نابۆکۆڤ حەزی دەکرد ببوایەتە مێرووناس نەک نووسەر

28/10/2015    20:24

نابۆکۆڤ حەزی دەکرد ببوایەتە مێرووناس نەک نووسەر 


Têkst

سازدانی: هێربەرت گۆڵد
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

بەشی دووەم

لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا ڤلادیمێر نابۆکۆڤی ڕووسی-ئەمریکی و نووسەری لۆلیتا، کە لەگەڵ پاریس ڕیڤیوو ئەم چاوپێکەوتنەی ئەنجامداوە باس لە زۆر بابەتی گرنگ دەکات سەبارەت بە ژیانی خۆی و بیرکردنەوەکانی دەربارەی ژیان. 

هێربەرت: ئەی کاری سەرنووسەر؟ ئایا هەرگیز پێشنیارێکی ئەدەبیی پێشکەش بە نووسەر دەکەن؟
نابۆکۆڤ: بۆ سەرنووسەر هەست دەکەم مەبەستت ئەوەیە کە ئایا خوێنەری جدین. لە نێویاندا بوونەوەری باشم دیوە، توانیوویانە بە ڕوونی قسەبکەن دەربارەی فاریزەیەکیش وەک ئەوەی ئەمە خاڵی شەرەف بێت کە لە ڕاستیدا گرنگی هونەر ئەمەیە. بەڵێ‌م لە پاڵ ئەمەشدا کەسانی بەفیزی دڵرەقم ناسیوون کە هەوڵیان داوە پێشنیار بکەن کە ئەو پێشنیارانە وەک برووسکە وابوون. 

هێربەرت: ئایا تۆ زانای لە بواری مێرووزانیدا، فریای قوربانییەکانت دەکەویت؟ ئەگەر وایە، پێکەنینەکانت نایان ترسێنێ؟
نابۆکۆڤ: بە پێچەوانەوە، هێمنیان دەکاتەوە تا حاڵەتی گێلیی کە مێروویەک ئەزموونی دەکات کاتێک لاسایی گەڵایەکی مردوو دەکاتەوە. کەواتە خوێنەرێکی چاوچنۆکی رۆژنامە ئەدەبییەکان لەگەڵ مندا هاوڕایە، بابەتێکم بیردێتەوە کە کچێکی گەنج نووسیبووی هەوڵیدابوو سیمبولی مێرووزانی لە کارەکانمدا بدۆزێتەوە. نووسینەکە سەرنجڕاکێش دەبوو ئەگەر شتێکی لەبارەی مێرووزانیەوە بزانیایە. بەداخەوە تەواو ئەوەی فەرامۆش کردبوو، هەروەها تێکەڵکردنی ووشەکان نووسینەکەی تەواو تێکدابوو کە بێزاری دەکردی بۆ خوێندنەوەی.

هێربەرت: چۆن باسی ئاوارەیی خۆت دەکەیت کە بە پەنابەری ڕووسیی سپی ناودەبرێت؟
نابۆکۆڤ: چاکە، لە ڕووە مێژووییەکەیەوە من ڕووسییەکی سپیم لە کاتێکدا هەموو ڕووسییەک کە ڕووسیای جێهێشتووە وەک خێزانەکەی خۆم لە سەرەتای ساڵەکانی ستەمکاری بۆڵشەفیکدا لەبەر بەرهەڵستیان بۆ ئەوە بە مانایەکی گەورەتر هەر بە ڕووسی سپی مانەوە. بەڵام ئەم پەنابەرانە جیاکرانەوە بۆ چەند یەکەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەک تەواوی نەتەوەکە پێش کودەتای بۆڵشەفیکییەکان. من لەگەڵ ڕەشپێستەکان تێکەڵی ناکەم هەروەها لەگەڵ بۆڵشەفیکیەکانیش. لە ڕوویەکەوە، هاوڕێم هەیە لەناو سەرکردە ڕۆشنبیرە دەستووریەکانەوە، هەروەها لەناو ڕۆشنبیرەکانی شۆڕشگێڕەکانیش. باوکم کەسێکی لیبڕالێکی کۆنەپەرست بوو، بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر هەمان شتیش بە من بڵێن.

هێربەرت: چۆن باسی ئاوارەیی خۆت دەکەیت بەراورد بە ڕووسیای ئێستا؟
نابۆکۆڤ: وەک گومانێکی قووڵ لە هەبوونی فێڵ و ئێستا ئاشکرا ببێت. وەک هۆشیارییەکی بەردەوام لە ڕزگاربووی زوڵم. وەک کەمتەرخەمێکی تەواو بۆ هەریەک لەوانەی نیشتیمان پەروەرێکی سۆڤێتی دەجوڵێنن لە ئەمڕۆدا. وەک دڵخۆشێک کە لە پاشاندا بۆی دەردەکەوێت ئەوەی لە سەرەتای ساڵانی ١٩١٨ ڕوویدا دەربارەی لینینیزم خەڵکە ئیشکەرەکە بوو.

هێربەرت: چۆن ئێستا دەتوانیت ڕێز لە شاعیرانی وەک بلوک و ماندێلشتام و ئەوانی تر بگریت کە پێش ئەو ڕۆژانەی تۆ ڕووسیا جێبهێڵیت لە ڕووسیادا دەیان نووسی؟
نابۆکۆڤ: لە تەمەنی مناڵیمدا نووسینەکانیانم دەخوێندنەوە، زیاتر لە نیو سەدە پێش ئێستا. لەو کاتەوە من بە خوێنەری سەرسەختی شعرەکانی بلوک ماومەتەوە. شعرە درێژەکانی لاوازن، نووسینە بەناوبانگەکەشی "دوانزە" تۆقێنەرە. ماندڵشتاینیش بە دڵ دەناسم بەڵام چێژێکی کەمترم دەداتێ لە کاتی خوێندنەوەی شعرەکانی. ئەمڕۆ لە ئاوێزەی تراجیدیای چارەنووسەوە، شعرەکانی گەورەتر لەوەی هەن سەیر دەکرێن. درکی پێدەکەم کە پڕۆفیسۆرەکانی ئەدەب هێشتا ئەم دوو شاعیرە دەخەنە ناو دوو قوتابخانەی جیاوازی ئەدەبییەوە. لای من تەنها یەک قوتابخانە هەیە، ئەویش قوتابخانەی بەهرەیە.

هێربەرت: دەزانم کارەکانت لە یەکێتی سۆڤیەت دەخوێنرێتەوە و هێرشیشی کراوەتە سەر. هەستت چۆنە بەرامبەر بە چاپی یەکێتی سۆڤیەت؟ 
نابۆکۆڤ: ئۆو، من بەخێرهاتنیان دەکەم بۆ کارەکانم. لە ڕاستیدا "بانگەوازێک بۆ سەربڕین" لەلایەن دەزگای ڤیکتۆرەوە بڵاو دەبێتەوە کە ئەمە چاپکردنەوەی چاپە کۆنەکەی ١٩٣٨ ە، دەزگای "فایدرا"ش لە نیویۆرک وەرگێڕانی"لۆلیتا" بە ڕووسی بڵاودەکاتەوە. من دڵنیام حکومەتی سۆڤیەت دڵخۆش دەبن بە ڕازیبوونیان بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە کە ئەو پاوانخوازییەی دەسەڵاتی هیتلەر پیشان دەدات، هەروەها ڕۆمانێکیش کە ناڕەزایی دەردەبڕێ لە سیستەمی مۆتێلی ئەمریکییەکان.

هێربەرت: هەرگیز پەیوەندیت هەبووە لەگەڵ هاوڵاتیانی سۆڤیەتدا؟ ئەگەر هەبووە پەیوەندییەکی چۆن بووە؟
نابۆکۆڤ: بەشێوەیەکی باش پەیوەندیم لەگەڵیان نییە، هەرچەندە جارێکیان ڕازی بووم. لە سەرەتای سییەکان و کۆتایی بیستەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێک یەک ببینین، بەشێوەیەکی نائاسایی، کارکەرێکی بۆڵشەڤیکی ڕووسی کە زۆر هەوڵی دەدا تاوەکو نووسەر و هونەرمەندەکان بگەڕێنێتەوە بۆ نیشتیمان. ناوێکی دووانی هەبوو، لێبێدیڤ شتێک، ڕۆمانێکیشی نووسیبوو بە ناوی "چۆکۆلێت"، وە پێم وابوو دەکرێت هەندێ گاڵتەم لەگەڵی هەبێت. داوام لێکرد کە ئایا ڕێگەم پێدراوە کە ئازادانە بنووسم یان دەتوانم ڕووسیا جێبهێڵم ئەگەر حەزم لێی نەکرد. ووتی کە هێندە سەرقاڵ دەبم بە حەزکردنم بەوێوە کە کاتم نابێت جارێکی تر خەون بەوەوە ببینم بۆ چوونە دەر. ووتی من بە تەواوی ئازاد دەبم بۆ هەڵبژاردنی هەر بابەتێک کە خۆم بمەوێت لەبارەیەوە بنووسم، یەکێتی سۆڤیەتیش تەواو ڕێگە بە نووسەرەکان دەدات بە بەکارهێنانی، کێڵگەکان، کارگەکان، دارستانەکان لە فاکشتان، ئۆو دنیایەک بابەتی سەرنجڕاکێش. ووتم کێڵگە، شوێنی تر، بێزاریان کردووم، فریودەرە داماوەکەم هەر زوو وازی هێنا. بەختێکی باشتری هەبوو لەگەڵ ئاوازدانەر "پرۆکۆفێڤ". 

