سولی ئۆن وێب
فیلمە نوێکەی ستیڤن سپیلبێرگ (Steven Spielberg) کە باس لە جەنگی سارد دەکات و تۆم هانکس ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، (Bridge of Spies) لە ٥٣ەمین فیستیڤاڵی فیلمی نیویۆرک بۆ یەکەمینجار نمایش دەکرێت.
کۆمەڵگەی فیلم لە سەنتەری لینکۆڵن لە ڕۆژی چوارشەممەدا ناوی فیلمە کاندیدکراوەکانی بردنەوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی ئەمساڵیان ئاشکراکرد. (Bridge of Spies) یەکێکە لە فیلمەکانی بەشداربووی فیستیڤاڵەکە لەپاڵ هەریەکە لە فیلمی (The Walk)ی ڕۆبێرت زێمەکیس (Robert Zemeckis)، (Steve Jobs)ی دانی بۆیڵ (Danny Boyle) و (Miles Ahead)ی دۆن چیدڵ (Don Cheadle).
فیستیڤاڵە ١٧ ڕۆژیەکە کە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول دەستپێدەکات، بۆ یەکەمینجار فیلمی دۆکومێنتەری دەرهێنەر (Laura Israel) ی دەربارەی فۆتۆگرافەر ڕۆبەرت فرانک (Dont Blink: Robert Frank) نمایش دەکرێت.
تەواوی فیلمەکانی تر پێشتر لە فیستیڤاڵی تردا بەشداریان کردووە، لەوانە فیلمەی مایکڵ مۆر (Where to Invade Next)، (Carol)ی تۆد هاینس، (Maggies Plan)ی ڕێبیکا میلەر و (Microbe & Gasoline)ی مایکڵ گۆندری.
سەرچاوە: TodaysZaman