لە فیستیڤاڵی دهۆکدا ١٢ فیلم کێبڕکێی خەڵاتی یەڵماز گونەی دەکەن

01/09/2015    01:55

لە فیستیڤاڵی دهۆکدا ١٢ فیلم کێبڕکێی خەڵاتی یەڵماز گونەی دەکەن 


Cînema

پشتیوان کەمال

لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆکی ئەمساڵدا ٢٠ فیلمی جیهانی لە فیستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن وەک بەشێک لە سینەمای جیهان و ١٢ فیلمیان کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی یەڵماز گونەی و خەڵاتی بەهرەی نوێ دەکەن وەک باشترین درێژە فیلمی جیهانی.

خەڵاتی بەهرەی نوێ لە فیستیڤاڵەکەدا دەدرێتە ئەو دەرهێنەرەی کە لە یەکەمین یاخود دووەمین کاری دەرهێنانیدا توانیوویەتی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنێت. 

براوەی خەڵاتی یەڵماز گونەی بڕی ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی وەک پاداشت پێدەدرێت، هەروەها براوەی خەڵاتی بەهرەی نوێ بڕی ٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت.

لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆکدا فیلمەکان لە دوو ئاستی جیهانی و کوردیدا کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵات و بڕیارە لە دواهەمین ڕۆژی فیستیڤاڵەکەدا کە دەکاتە ١٦ ی ئەیلوول خەڵاتەکان دابەش بکرێت.

کێبڕکێکارانی باشترین درێژە فیلم لە ئاستی جیهاندا بریتین لە:

Aferim by Radu Jude/ Romania
Borderless by Amir Hossein Asgari/ Iran
Bridgend by Jeppe Ronde/ Denmark
Children‌s Show by Derick Cabrido/ Philippine
Cracks in Concrete by Umut Dag/ Austria
Homesick by Jakob M. Erwa/ Germany
Mediterranea by Eric Piccoli/ Canada
Sivas by Kaan Mujdeci/ Turkey- Germany
Star by Anna Melikyan/ Russia
The Lesson by Kristina Grozeva and Petar Valchanov/ Bulgaria
These are the Rules by Ognjen Svilicic/ Croatia

سەرچاوە: DuhokIFF
 




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw