سلاڤۆ ژیژەک: کوردەکان کلیلی بەڕێوەبردنن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

24/10/2015    14:41

سلاڤۆ ژیژەک: کوردەکان کلیلی بەڕێوەبردنن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 


Têkst


وەرگێڕانی: سەیوان ئازاد

[سلاڤۆ ژیژەک یەکێکە لە کاریگەرترین فەیلەسوفەکانی جیهان. ئەو مارکسیست و ڕەخنەگری کولتورییە، لە جیهاندا وەک فەیلەسوفێکی ناوازە سەیری دەکرێت، لە ساڵی 1949 لە سلۆڤینیا لە دایک بووە دکتۆرای لە دەرونشیکاریدا لە زانکۆی لوبلیانا لە سلۆڤینیا بەدەستهێناوە، سودی لە دەرونشیکاری جاک لاکان وە فەلسەفەی هیگڵ و مارکس وەرگرتوە کە پێکەوە چوارچێوەیەکی ئاڵۆز لە فیکری ئەو پێکدەهێنن، دەیان کتێبی چاپکردوەوە ساڵانە وەک پرۆفیسۆری میوان سەردانی زانکۆکانی جیهان دەکات، لەم چاوپێکەوتنەیدا باس لە کورد دەکات وە تیشک دەخاتە سەر شۆڕشی کوردان و ڕەچەڵەکیان، پاشان سەرسامی خۆی بە سیستەمی خۆبەڕێوبەری ڕۆژاڤای کوردستان دەردەبڕێت]، باوەڕی وایە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشکەوتون، بە خەڵکانی دیموکراتی ناویان دەبات "ڕەچەڵەکی کوردەکان ناچارکراون لە شاخەکاندا بژین" فەیلەسوفە بەناوبانگەکە وا دەڵێت. وە بەردەوام دەبێت و دەڵێت' کوردەکان گروپی سیکولارن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هەرێمەکەدا دەناسرێنەوە بە مافی خۆبەڕێوبەرێتیدا، کە بە مانای پشتگیری لە ئاشتی دێت. من هیوادارم ئەمە بگاتە کۆتایی و پشتگیری کوردەکان دەکەم'
ژیژەک دەڵێت پێویستە کوردەکان داوای زیاتر بکەن "من هەنێک شتم بە گاڵتە جاڕییەوە وتوە لە پەیوەندیم-دا بە هەنێک خەڵکەوە وەک: کوردەکان دەیانەوێت ببنە ڤێرشنێکی تری جولەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ڕاستیدا ئەمە ناهەقییە بەرامبەریان، نەک داگیرکاری بێت، ئەوە جوڵەو کرانەوەیە ،،،، کە دەتوانێت ببێتە نمونەیەکی هەستیار بۆ کوردەکان. ئۆتۆنۆمی گەورەترین هیوای کوردەکانە" ژیژەک وا دەڵێت.
-وێنەیەکی تۆ ئەبینین لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبۆتەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلاندا، سەرەتا دەمانوێت بپرسین چیرۆکی ئەم وێنەیە چییە؟
سلاڤۆ ژیژەک: بەڵێ، وێنەکەم بینیوە واپیشاندراوە کە لە تورکیایە، وەک دەوترێت لە هەشتاکاندایە و لە ئینتەرنێتدا بڵاوبۆتەوە، بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم کەبەداخەوە ئەوە ڕاست نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لاریم نییە لەوەی کارێکی وا بکەم، بە پێچەوانەوە چیرۆکێکی خۆش لە پشت ئەو وێنەیەوە هەیە. ئۆجەلان ئێستا لە زینداندایەو گرنگی بە شوناسی ڕۆشنبیری خۆی دەدات، من لیستی ئەو کتێبانەم بینیوە کە لە زینداندا داوای کردوون: بۆ نمونە خوێندنەوەی مێشێل فۆکۆ. هەروەها زانیاریم دەربارەی شوناسی کوردەکان هەیە: خێڵە سەرەتاییەکانیان ناچار بە ژیان کراون لە ناوچە شاخاوییەکاندا!، بەڵام کوردەکان بە پێچەوانەوە وەک من تێبینیم کردوون خەڵکانی سیکولارن. ئەرکی کوردەکان ئەوەیە خۆیان بە جیهان بناسێنن لە ئێستاداو لە ڕێگەی ڕۆشنبیرییە هاوچەرخەکانەوە (لە جیهاندا ئامادەبن). ئەوەش میتۆدێکی وردە بەومانایەی منیش لە جێگەی تۆ بومایە هەمان شتم دەکرد.