هێربەرت: تۆ خۆت وەک ئەمریکییەک دەبینیت؟
نابۆکۆڤ: بەڵێ خۆم وەک ئەمریکییەک دەبینم. من هێندەی ئەپریل لە ئەریزۆنا ئەمریکیم. فلۆرا، فاونا، هەوای هەرێمەکانی ڕۆژئاوا، ئەمانە من دەبەستنەوە بە ڕووسیای ئاسیایی، ڕووسیای سارد. بێگوومان، من زۆر قەرزاری زمانی ڕووسی و دیمەنی ڕووسیام کە بە هەست من پەیوەندیم هەیە لەگەڵیان، بڵێ، ئەدەبی ناوچەیی ئەمریکا، یان سەمای هیندی، یان مەراسیمی ڕۆحی تر، بەڵام هەست بە لەسەرخۆ بڵاوبوونەوەی گەرمی دەکەم، سەربڵندم کاتێک پاسپۆرتە ئەمریکییە سەوزەکەم لە ووڵاتانی ئەوروپا بەکار دەهێنم. ڕەخنەی بێبنەما لە کاروباری ئەمریکا من ناڕەحەت دەکەن. لە سیاسەتی ناوخۆ من زۆر دژی ڕەگەزپەرستیم. لە سیاسەتی دەرەوە، من لەگەڵ حکومەتم. کاتێک گومانم هەبێت، من هەمیشە دوای ئەو میتۆدە دەکەوم بۆ هەڵبژاردنی ئەو هێڵەی ڕەوشت کە ڕەنگە ڕێد و ڕووسێلەکان زۆر تووڕە بکات.

هێربەرت: ئایا هیچ کۆمەڵگایەک هەیە کە تۆ خۆت بە بەشێکی بزانیت؟
نابۆکۆڤ: لە ڕاستیدا نا. دەتوانم لەمێشکمدا کۆمەڵێ خەڵکی زۆر کۆبکەمەوە کە من خۆشم دەوێن و لایەنگریانم، بەڵام گروپێکی تەواو دژ بەیەک دروست دەبێت ئەگەر لە ژیانی ڕاستەقینەدا کۆببنەوە پێکەوە، لەسەر ئەم دوورگەیەی ئێمە. لەگەڵ ئەوەشدا من تەواو ئاسوودەم بە هاودەمی ڕۆشنبیرەکانی ئەمریکا ئەوانەی کتێبەکانی منیان خوێندۆتەوە.

هێربەرت: ڕات چییە دەربارەی جیهانی ئەکادیمی وەک ناوەندێک بۆ نووسینی ئەدەبیی؟ دەتوانیت بە ڕوونی زیانی وانە ووتنەوەتمان لە کۆرنێڵ پێ بڵێی؟
نابۆکۆڤ: کتێبخانەیەکی باشی دەرەجە یەک لەگەڵ ژیانێکی ئاسوودەی ناو کامپی زانکۆ دەکرێت ناوەندێکی باش بێت بۆ نووسەر. بێگوومان کێشە هەیە لە خوێندەوارکردنی گەنجان. بیرمە کە جارێک خوێندکارێک لە کاتی پشوودا ترانزیستەرێکی هێنابوو لەگەڵ خۆی بۆ ژووری خوێندنەوەکە. یەک بۆ ئەوەی وایدابنێ موزیکی کلاسیکی لێدەدات، دووەم، بە ئارامی کارەکانی دەکات، وەسێیەمیش ئەوەیە کە لە هاویندا خوێنەری زۆر لەو دەوروبەرە نییە.

