سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەندێشە دەستی پێکرد

15/11/2015    02:59

سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەندێشە دەستی پێکرد  


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها



دوێنێ بەرواری ۱٤ی ۱۱ی ۲٠۱٥ سێهەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی و هونەریی ناوەندی ئەندێشە وەکو دەزگایەکی   ڕۆشنبیریی ئەهلی دەستی پێکرد، و بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە کاتژمێر ٢ دەست بە چالاکیەکانی دەکات. کە تێیدا جگە لە بڵاوبونەوەی ٥٠ کتێب، چەند چالاکیەکی هونەری بەڕێووە چوو.

چالاکییەکانی یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە پێکهاتبوو لە بەرهەمێکی میوزیکی هەلۆ غەریب و کریڤان سالار،  وتاری ئەندێشە لەلایەن هەژار مەجید، نمایشکردنی کورتە فیلمی ڕیکۆرد لە دەرهێنانی هەوراز محەمەد، هەروەها میران ئەبراهام وتەیەکی پێشکەش کرد لەسەر ڕۆمانی شەوگەڕەکان و ئەزموونی نوسینی، و لۆنا دڵشاد مەریوانی قسەی لەسەر وەرگیڕانی نۆێترین بەرهەمی خۆی، ڕۆمانی کوشتنی باڵندە لاساییکەرەوە کرد، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ٥٠ کتێب بە ئامادە بوونی زۆرێك لە نووسەر و وەرگێڕەکانیان و واژوو کردن لەسەر کتێبەکان.

هەر لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا نۆێترین ئەلبوومی هونەرمەند بەهجەت یەحیا (گەڵایەکم باهێناومی) و کتێبێك دەربارەی ژیان و کارە هونەرییەکانی بە ناوی بەدوای عەشقا، بڵاوبووەوە بە ئامادە بوونی هونەرمەند و واژووکردن لەسەر بەرهەمەکان.

جێی ئاماژە بۆکردنە لەگەڵ ئەوەی کە فێستیڤاڵەکە ناوەندێکی سەربەخۆ و ئەهلی سازیکردبوو بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و هونەردۆستان ئامادەی فێستیڤاڵەکە بوون، بەو پێیەش ئەم فێستیڤاڵەی ئەندێشە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین خوێنەر و هونەردۆستان لە بۆنەیەکی کلتوریدا.


















هه‌والی زیاتر