غەواسەیەکی دەریایی دەگۆڕێت بۆ سەنتەرێکی هونەری دیجیتاڵی

06/01/2020    22:44

غەواسەیەکی دەریایی دەگۆڕێت بۆ سەنتەرێکی هونەری دیجیتاڵی 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

بنکەی بۆدرۆکسی دەریایی، پاشماوە لە جەنگی جیهانی دووەم، دەبێتە " گەورەترین سەنتەری هونەری دیجیتاڵی لە جیهاندا". کارپێکەری تایبەتی کەڵچەر سپەیس culturalspaces، کە  مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی مێژوویی بەڕێوەدەبات، گرنگیدەدات بە گۆڕینی باڵەخانە گەورەکان کە ٤٢٠٠٠ مەتر چوارگۆشە و ٢٠ متر لە بەرزی لەخۆ دەگرێت و ناوی باسنیس دێ لومیرێس ی(the Bassins de Lumières)لێدەنرێت.

لە ڕێگەی کۆکردنەوەی ڕووناکی و دەنگ، بۆشاییەکی زیاتر لە پێشانگا دیجیتاڵییە پێشکەشکراوەکان لەسەر دیواری هەرچوار حەوزی بنکەی غەواسەکە دەستەبەردەکات. پێشکەش بەو هونەرمەندانەی کە مێژووی هونەری کلاسیکی و هاوچەرخیان نیشان کردووە.

کردنەوەی پێشانگاکە لە ١٧-٤-٢٠٢٠ دەبێت، یەکەم پێشانگاش تایبەتە بە هونەرمەند گوستاف کلیمت دەبێت.

هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