هێربەرت: ئایا دەتوانیت باسی پەیوەندی خۆت بکەیت بە کۆمەڵگای ئەدەبی هاوچەرخەوە؟ لەگەڵ ئێدموند وێڵسن، ماری مەککارسی، سەرنووسەری گۆڤارەکەت و بڵاوکەرەوەی کتێبەکانت؟
نابۆکۆڤ: تەنها جارێک کە من هاوکاری نووسەرێکی ترم کردبێ ئەو کاتە بوو کە لەگەڵ ئێدموند ویڵسن "مۆزارت"و "سالیری" پوشکینمان وەرگێڕا بۆ "نیو ریپەبڵیک" بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ئەمە یادکردنەوەیەکی پارادۆکسییە بەوەی کە ئەو ساڵی پار خۆی بە گێل دادەنا کاتێک بێباکانە پرسیاری لە تێگەیشتنی من کرد دەربارەی یوجین ئۆنێجین. ماری مەککارسیش لە لایەکی ترەوە زۆر باش بووە لەگەڵم لەم ماوانەی دواییدا  لە "نیو ڕیپەبلیک". پێم باشە کە لێرەدا پەیوەندی خۆم و گیرۆدیاس باس نەکەم، بەڵام لە "ئیڤەر گرین"دا وەڵامی نووسینە خراپەکەیم دایەوە سەبارەت بە من. لەگەڵ ئەوەشدا من لە باشترین حاڵەتدام لەگەڵ بڵاوکەرەوەی کارەکانم.هاوڕێیەتی قووڵم لەگەڵ کاسرین وایت و بیڵ ماکسوێل لە "نیو یۆرکەر" شتێکە کە زۆرینەی نووسەرە لەخۆباییەکان ناتوانن بەدەستی بهێنن بەبێ سوپاسگوزاری و خۆشی.

هێربەرت: دەتوانی لەبارەی خووەکانتەوە قسە بکەیت؟ ئایا پلانەکانت دەنووسیتەوە؟ یان لە بەشێکەوە دەچیتە سەر بەشێکی تر لە کاتی نووسیندا، یان هەر لە سەرەتاوە کە دەستت کرد بە نووسین تا کۆتایی بەردەوام دەبیت؟
نابۆکۆڤ: شێوازی شتێک پێش شتێک دەکەوێت. من ووشەکان دەگەیەنم بەیەک لە هەر خاڵێکدا کە بمەوێ هەڵیبژێرم. هەموو ئەم خاڵە بچووکانەی لەسەر ئەم وەرەقە بچووکانە دەیان نووسم تا ئەو کاتەی ڕۆمانەکە تەواو دەبێت. خشتەی من گۆڕانکاری بەسەر دێت، بەڵام من زیاتر تایبەتمەندیم هەیە لەگەڵ کەلوپەلەکانی نووسینم، وەک وەرەقەی تایبەتی خەتداری نووسینی چیرۆکەکانم لەگەڵ قەڵەمەکانم کە دەبێت باش داهاتبن.

هێربەرت: ئایا وێنەیەکی تایبەت هەیە بۆ جیهان کە بتەوێ بەرەوپێشی بەریت؟ ڕابردوو ئێستایە بۆ تۆ، تەنانەت کە باسی داهاتووش دەکەیت، وەک "بێند سینیستەر". ئایا تۆ کەسێکی نۆستالیژیت؟ لە چ کاتێکدا پێت باشترە بژیت؟
نابۆکۆڤ: لە ڕۆژانێک کە دێت بێدەنگە دنیا و کەشوهەوا خۆش، ئاسمانی زیوینی بێ هەور، لەگەڵ هەبوونی سیستەمێکی یونیڤێرسەڵی ڕێگای ژێرزەمینی بۆ سەیارە بار هەڵگرەکان تاوەکو دیار نەمێنن وەک مۆرلۆک. بۆ ڕابردووش پێم خۆش نییە لە چەند جێگای جیاوازەوە شت بگێڕمەوە.

هێربەرت: دەزانیت کە پێویست ناکات وەڵامی هەموو پرسیارەکانم بدەیتەوە.
نابۆکۆڤ: هەرگیز ناکرێ پرسیارە ئاڵۆزەکان جێبهێڵرێ. با بەردەوام بین. 

هێربەرت: لە پاڵ نووسینی ڕۆماندا حەز ئەکەیت زۆرینەی کات چی بکەیت؟
نابۆکۆڤ: ئۆو، پەپوولە ڕاو بکەم، بێگوومان، لێیان بکۆڵمەوە. خۆشی و خەڵاتەکانی نووسینی ئەدەبی هیچ نییە لە پاڵ خۆشی دۆزینەوەی ئەندامی نوێ لەژێر مایکرۆسکۆپ یان جۆری باسنەکراو لە شاخێکی ئێران یان پیرۆ. ئەمە ڕێی تێناچێت کە ئەگەر شۆڕش لە ڕووسیا دروست نەبوایە، بە تەواوی خۆم تەرخان دەکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە باڵندەکان تەنانەت یەک ڕۆمانیشم نەدەنووسی. 