-ئەی تۆ هەرگیز ئۆجەلانت نەبینیوە؟
س.ژ: بەداخەوە، جارێک ویستم سەردانی بکەم لە زینداندا، بەڵام بە هۆی هەلومەرج و شوێنی دورخستنەوەیەوە ئەوە قورس بوو وە تەنیا پارێزەرەکانی دەتوانن بیبینن. ئۆجەلان زیاترە لە سیاسییەکی ئاسایی. ئەوە ئەزانم ئەو وەک ڕێبەری گەلەکەی پێناسەی خۆی دەکات وە ئۆتۆنۆمی دەوێت بۆ کوردەکان، لە ڕاستیدا دەتوانێت داوای زیاتریش بکات. حەز ئەکەم بگەڕێینەوە بۆ مێژوو کەکوردەکان گەورەترین قوربانی دابەشبونە کۆلۆنیاڵییەکان بوون، ڕۆژئاوا زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نزیک بووە. خێڵەکان وەستاونەتەوە دژبە پێدانی باج کە ڕۆژئاوا ئەم بڕیارەی سەپاندبوو بەسەریاندا، ئێستاش (باج) میراتێکی ڕۆژئاوایە کە هێشتا لە ڕۆژهەڵاتدا ماوەتەوە. گەورەترین کارەسات دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم ڕویدا، ئیتالیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، بڕیاریاندا کە چۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەشبکەن وەک سوریا، میسڕ وە وڵاتەکانی تر لەبەرئەوە ئەو سنورانە شتێکی دەستکردی خۆیانە. ئێستا سەیری ئێراق بکە: ئێراقی شیعی زیاتر کاریگەری ئێرانی بە سەرەوەیە، وە سونییەکان لە ڕۆژئاوای ئێراقەوە. کە سەیری فەزای گشتی ئەکەیت فیدراڵی شتێکی زۆر ماقوڵە، وە پەسەندیشە بۆ ئەفغان، پاکستان وە سەیری هەموو ئەو شوێنانەی تر بکە.
-ئایا تۆ گۆڕانی بارودۆخەکە بۆ کورد بە گونجاو دەبینی؟
س.ژ: لە ڕوی مێژوییەوە ئەوە باکگراوندی کوردە کە باسمان کرد، بەڵام سنورە دەستکردەکان بەڕوکەش پێشتر نەخشەکەیان کێشاوە. دەسەڵاتە گەورەکانیش ڕێگە بە ئیختیارکردنی باشترین چارەسەر نادەن، بەڵام ئەگەر تۆ لە من دەپرسیت، ڕێگەیەک بۆ یەکێتی کوردان لە [ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لەباکوری سوریا وە لە باکوری ئێراق]. کە هێشتا سەر بەو دەوڵەتانەن، وە لەڕوی سنوریشەوە هەموو پەیوەستن پێکەوە، بەڵام کاتێک سەرنجی مێژوو دەدەین ئەوا مافی یەکگرتنیان هەیە. لە ئێستادا هەرێمە کوردییەکەی ئێراق سەلامەتترین شوێنە لە ڕوی ئاسایشەوە، لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەبەسترێتەوە بە جیهانەوە کە پەیوەستە بە ڕێساو یاساکانی فڕینەوە. سێ گروپ لە ئێراقدا بونیان هەیە: سونییەکان کە کەمینەن، شیعەکان وە کوردەکان. سوننەکان بەهۆی سەددامەوە بەهێزتربوون، ئێستاش ئێمە هەژمونێکی شیعیمان هەیە. ئەوەش خراپ دیارە. ئێستاش چانسێک بدرێت بەبەڕێوبەریی کوردەکان پێناچێت خراپ بێت؟ ئێمە ئەزانین ئەمە یۆتۆپیایە! هەروەها کوردەکان زۆرتر ڕازیبوون بە بەرگری لەخۆکردن. مەیلی ئیمپریالیسم و پەلاماردانیان نییە، ئەوان هەرگیز ئەوانی تر ناکوژن، خۆبەڕێوەبەریی فراوانی کوردەکان لە هەرێمەکەدا کە بۆ هەرێمەکە بە مانای سەقامگیرییە. گروپە سیکولارە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە هەرێمەکەدا دەناسرێنەوە بە مافی خۆبەڕێوبەرێتیدا ئەمە بە مانای پشتیوانی لە ئاشتی دێت. هیوادارم ئەمەش بگاتە کۆتایی، وە من پشتیوانی لە کوردەکان دەکەم.
-چەند ڕۆژی ڕابردو لە ئەستەنبوڵ بویت، ئایا چیت دۆزییەوە؟
س.ژ: بەڵێ، دوو ڕۆژی ڕابردوو. لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا لەوێ ئێمە قسەمان کرد دەربارەی خۆشەویستی، تیۆلۆژیا، خۆشەویستی کریستیانی:[ئەمرێکی مەسیحی هەیە کە دەڵێت (دراوسێکەت خۆشبوێت) ژیژەک مەبەستی لە خۆشەویستی کریستیانی هەمان شتە بەڵام بەم جۆرەی لێدەکات: (دراوسێکەت خۆشبوێت بەڵام، وەک خۆی). و.ک]، ئێمە قسەمان کرد دەربارەی دروشم. دەتوانین هەمان شت بڵیین بە تورکیا: (کوردەکان دڵخۆش بکە بەڵام وەک خۆت). لێرەوە با خاڵێک ڕونبکەمەوە: ئایا تۆ ئاگاداریت لە تراژیدیای ئەرمەنەکان؟ قەسابخانەی کورد و ئەرمەنەکان کولتوری تورکە بەربەرییەکانی ڕابردو نییە. بەڵکو لە ئێستادا لە گەنجە تورکەکانەوە دەردەپەڕێت، تورکە مۆدێرنەکان خاوەنداری لێدەکەن، ئیمپراتۆری عوسمانی بەراورد بە دەوڵەتە کەمینەکەی ئێستا زۆرتر تۆلێرانس بوو دەربارەی گروپە جیاوازەکان، کێشەکە لەگەڵ گەنجە تورکەکەندا دەست پێدەکات. یوگسلافیا گەورەترین کەمینەی جولەکە بوو لە سرایڤۆ لە ماوەی جەنگدا، بۆچی؟ لەبەرئەوەی جولەکەکان تۆلێرانسی موسوڵمانەکانیان بەرامبەر کەمینە کریستیانییەکان بینی بوو. من پێم خۆشە ڕێبگرم لە هەڵەتێگەیشتنێکەوە: دڕندەییەکانی ئاردۆغان، بونیادنانەوەی سەڵتەنەتە لەسەر ڕابردوو، چ ئازادییەک لە ماوەی ئیمپراتۆری عوسمانیدا بونی هەبوو؟ ئایا چی لەوە باشترمان هەیە لە ئەمڕۆدا؟ پێویست دەکات ئاردۆغان خۆی سەرنج بدات. لە ماوەی ڕابردودا من بۆ ساتێکی کورت، یادەوەرییەکانم خوێندەوە کە لە گەشتەکاندا بۆ ئەستەنبووڵ تۆمارکراون لە سەرەتای سەدەی ١٩ وە لە فەڕەنسا. کە ئەستەمبوڵ وەسفدەکرێت بە شوێنێکی تۆلێرانس، قەشەو ڕابیی[کەسی ئایینی جوولەکە] لەسەر شەقامەکان گفتوگۆیان کردوە، بە گوێرەی سەدەی ١٩ ی ئەوروپا، ئەستەنبوڵی ناسیۆنالیست زیاتر تۆلێرانس بووە، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ فەرمانە عوسمانییەکە ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ یاسا و تەقلید. بەدڵنیاییەوە دۆخی عوسمانییەکان دۆخێکی ناشرین بوو، وەک پێدانی ڕەشوەو بەرتیل بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یان هەندێک یاسا کە تەنیا بۆ کەمینە دەستەبەربوون بەڵام من وای دەبینم کە ئەو دۆخە باشتر بوو لەوەی ئێستا. بێگومان هەموو چەپێک ئەوە دەزانێت دوو ئیمپراتۆر هەبوون پێش جەنگی جیهانی دووەم، وەک: عوسمانییەکان وە ئۆسترۆ-هەنگاری، کە لە هەندێک بارودۆخدا لەوەی ئێستا باشتر بوون. سەبارەت بە کوردەکان کلیلی بەڕێوەبردنن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەبێت، ئێستا تا ڕادەیەک بارۆدۆخێکی نا ئەقڵانی بەرقەرارە لە بەڵقان: ئەلبانیا و کۆسۆڤۆ دوو دەوڵەتی جیابوەوەن بەڵام خەڵکەکەیان هەر یەک خەڵکە، رۆژئاوا ڕێگە نادات بە یەکگرتنیان؛ ئەمە گەورەترین نهێنییە سەبارەت بە ئەلبانیا، بوونی دەوڵەتێکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەسێک، بە پێچەوانەوە پردێکە لەنێوان هاوڵاتیانیدا.
-بەڵام بارودۆخی ئێستا پێچەوانەی پێگەکەیان نیشان دەدات، بەتایبەت هەڵکشانێکی بەرفراوانی کپکردن و توندوتیژی دژ بە کوردەکەن لە تورکیادا ...
س.ژ: هەڵوێستی تورکیا جێگەی شەرم و ترس بوو لەم هەڵبژاردنەدا، پارتەکەی ئەردۆگان بە زۆرینە سەردەکەون. پاش ئەوە هەڵبژاردنەکە بە بەشداری چەپەکان، کەمالیستەکان و کوردەکان بلۆک دەکرێت. بە دڵنیاییەوە پێکدادانەکانی ئەم دواییانە خزمەت بوو بۆ ئەردۆگان. ئەردۆگان ویستی وای نیشان بدات کە کوردەکان دڕندەو توندوتیژن. هەڵبژاردنەکان تورکیای بردە ئاستێکی بەرزەوە بەڵام بۆچی یارییەکە وا پیس بوو؟ کێشەکە تەنیا کوشتنی کوردەکان و بەرگری نەبوو، ئەوکات کوردەکان لە ئاستی خوارەوەدا دەمێننەوە. ئەی سۆشیال دیموکراتەکان چیدەکەن؟ بۆ نزیکبونەوەی کوردەکان من باشترین ڕێگەی گۆڕانکاریم بینیوەتەوە، پێویستە بە میهرەبانی خۆیان کاربکەن بۆ ناساندنی ئەوانی تر بە جیهان، چونکە کوردەکان تەنیا ئەوانە نین کە لە شاخەکاندا دەجەنگن بە پێچەوانەوە کۆمیونیتە و خەڵکانی دیموکرات و پێشکەوتون لەهەرێمەکەدا. پێویستە خۆیان هەر بەوشێوەیە بناسێنن، ئەستەنبوڵ ئەو شوێنەیە کە من هەموو جارێک سەردانی ئەکەم و ژمارەیەکی زۆری ئامادەبوانم کوردن. ئەوشتانەی دەربارەی ئەوان دەوترێت پڕوپاگەندەیە، کوردەکان پێویستە کاربکەن بۆ گۆڕینی دیدگای ڕۆژئاوا دەربارەی خۆیان.
