کۆڕی شانۆی با دەقێکی شانۆیی بەختیار عەلی دەخاتەسەر تەختەی شانۆ

کۆڕی شانۆی با دەقێکی شانۆیی بەختیار عەلی دەخاتەسەر تەختەی شانۆ

شانۆیی بێتاوانی و سزا دەبێتە نوێترین بەرهەمی کۆڕی شانۆی با کە لەمساڵدا ئەنجامدەدرێت، دەقە شانۆییەکەی بەرهەمە نوێیەکەی کۆڕی شانۆی با لە نوسینی بەختیارکۆڕی شانۆی با دەقێکی شانۆیی بەختیار عەلی دەخاتەسەر تەختەی شانۆ عەلییە.

ڕێژەن جەمال، دەرهێنەری شانۆییەکە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند، “بۆ دۆزەخ ئەی بێ گوناهان  یەکەم دەقی شانۆیی بەختیار عەلیە و بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆڕی شانۆی با-وە دەخرێتەسەر شانۆ بە ناونیشانی “بێتاوانی و سزا“.

دەرهێنەری شانۆیی بێتاوانی و سزا ڕاشیگەیاند بێتاوانی و سزا لە قۆناغی ئامادەکاریدایە بۆ نمایش و بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی دەست بە نمایشکردن بکات، ئەوەش دووەم بەرهەمی شانۆیی گروپی کۆڕی شانۆی با یە کە لەمساڵدا نمایش بکرێت، هاوکات ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بە هاوکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە.

لەبارەی چیرۆکی کارەکە ڕێژەن جەمال ڕایگەیاند، “مستەفا، فەرمانبەرێکی ئاساییە. لە کاتێکدا لە دەوامی ڕۆژانەی خۆی دێتەدەرێ، لەلایەن دەزگایەکەوە دەگیرێت و دەبرێتە زیندان. کاتێكیش مستەفا پرسیار دەکات ئاخۆ لەسەر ئەوە گیراوە کە تاوانبارە؟ بەرپرسانی دەزگاکە بۆی ڕووندەکەنەوە ئەو لەسەر بێتاوانی گیراوە.. هیچ هاوڵاتییەك نابێت هەست بە بێتاوانیی بکات.. بۆیە مستەفا ناچار دەکرێت تاوانێك بۆخۆی بدۆزێتەوە، هەر خۆیشی شایەت بۆ تاوانەکەی پەیدا بکات، لەکۆتایشدا هەر خۆی .جۆری سزاکەی دیاریبکات

 

 

Leave a comment