هێربەرت: ئایا هیچ نووسەرێکی هاوچەرخ هەیە حەز بە خوێندنەوەی بکەی؟ 
نابۆکۆڤ: چەند نووسەرێک هەیە، بەڵام پێویست ناکات ناویان بێنم. خۆشی ناو نەهێنان ئازاری کەس نادات. 

هێربەرت: ئایا بە ئازارێکی گەورەوە هەندێ نووسەر دەخوێنیتەوە؟
نابۆکۆڤ: نا. زۆرینەی نووسەرە ناسراوەکان لای من بوونیان نییە. ناویان لەسەر گۆڕی بۆش هەڵکەنراوە، کتێبەکانیان لاساییە، بە تەواوەتی بوونیان نییە لای من لەو چێژەی کە من لە خوێندنەوەدا هەمە. برێخت، فۆلکنەر، کامۆ، زۆرینەی تر، هیچ نین بۆ من، دەبێت شەڕ لە دژی مێشکم بکەم بۆ ئەم گوومانە کاتێک ئەم نووسەرانە وەک ئەدەبی مەزن ناسێنراون لە لایەن ڕەخنەگرەکانەوە.

هێربەرت: وەک ئەوەی کە زۆر عاشقی کارەکانی بۆرخیس و جۆیسیت وا دەردەکەوێت کە تۆش دەتەوێت فێڵ لە خوێنەر بکەیت. پێت وایە کە پەیوەندی نێوان خوێنەر و نووسەر دەبێت چۆن بێت؟ 
نابۆکۆڤ: من لە بۆرخێسەوە فێری ئەوە نەبووم کە یاری بە ووشە بکەم، من تەنها بە وەرگێڕان ئەوم خوێندۆتەوە. بەهەرحاڵ، ئەو چیرۆکە کورتە جوانانە لەگەڵ مەکینەکەی جۆیسدا هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نییە. من مەتەڵیش لە یولیسیسی جۆیس نابینم. 

هێربەرت: لە جۆیسەوە چی فێربوویت؟
نابۆکۆڤ: هیچ.

هێربەرت: ئۆوو، شتی وا نابێت. 
نابۆکۆڤ: جەیمس جۆیس بە هیچ جۆرێک کاریگەری نەبووە لەسەر من. یەکەمین پەیوەندی کورتی من لەگەڵ یولیسیس لە نزیکی ١٩٢٠ بوو لە زانکۆی کامبریج. هاوڕێم پیتەر مرۆزۆڤسکی کە کۆپییەکی لە پاریسەوە هێنابوو بۆم چەند بەشێکی بۆ خوێندمەوە. پاش پانزە ساڵ کە خۆم وەک نووسەرێک ناسراوبووم یولیسیسم خوێندەوەو زۆرم حەز لێکرد. 

هێربەرت: خەریکی کتێبێک نیت سەبارەت بە جەیمس جۆیس؟ 
نابۆکۆڤ: تەنها دەربارەی ئەو نییە. ئەوەی دەمەوێت بیکەم ئەوەیە کۆمەڵێ نووسینی بیست لاپەڕەیی بڵاو بکەمەوە لەوانە، یولیسیس، مادام بۆڤاری، مەسخی کافکا، دۆن کیشۆت، چەند نووسینێکی تر، هەموویان لەو وانانەوە وەرم گرتوون کە لە هارڤارد ووتوومەتەوە. باش بیرمە کە دۆن کیشۆتم دڕاند لە بەردەم شەش سەد خوێندکار لە زانکۆ لە هۆڵە گەورەکەدا، ئەو کتێبە کۆنە دڕەندە ترسناکە.

هێربەرت: ئەی دەربارەی کاریگەرییەکانی تر؟ پوشکین؟
نابۆکۆڤ: زیاتر لەوە نا کە هونەری پوشکین کاریگەری هەبووە بەسەر تۆڵستۆی و تورگنێفەوە.

هێربەرت: ئەی گۆگۆل؟
نابۆکۆڤ: ووریابووم لەوەی هیچ فێرنەبم لە گۆگۆلەوە. وەک مامۆستایەک، گومان لێکەر و ترسناکە. لە خراپترین حاڵەتیا، نووسەرێکی ئۆکرانی بێنرخە، لە باشترین حاڵەتیشا بێوێنە و بێهاوتایە. 

هێربەرت: کەسی تر هەیە؟
نابۆکۆڤ: ئێچ.جی.وێڵز، نووسەرێکی گەورەیە. هەر لە تەمەنێکی زوەوە یەکێکە لە باشترین نووسەرەکان لام. چیرۆکەکانی لە زۆرینەی کارەکانی کۆنراد و بێنیت و زۆرینەی تری نووسەران باشترە. 

سەرچاوە: TheParisReview







هه‌والی زیاتر