فیلمی هەڵچوونی تورکی ململانێی بەدەستهێنانی شێری ئاڵتوونی ڤینیسیا دەکات

02/08/2015    17:17

فیلمی هەڵچوونی تورکی ململانێی بەدەستهێنانی شێری ئاڵتوونی ڤینیسیا دەکات 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی هەڵچوون (Abluka) کە فیلمی خوێندکارێکی زانکۆیە بە ناوی ئەمین ئاڵپەر (Amin Alper) یەکێکە لەو فیلمانەی لە لیستی ئەو فیلمانەدایە ڕکابەری بەدەستهێنانی خەڵاتی شێری ئاڵتوون دەکەن لە فیستیڤاڵی ڤینیسیای ئەمساڵدا.

فیلمی (Abluka) کە بەرهەمی هەرسێ وڵاتی تورکیا، فەڕەنسا و قەتەڕە پێشبڕکێ لەگەڵ ٢٠ فیلمی تر دەکات لە بەشی سەرەکی فیستیڤاڵەکەدا. یەکێ لە فیلمەکانیش بریتییە لە کچە دانیمارکی (The Danish Girl) کە لەلایەن دەرهێنەری فیلمی وتاری پاشا (The King‌s Speech) تۆم هوپەر (Tom Hooper) دەرهێنراوە. هەروەها فیلمی (Remember) دەرهێنانی ئەتۆم ئاگۆیان و (Francofonia) دەرهێنانی ئەلێکساندەر سۆکورۆڤ.

فیلمەکە باس لە ژیانی دوو برا دەکات کە یەکێکیان پاش ٢٠ ساڵ زیندانی ئازاد دەکرێت، پێکەوە خەبات دەکەن بۆ ڕزگاربوون لە هەلومەرجە خراپە سیاسییەی لە ئەستەمبوڵدا هەیە. 

بڕیارە ئەم فیلمە لە پایزدا لە سینەماکانی تورکیادا نمایش بکرێت و لە ٧٢هەمین پێشبڕکێی ڤێنیسیاشدا لە بەشی سەرەکی پێشبڕکێکەدا نمایش دەکرێت. ئەندامانی لیژنەی فیستیڤاڵ بریتین لە نوری بیلگە جەیلان و بە سەرۆکایەتی ئەلفۆنسۆ کوارۆن. 

بڕیارە  فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا لە ٢-١٢ ی ئەیلول دەست پێبکات. 

سەرچاوە: TodaysZaman






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw