ئاکسوی دەرهێنەری تورکی کار لە فیلمێکی نوێدا دەکات

04/08/2015    16:49

ئاکسوی دەرهێنەری تورکی کار لە فیلمێکی نوێدا دەکات 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دەرهێنەری تورکی یوکسێل ئاکسو، دەرهێنەری فیلمە کۆمیدییە ستایشکراوەکانی وەکو (Ice Cream, I Scream) و (Ecotopia)، خۆی بۆ فیلمە نوێکەی ئامادەکردووە، کە دیسانەوە لە گوندێکی ئیجەدا وێنەی دەگیرێت وەک هەوڵەکانی پێشووی.

ئاژانسی هەواڵی جیهان ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو ڕایگەیاند لە مانگی ئابدا وێنەگرتنی فیلمەکە کە بە ناوی (The Soda Seller)ە دەست پێدەکات لە شارۆچکەی ئیجە.

ئاکسو لە کاتی سەردانی گوندی مێنتەشەدا بە ڕۆژنامەنووسەکانی ڕاگەیاند، "دیسانەوە ئەمەش چیرۆکێکی تایبەتە بە ئیجە. چیرۆکەکە لە ساڵانی ٧٠کاندا ڕوودەدات، لە مانگێکی ڕەمەزاندا. چیرۆکێکی سەرگەرمکەرە، هەروەک (Ice Cream, I Scream)."

ئاکسو زۆربەی کات کەسانی ناوخۆی جێگاکان بەکاردەهێنێت وەک ئەکتەر بۆ فیلمەکانی، ئەم جارە دەڵێت، "کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار لەم فیلمەدا دەردەکەون لەپاڵ خەڵکی شارۆچکەکەدا."

ئەم فیلمە بە هاوکاری وەزارەتی کلتور و گەشتوگوزار بەرهەمهێنراوە.

فیلمی (Ice Cream, I Scream) ی ساڵی ٢٠٠٦ نێردراوی تورکیابوو وەک باشترین فیلمی بێگانە لە ٧٩هەمین فیستیڤاڵی ئۆسکاردا.

سەرچاوە: TodaysZaman









هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw