ئەنتۆنی گاودی سەردەمی ئێستا ببینن

26/10/2015    13:12

ئەنتۆنی گاودی سەردەمی ئێستا ببینن 


Dîzaîn



پیاوێك بۆ ماوەی (٢٥) ساڵ لە کۆمەڵگە خۆی دوور ئەخاتەوە و هەموو کاتەکانی لە بیابانەکەی باکووری نیو مەکسیکۆ بەسەر ئەبات بۆ هەڵکۆڵینی ئەشکەوت.
کاتێك پێشکەشکارەکە پرسیاری لێئەکات : ئایا تۆ پیاوێکی کە خووت گرتووە بە هەڵکۆڵێنی ئەشکەوتەوە؟ لە وەڵامدا ئەڵێت :ئایا منداڵ خوو ئەگرێت بە یاریکردنەوە؟ کاتێك شتێکت خۆش ئەوێت ،ئەتەوێت ئەو شتە بکەیت بە درێژایی کات.
ئەم پیاوە نە پەیکەتاشە و نە تەلارسازەو نە ئەندازیارە، بەڵام مرۆڤێكە هەستی خۆی دەرئەبڕێت بە یاری کردن بە (Space), ئەم پیاوە گاودی ئەم سەردەمەی ئێستایە.
را پاولێتی هونەرمەند و بیناسازو دیزاینەرێکی ئەمریکیەو لە شاری لۆس ئەنجلس دادەنیشیت و ماوەی ٢٥ ساڵە سەرقاڵی ئەم پرۆژەیە، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە پاولێتی هیچ خوێندنێکی دیاریکراوی نەخوێندووە تایبەت بە بواری بیناو دیزاین.

ئەنتۆنی گاودی یەکێکە لە بیناسازە ناودارەکانی سەدەی ١٩ و هاوکات بیناسازێکی ئیسپانی بووە، زۆرێک لە کارەکانی شێوەی سروشت تیایدا باڵادەست بووەو خۆشەویستیەکی لە رادەبەدەری هەبووە بۆ کارەکەی.

بۆبینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

کارێکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب & پەیجی هونەر و تەلارسازی








هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز