سولی ئۆن وێب فۆتۆگرافەری تایوانی Yung Cheng Lin ناسراو بە “3cm” یەکێکە لە باشترین فۆتۆگرافەرەکانی تایوان، ئەو لە کارەکانیدا دەگەڕێت بە دوای پرسی مێینە و سێکس و منداڵبوون و پێگەیشتن، وە هەروەها ئەو ئەشکەنجە و ئازارانەی کە روبەڕوی ژنان دەبێتەوە لە کۆمەڵگاکانیاندا. لە فۆتۆکانیدا هەست بە قەلەقی و سوریالی بوون دەکەیت، کاریگەرییەکی قوڵمان تێدەکات و وامان لێدەکات بووەستین و بیر بکەینەوە، هەموو ئەمانەش تەنها بە بەکارهێنانی ئەو شتانەی رۆژانە بەکارییان دەهێنین.4 رەنگی ساددە و سیحری رووناکی، بە پێچەوانەی ئەوانی دیکەوە هەوڵ دەدات بە ساددەیی بینەر تووشی بەر یەککەوتنێکی بەهێز بکات لەگەڵ کارەکانیدا،ئەو شتێک زیاتر لەوەمان پێ دەبەخشێت و سەرساممان دەکات بە فۆتۆکانی. سەرچاوە: boredpanda