هونەرمەندانی فەڕەنسا داوای ئازادکردنی کەیوان دەکەن

22/10/2015    16:19

هونەرمەندانی فەڕەنسا داوای ئازادکردنی کەیوان دەکەن 


Cînema

سولی ئۆن وێب

لێدوانی ڕۆژنامەوانی:

فیلمسازانی کۆمەڵگای شارستانی فەڕەنسای نووسەران و دەرهێنەران و بەرهەمهێنەران؛ ARP، بایەخی تایبەتی خۆیان بە فیلمسازی ئێرانی کەیوان کەریمی دەربڕی، کە ئەم دەرهێنەرە حوکمی شەش ساڵ زیندانی و ٢٢٣ شەلاقی بۆ دەرچووە لەلایەن ڕژێمی تارانەوە.

ئەم دەرهێنەرە بەهۆی فیلمێکی دۆکومێنتاریەوە سەبارەت بە هونەری نووسینی سەر شەقام لە کۆمەڵگای ئێرانیدا حوکم دراوە، لەمڕۆدا ئەم دەرهێنەرە تاوانبارکراوە بەوەی سوکایەتی بە پیرۆزیەکان کردووە بەهۆی دیمەنێکی ماچ کردنەوە لە فیلمەکەیدا کە خۆی نکوڵی لە شتێکی لەو جۆرە کردووە، کەیوان کەریمی لە ڕیزی ئەو هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتیانەدایە کە لەلایەن حکومەتی تارانەوە حوکم دراون کە تیایدا ئەم کەسانە تەنها هەوڵیان داوە ئازادبن لە قسەکردن و بیرکردنەوەدا.

کەیوان کەریمی کە دەرچووی زانکۆی تارانە و زانستی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکانی خوێندووە، لە ئەڵمانیا، تایلاند و ڕوسیاش ئامادەی وۆرکشۆپی فیلمسازی بووە. کورتە فیلمەکەی "سنوری تێکشکاو" لە چەندین فێستیڤاڵدا خەڵاتی بەدەستهێناوە. بە ئازایەتیەوە، هەوڵیداوە وێنەی ڕاستەقینەی وڵاتەکەی پیشان بدات بەوەی کە مافە هەرە سەرەتاییەکانیان لێ زەوتکراوە، بەو هۆیەشەوە ژیانی خۆی خستۆتە مەترسیەوە.

فیلمسازانی ARP بە توندی ئیدانەی ئەم هەوڵانەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن کە دەیانەوێت ئەم ئازایەتیانە لەناو ببەن  و داوای ئازادکردنی کەیوان کەریمی و سەرجەم هونەرمەندانی ئێرانی دەکەن بە گشتی.

ئیمزا: 
بۆردی بەڕێوەبەرانی ARP
کڵاودێ بێری
کڵاودێ لیلۆچ
دانتێ دیسارس و ئێریک لارتیگۆ
میشێل هازاناڤیشز و تۆماس لانگمان
کامیڵ دێ کازابیانکا و جوێل فارگێز
ئێڤیلین درێس
جولی بێرتولۆچی، پاتریک براودێ، کۆستا گاڤراس، نیکۆڵاس گێسنەر، سێدریک کڵاپیش، جیرارد کراوزیک، جان لابرون، ئۆلیڤەر ناکاش، ڕاول پێک، جان پۆڵ سالوم، کۆلین سیرو، فریدریک سۆچەر و ئێریک تۆلیدانۆ  

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال




هه‌والی زیاتر