فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ ئەمشەو خەڵاتەکانی دابەشدەکات

22/08/2015    16:43

فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ ئەمشەو خەڵاتەکانی دابەشدەکات 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئەمشەو، ٢١ەمین فیستیڤاڵی فیلمی سارایڤۆ بە دابەشکردنی خەڵاتەکانی لە هۆڵی نەتەوەیی سارایڤۆ کۆتایی بە چالاکیەکانی دەهێنێت.

ئاهەنگی فەڕشی سووری فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٧:٣٠ دەستپێدەکات و ئاهەنگی خەڵاتەکانیش لە کاتژمێر هەشتی ئێوارە دەست پێدەکات.

ئەمشەو، بینەرانی فیستیڤاڵەکە ئەوە دەزانن کە چ فیلمێکی درێژ و کورت و فیلمە دۆکومێنتیەکان خەڵاتی بە نرخی دڵی سارایڤۆ دەبەنەوە ئەوانەی کە لە بەشی پێشبڕکێدا بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کردووە. 

ئەمساڵ لە بەشی پێشبڕکێدا دە فیلم بەشداری کردووە  لە نێویاندا دوو فیلمیان بۆ یەکەمجاریانە نمایش دەکرێن. هەروەها ئەمساڵ ٢٣ فیلمی دۆکومێنتەری لە فیستیڤاڵەکەدا نمایشکراون کە شەش فیلمیان یەکەمین نمایشیان بووە. دە کورتە فیلمیش بەشدارن لە فیستیڤاڵەکەدا کە جواریان بۆ یەکەمجارە پیشان دەدرێن. 

لەپاڵ باشترین فیلم کە خەڵاتی دڵی سارایڤۆ وەردەگرێتلە بەشی پێشبڕکێی باشترین فیلمی درێژ و باشترین دۆکومێنتەری و باشترین کورتە فیلمدا، ئەمشەو خەڵاتی دڵی ئاڵتوونی دەدرێت بە باسترین ئەکتەری کوڕ، باشترین خانمە ئەکتەر و خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران.

سەرچاوە: sff.ba



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw