچە شاخاویە بەرزەکان. یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی قەزای ‌‌‌هەڵەبجە تەنها (٣)کم لە شاری هەڵەبجەوە دورە.
ئەم گوندە لە ڕووی پێکهاتەوە دابەش دەبێت بەسەر دووبەشدا کە دۆڵێک ئەم گۆندەی کردوە بە دووبەشەوە. بەشێکیان پێی دەووترێت (قەڵا) بەشەکەی تریان پێی دەوترێت (کانی بەهارە)
سەرەتای دروست بونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام کە ئاوەدان و ژیانی تێدا هەبووە بەڵگەش بۆ ئەمە بونی چەندین گۆڕی تایبەتە کەلەناو ئەم گٶڕانەدا کوپە و گۆزە نێژراوە کە جیاوازن لەو گۆڕستانانەی بەدەستوری شێوازی ئیسلام نێژراون.
عەبابەیلێ سەرەتا ناوی گوندی(سازگار) بووە، دواتر فراوان خوازی ئیسلام دەگاتە ناوچەکە واتە سوپای ئیسلام سەرکردە (ابوعبیدە انصاری) ساڵی (٦٣٩)ز. دێتە ناوچەکە خەڵکی گوندەکە ناوی ئەم گوندە دەگٶرن بە عەبابەیلێ کەدواتر لە گوندەکە شەهید دەکرێت.
گومەزی مەرقەد (سلێمان عبدول حمد) سەردەمی عوسمانی دروستی کردوە.
لە ساڵەکانی (١٩٦٠- ١٩٧٠) دانیشتوانی ئەم گوندە نزیکەی (٥٠٠)ماڵ دەبوون، وە بەر لەکارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە نزیکەی (50) ماڵ دەبوون ئیستا (١٤)ماڵ لەم گوندەدا دەژین کە دەکاتە ٦٠ کەس.
زۆربەی ئەو خەڵکەی لە گوندەکەدا هەیە بە باخداریی و ئاژەڵدارییەوە خەریکن. ئەو درەختانەی کە لە باخەکاندا دەبینرێت پێك دێن لە (قۆخ، هەرمێ، هەنار، سپی چنار، هەنجیر، گویز).




مەلا حەمید پێش کاتی نوێژ لە مزگەوتی عەبابەیلێ. لە ١٩٧٤ لە عەبابەیلێ لە دایک بووە. دوای ئەوەی لە ئێران دەگەڕێتەوە ژیانی هاوسەری پێک دەهێنێت و خاوەنی ٦ منداڵە. ئەو ژمێریارە و لەهەمان کاتا سەرقاڵی کاری باخەکەیتی.
لە پێشتردا مزگەوتەکە گەورە تر بوو وە شوێنی تایبەت بە ژنان هەبوو بۆ نوێژ کردن.




روقیه‌ كە نه‌خۆشه‌یەکی زكماكی هەیەو توشی شه‌له‌ل بوه‌ه لە سالی ١٩٧٨ له‌ دایكبووه‌، ئه‌و نه‌ ده‌توانی هه‌ستێت و نە ده‌توانی قسه‌بكات تەنها دەتوانێ ببینیت.




 پۆرتره‌یت ئه‌وره‌حمان له‌ سالی ١٩٦٢- ١٩٧٤




زۆربەی گوندنشینەکان سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ و باخن.



وێنەی گوندەکە: لە پێشدا دوو چاخانە، نانەوخانە، قەسابخانە، رێستۆرانتێکی بچوک و تەوالێتێکی گشتی تێدا بووە.




شێوازە باوەکانی دروستکردنی خانوو لە عەبابەیلی زۆر جوان و تایبەتن. خانووەکان یەک سەربانیان هەبووە و لەسەر یەکتری دروست کراون بە شێوازێک کە سەربانی خانووە نزمەکان دەبێتە حەوشەی پێشەوەی خانوەکانی سەروو خۆیان. لەهەمان کاتدا پلیکانەیان هەبووە و بەردی گەورە بەکار هاتووە بۆ دیکۆر.




خواردنی كورده‌واری به‌یانیانی یه‌كیك له‌ ماله‌كانی عه‌بابه‌یلی 
وێنه‌ی ماست و نان و چا، هەموو خوارەدەکانی لەم وێنەیەدا دەردەکەون بەرهەمی ناوخۆیین، جگە لە چا.




حەیات حەمە ئەمین لە ١٩٤٤ لە دایک بووە، هەموو بەیانییەک ٠٥:٣٠ لە خەو هەڵدەستێت. دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، مانگاکانی دەدۆشێت. پاشان مانگاکان دەبات بۆ کۆتایی دێکە، بۆ ناوچەیەکی سەوزایی کە پێی دەوترێت کانی بارێ، پاشان خەریک دەبێت بە باخەکەیەوە. 







حەما حاجی سادق (لە راستەوە) لە ١٩٦١ لە عەبابەیلێ لە دایک بووە.  پاش ئەوەی لە شوێنی خۆی لا دەبرێت لە ١٩٩١دا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە. هەموو بەیانیانێک شوانی مەڕەکانی دەکات.

 

هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