-بەڵام کوردەکان چەندین ساڵە لە جیهاندا کۆشش دەکەن بۆ ئەو مەبەستە، زیاتر لە فەلەستین، ئایا نابینی هاریکاری ئەمەریکای لاتین هەم وەک پشتیوانی و هەم وەک هاریکاریی. بەڵام هۆکارەکە بۆ کوردەکان تەنیا خۆیان نین، ئایا ئەمە راست نییە؟
س.ژ: ئەوە کێشەی تۆ نییە، کێشەی چەپەکانی ڕۆژئاوایە کە جێگەی شەرمەزارییە، زۆربەی چەپەکانی ئێرە نوقم بوون لە هەندێک کاری وەک: دژە-ڤاتیکان دژە-فاشیزم .... نمونەیەکی سەرنجڕاکێش، من گوێبیستی (کارازیچ ڕادۆو) بووم: یوگوسلافیا لەماوەی جەنگی ناوخۆییدا، (سەرەجیڤۆ کوشاتماسیندایک)ی سڕبی، ڕۆژاوا بە کەمترین فشار دەروازە مرۆییەکانی کردبویەوە؛ بەڵام ڕۆژاوا هیچ هەڵوێستێکی نەبوو بەرامبەر بە سڕبەکان. (ئەوە کەسایەتی کارازیچ خۆی بوو) کارازیچ وای بەخۆی دەگوت. سلۆڤینیاو کرواتیا جارێکی تر مانەوە کە چەپەکان بونە ئۆپۆزسیۆن وە دەیان وت 'ئەمە کاتی یەکبوونە، بۆچی ئێوە هەڵهاتن'، بەڵام ئەوان پشتگیری تەواوی کەتەلۆنیایان دەکرد بۆ مانەوە. خەڵکی یارمەتی دەربوون بۆ ئەنجامدانی ئەمە، بەبێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت ... هەروەها.. ناتوانم تێبگەم، ڕۆژاوا پشتگیری کۆسۆڤۆ ئەکات، بە هەمان شێوە پشتگیری چیچان دەکات، بەڵام هیچکەس هیچناڵێت بۆ کوردەکان، من بیر لەوشتە دەکەمەوە کە لەودیو بزووتنەوە جیپۆلەتیکییەکەی جیهانییەوە دەگوزەرێت، تۆ پێویستە باشتر شیکاری دۆخی کورد بکەیت، کوردەکان پێویستە توندبن لەسەر بنەماکانی خۆیان-من ناتوانم ئەمە ناوبنێم توندوتیژی- کە زۆر توندبیت لەسەر بنەماکانی خۆت، هەروەها بەکارهێنانی فشارو زۆرکردن لەوانی تر هەمان شتە، ئێوە پێویستە لەوە تێبگەن.
-بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامدا پێویستی بە ئاسایشە، بەهۆی پەنابەرانەوە..
س.ژ: گوێبگرە، بۆ من ئەمە گەورەترین ئابڕوچونی سیاسی و ئەخلاقییە: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەتا دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتە ئەوروپییەکان، لێرە بەڕواڵەت دەردەکەوێت کە سێ جۆر دەوڵەت هەیە: [زۆر هەژار، مام ناوەند، زۆر دەوڵەمەند]، ئەی ئایا کۆچبەران لە کوێن؟ لە دەوڵەتە هەژارە مامناوەندەکە؟ یان دەوڵەتە دەوڵەمەندەکە؟ ... وەک تورکیا، ئەردەن، دەوڵەتەکانی وەک میسڕ. هەریەکەیان یەک ملیۆن پەنابەریان لەخۆگرتوە، ئەوروپا تا ڕادەیەک دەوڵەمەندە، هەرچەندە زۆرینەی پەنابەر لێرە نین، بەڵام ئەی ئەو دەوڵەتانەی زۆر دەوڵەمەندن، سعودییە و کوێت و ئیماراتی عەرەبی، قەتەر وەک شوێنێکی ئاسایش هیچ پەنابرێکی لێ نییە، هەتا 'تۆ، بمبورە، بەڵام ئەوە شەڕی ئێمە نییە'! چانسێک نییە بۆ ئەمە. سعودییەی عەرەبی پشتیوانی نەیارانی ئەسەد دەکات ئەوە شەرمەزارییە. هەموان ئێستا ئامادەن بۆ بایکۆت و پەراوێزخستن و ئابڵۆقەدانی ئیسرائیل، بەڵام ئەوانە چیانکردوە بۆ فشارکردن لە تورکیا لەسەر ئەوەی دژ بە کوردەکان دەیکات؟ یان فشار خستنەسەر سعودییەی عەرەبی؟ سعودییەی عەرەبی بە بایەخە لەبەرئەوەنا تەنیا شوێن و ترادسیۆنی موسوڵمانانە، بەڵکو سعودییە پێکهاتوە لە جۆرێک لە نوێنەرایەتی بانکیی رۆژئاوا، ژیان وبژێویی لەسەر بانکەکان، هەروەها سعودییە هیچ نییە ئەگەر پارەی نەمێنێت لە بانکەکانی ڕۆژاوادا، هەتا دوبەی باسناکرێت نەک ئەوانی تر! ئەمە تەنیا دەوڵەمەندیش تەواوی ناکات، بەڵکو لەلایەکی ترەوە ئەم دەوڵەتانە سونیین، کە لەڕووی ئایینی و کولتورییەوە داخراون بەڕووی کۆچبەراندا.
-با بگەڕێینەوە، کوردەکان دیدگایەکیان هەیە بۆ یەکسانی، ئەوەش مۆدێلەکانی: دیموکراتیک-ئەوتۆنۆمییە ...
س.ژ: کوردەکان لێرەدا زۆر گرنگن بۆ من، من هەنێک شتم بە گاڵتە جاڕییەوە وتوە لە پەیوەندیم-دا بە هەنێک خەڵکەوە وەک: کوردەکان دەیانەوێت ببنە ڤێرشنێکی تری جولەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ڕاستیدا ئەمە ناهەقییە بەرامبەریان، نەک داگیرکاری بێت، ئەوە جوڵەو کرانەوەیە ،،،، کە دەتوانێت ببێتە نمونەیەکی هەستیار بۆ کوردەکان. ئۆتۆنۆمی گەورەترین هیوای کوردەکانە. ئەگەر هەندێک ڕاستی بەدەستبهێنین ئەوەیە، لە ئێستادا قەیرانێک هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا، ئایا چی تازە هەیە؟ لەو باوەڕەدام شوێنی کوردەکان ئەوشوێنانەن کە لەداهاتودا هەندێک شتی نوێی تیادا ڕودەدات. هەمیشە هاوڕی عەرەبەکانم: 'من بەرگری دەکەم لە دیموکراسی'، کاتێک ئەوان وا ئەڵێن من تاقییان دەکەمەوە بە پرسیارێک: چۆن لەبارەی کوردەکانەوە بیردەکەیتەوە؟ تۆ دەتوانی ئەم تێستە بکەیت. من ئەمە بەزۆر لە هاوڕێیان دەڵێم: من هیوای باشی بۆ کوردەکان دەخوازم، هیوادارم بتوانم سەردانی ئەوێ بکەم بەڵام جارێک نازانم چۆن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمەم دەوێت کە سەردانی هەرێمەکە بکەم پاش پەیوەندی کردن بە ئۆجەلانەوە.
-ڕۆژاڤا بۆ ڕێبوارانە لەبارەی کانتۆنەکانی ڕۆژاڤاوە زانیاریت هەیە؟
س.ژ: ئایا ئەزانی ئۆتۆنۆمی چانسی ڕزگاربونە لە چوارچێوە سیاسییەکەدا؟
-گرنگ ئەوەیە ئەوان تاڕادەیەک دوراودوور خۆیان ئەپارێزن هەتاوەکو رۆژێک دێت خۆیان ڕێکدەخەنەوە ...
س.ژ: لەوانەیە پاش هەندێک بڕیاری ئاشتیانە لە داهاتوودا. بەڵام لەو باوەڕەدا نیم سوریا زۆر درێژە بکێشت و زۆر بمێنێتەوە. لەو باوڕەدام ئێستا تەواو بووە، باوەڕم وانییە سوریا بتوانێت بگەڕێتەوە.
-لە ڕۆژاڤا کوردەکان دەستیانکردوە بە سەرەتای بونیادنانی سیستەمێک کە چەتری کۆکەرەوەی هەمووان بێت سەرەڕای هەموشتێک بتوانن پێکەوە بژین ... لە سوریا
س.ژ: ئەمە کێشەکەیە. سەردەمی ئەسەد، جۆرێک لە دڵنیایی باڵانسی ئیتنیکی هەیە سەرەڕای دڕندەییەکانی دیکتاتۆر. باشە، بەڵام ئەسەد و گروپەکەی هەمیشە کەسێکی گاڵتەجاڕ بوون، کێشەکە ئەمە بوو. سەرنج دەدەم کوردەکان لەشوێنێکن، با کەمێک دورتر بڕۆم، یان وا بیردەکەمەوە کە کانتۆنەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، سوریا، یا چی دەبێت ئەگەر تۆ هەوڵ بۆ هەمویان بدەیت، ئەمە بەس نییە. پێویستە ڕێگە بدرێت ببێت بە فۆڕمێکی فراوانی فرەپەیوەندی، لەوانەیە جیابونەوەی دەوڵەت نەبێت بەڵام ڕێگەیەک بێت بۆ پێکەوەبوون. ئەمەش دەبێتە گەورەترین دەستکەوت. لەڕاستیدا، من خۆزگەیەکم هەیە، وەک وتومە بتوانم سەردانی (ڕۆژاڤا) بکەم، ئایا لەوێ زانکۆی لێیە؟ کە گەشتمە ئەوێ چۆن بتوانم پەیوندی پێوە بکەم؟
-لەوێ زانکۆی لێیە. وە هاتوچۆش لەگەڵ باشوری کوردستان، دەکرێت لە ڕێگەی تورکیاشەوە ...
س.ژ: بەڕاست، دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بەمە دەدات؟
-تورکیا زۆر دڵخۆش نییە بە ڕێگەدان بەمە ...
س.ژ: بەدڵنیاییەوە وایە، بەدڵنیاییەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەوان شوێنێکیان دۆزییەوە لە لاشە مردوەکەی مندا. نەخێر.. نەخێر مەبەستم ئەوەیە بڕۆم. تۆ ئەتوانی هەندێک زانیاریم بدەیتێ، باشە کەس هەیە وەک وەرگێڕ لە کۆلێژەکانی ڕۆژاڤا؟ بەڵام من دەتوانم بەس بە ئینگلیزی قسە بکەم لەوێ؟ ئەم کارە چۆنە؟
-لەو باوڕەدا نیم تۆ کێشەیەکت لەگەڵ زماندا هەبێت، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، ئەرمینی ... دەکرێت کەسێک بدۆزینەوە قسە بە هەموو زمانەکان بکات.
س.ژ: با ئەرمینی بێت، ئایا ئەوان خەریکی چین لە زانکۆکانیاندا؟ دەبێت ئەوانە پێرفێکت بووبن. باشە، من بەسەر تورکیادا دەفڕم بۆ ئەوێ، من تەمەڵم. ناتوانم دە کاتژمێر ئوتۆمبێل لێبخۆڕم.
سەرنج: هەر ماڵپەر و میدیایەک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی دەقی چاوپێکەوتنەکە، بەڵام پێویستە ناوی وەرگێڕ و سەرچاوە بپارێزێت.

سەچاوە:
بۆ خوێندنەوەی دەقی چاوپێکەوتنەکە بە زمانی ئینگلیزی:
https://docs.google.com/…/1I4bnuZ2dbeUI8Nhs0eugw6W_Gh-…/edit#
وەرگێڕاوی دەقی ئینگلیزیی لەم لینکەوە لەگەڵ دەقی تورکی بەراورد کراوە:
http://www.umutgazetesi.org/zizek-ocalani-ziyaret-etmek-ist…






هه‌والی زیاتر