با ترس نەبێتە بەشێک لە ژیانمان

09/01/2016    13:46

با ترس نەبێتە بەشێک لە ژیانمان 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

فۆتۆگرافەری ئەمریکی سپێنسەر تونیک لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٧ یەکێکە لەو فۆتۆگرافەرانەی لە نێوەندی پێرفۆرمانسدا ناوێکی دیاری هەیە، کارەکانی هونەرمەند لە نێوەند و شوێن و ژینگەی جیاواز دەیانگرێت و هەمیشە بەرەنگاری ئاڵۆزی و توندو تیژیەکی زۆر دەبێتەوە بە تایبەت لە شوینەگشتیەکاندا.

ئەوەی تونیکی پێدەناسرێتەوە هەمیشە ئامادەیی هەیە لە نێو خۆپیشاندان نارەزایەتیەکاندا لەسەر ئاستی جیهان بە گشتی و دەڵێت مەبەستمە ئەو دەربڕینە ئازادە بگەیەنم کە هەڵگری  بیرێکی نوێی نێو خەڵکە هەروەها دوا بەدوای رووداوەکانی فەرەنسا تونیک وەک یەکێک لە چالاکوانەکان دەرکەوت و کارەکانی لە کۆکراوەیەکی تایبەتدا لە سەنتەری شارەکانی وەک پاریس و مۆناکۆو مەکسیک و سویسراو ئەڵمانیا نمایش کرد وەک بەرەنگاربونەوەیەکی ئازادی را دەربڕینو دژی توندو تیژی و دەسەڵاتی ئاینیو رێگریە ئاینیەکان.

تونیک دەڵێت کاتێک جەستە ئازاد دەبێت و خۆی نمایش دەکات شتێک نامێنێتەوە بۆ گفتوگۆ راستەوخۆ داوای ئازادی دەکاتو دەڵێت بەسە و لێمانگەڕێن بە ئازادی بژین، ترس مەکەنە بەشێک لە ژیانمان.
 لە ئیستاشدا ئامادەکاری دەکات بۆ کۆکراوەی کارەکانی و نمایش کردنی جێگەی ئاماژەیە تونیک ماوەی ١٠ ساڵە لە کارکردن وەستاوەو لە کاتی روداوەکانی پاریسدا نمایشەکانی دەرکەوتنەوە.


سەرچاوە: SpencerTunick























هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