ونبوون لە غوبار لە پۆڵەندا نمایش دەکرێت

02/11/2015    19:43

ونبوون لە غوبار لە پۆڵەندا نمایش دەکرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب 

فیلمی‌ (ونبوون لە غوبار)ی‌ دەرهێنەر "سۆران ئیبراهیم" بە نوێنەرایەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە فێستیڤاڵێکی سینەمایی نێونەتەوەیی لە وڵاتی پۆڵەندا بەشداری دەکات.

سۆران ئیبراهیم دەرهێنەری فیلمەکە لەبارەی بەشداریکردنی فیلمەکە لەو فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند:"فیلمی ونبوون لە غوبار بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و وەک تاکە فیلمێکی کوردی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ٩هەمین خولی مێروولە لە خۆرەکانی زێڕین فیلم فێستیڤاڵ بەشداری دەکات کە لە وڵاتی پۆڵەندا ئەنجام دەدرێت."

هەروەها دەرهێنەر وتی:"فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ دەستپێدەکات و هەتا ڕۆژی ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ بەردەوام دەبێت."

لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە، سۆران ئیبراهیمی دەرهێنەر وتی:"چیرۆکی فیلمەکە سەبارەت بە جینۆساید و ئەنفالی کوردە و لە ڕێگەی چیرۆکێکی ئەویندارییەوە تراژیدیای ئەنفال و جینۆسایدی کورد دەگێڕێتەوە."

ئەم فیلمە پێشتریش لە فێستیڤاڵی سینەمایی هەولێر خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرتووە و هەروەها لە ٥٢هەمین خولی فێستیڤاڵی ماڵتا خەڵاتی سوارچاکی زێڕینی بەدەستهێناوە و لە جەندین فێستیڤاڵی تریشدا بەشداری کردووە.

هەروەها بڕیارە ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەیروت لە لوبنان بەشداری بکات و کێبڕکێ دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە.

ساڵی ٢٠١٤ دەرهێنەری ئەم فیلمە لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە خەڵاتی لاوی ساڵی پێبەخشرا وەک باشترین سینەماکار.




هه‌والی زیاتر