موزیک بۆ هیوا کۆنسێرتێك بۆ مناڵانی توشبوو بە تالاسیما

27/10/2015    14:45

موزیک بۆ هیوا کۆنسێرتێك بۆ مناڵانی توشبوو بە تالاسیما  


Mwsîk

سولی ئۆن وێب 
ئامادەکردنی: لاژە تەها 


بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۹ ی ۱٠ ی ۲٠۱٥ لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی کاتژمێر۷:٠٠ ی ئێوارە کۆنسێرتی (موزیک بۆ هیوا) بە سەرپەرشتی موزیسیان فەرهاد حەمەساڵح و بە بەشداری کۆمەڵێك لە ژەنیارانی ئامێرە ژێدارەکان نمایش بکرێت، هاوکات داهاتی ئەم کۆنسێرتە بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەشی تالاسیمای منداڵان دەبێت. 
هونەرمەندی موزیسیان فەرهاد حەمەساڵح دەربارەی ئەم کۆنسێرتە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی: "بەهیواین بتوانین لەم هۆڵەدا و لەم نمایشە زیندوەدا، ئێمە بە ئامێرەکان لەسەر ستەیج و ئێوەش بە گوێگرتن لە هۆڵەکەدا، هەمومان پێکەوە ساتێکی ئارام بڕەخستێنین لە هەمان کاتدا داهاتێك بێت و پاشان کەمێك لەو هاوکارییە مرۆییە بەر ئێمەش بکەوێت کە تەرخان دەکرێت بۆ ئەم نەخۆشخانەیە."





هه‌والی زیاتر