پێنەلۆپێ کروز لە فیلمێکی ئەسغەری فەرهادیدا نواندن دەکات

01/09/2015    03:02

پێنەلۆپێ کروز لە فیلمێکی ئەسغەری فەرهادیدا نواندن دەکات 


Cînema

لە فارسییەوە: سوبحان یەعقووب
 
ئەسغەری فەرهادی دەرهێنەری ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ڕایگەیاندووە کە فیلمی داهاتووی بە بەشداری پێنەلۆپێ کروزی ئەستێرەی ئیسپانی هۆڵیوود دروست دەکات.

هێشتا دەرهێنەر کاری وێنەگرتنی بۆ فیلمە نوێکەی دەستپێنەکردووە و هیچ ناوێکیشی بۆ هەڵنەبژێردراوە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە پایزی ئەمساڵدا دەست پێدەکات .

کۆمپانیای ئیسپانی ئال دیسۆ و کۆمپانیای فەڕەنسی میمەنتۆ کاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەیان گرتۆتە ئەستۆ.

 بەڕێز فەرهادی بە ڕۆژنامەی شەرقی ڕاگەیاندووە کە هەمیشە حەزی لە نواندنی پێنەلۆپێ کروز کردووە بەتایبەتی لە فیلمە ئیسپانییەکانی وەکو گەڕانەوەی پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار.

بە وتەی بەڕێز فەرهادی نزیکەی ساڵێک لەمەو پێش لەگەڵ خاتوو کروز لە بارەی چیرۆکی فیلمەکەوە قسەی کردووە و ئەو "حەز و تامەزرۆییەی " کە لە ئەودا بینیوویەتی دڵنیای کردۆتەوە کە کەسێکی گونجاوی هەڵبژاردووە بۆ کەسایەتی ناو فیلمەکەی.

ئەسغەر فەرهادی دەرهێنەری 43 ساڵەی ئێرانی تەنها فیلمسازی ئێرانیە کە توانیوویەتی خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆبی باشترین فیلمی بیانی بۆ فیلمی جیابوونەوەی نادر و سیمین بەدەست بهێنێت.

سەرچاوە: BBC Persian





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw