بە فیلمی ئێڤەرێست فیستیڤاڵی ڤێنیسیا دەستیپێکرد

03/09/2015    16:50

بە فیلمی ئێڤەرێست فیستیڤاڵی ڤێنیسیا دەستیپێکرد 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

یەکەمین فەڕشی سووری فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیسیا کە دوێنێ دەستیپێکرد بۆ فیلمی پڕ لە ترسی ئێڤەرێست (Everest) بوو، لە پاڵیشدا هەموو ئەندامانی لیژنەی دادوەران بەسەر فەڕشی سووردا تێپەڕین.

فیلمی کردنەوەی فیستیڤاڵەکە کە نمایشی جیهانی هەبوو فیلمەکەی بەڵتەزار کۆرماکور (Baltasar Kormakur) بوو کە باس لە کارەساتێکی ترسناکی سەر چیای ئێڤەرێست دەکات لە نواندنی جەیک گیڵنهاڵ (Jake Gyllenhaal).

سەرۆکی ئیتاڵیا سێرجیۆ ماتارێلا (Sergio Mattarella)ش بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەی کرد.

هەروەها کێشەکانی ئەمڕۆش لە فیستیڤاڵەکەدا خرانەڕوو کاتێک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵەکە ئەڵفۆنسۆ کوارۆن (Alfonso Cuaron)، دەرهێنەری فیلمی (Gravity)، داوای ئەوەی کرد کە وڵاتانی ئەوروپا باشتر لەگەڵ پەناهەندەکاندا مامەڵە بکەن.

ئەو دەڵێت، "من دەرهێنەرێکی مەکسیکیم و لە ئەوروپا دەژیم، هەستم بە بەخێرهاتنی خۆشم کردووە لەلایەن ئەوروپاوە. حەز بەوە دەکەم ئەمڕۆ و سبەینێش هەمان جۆری بەخێرهاتن کە لە من کراوە فراوان بکرێت تاوەکو لە هەموو کۆچبەرێک ئەم بەخێرهاتنە بکرێت."

ئیڤەرێست باس لە چیرۆکی مردنی پێنج کەس دەکات لەسەر بەرزترین چیای جیهان لەساڵی ١٩٩٦دا.

سەرچاوە: EuroNews






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw