[دەربارەی شەقامی شانۆ یان شانۆی برۆدوای چەند زانیارییەک]

دەربارەی شەقامی شانۆ یان شانۆی برۆدوای چەند زانیارییەک

ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: پەریا پێشڕەو

چەند زانیارییەک دەربارەی شانۆی برۆدوایی

*شانۆی برۆدوای لە ساڵی ١٧٥٠ لە سەدەی ١٨ دا دروستکراوە. ئەوکاتە تۆماس کیین  _Thomas kean و walter murray واڵتەر مورای کۆمپانیایەکی شانۆییان لە شەقامی ناسۆو (nassau) کردەوە. ئەم شانۆیە هێندە گەورەبوو کە ٢٨٠ سپۆنسەری هەبوو و شانۆییە شکسپیرییەکان و ئۆپێرا فۆلکلۆرییەکانی تێدا نمایشدەکرا، ئەمە بەهەنگاوێک دادەنرێت بۆ دروستبوونی برۆدوای.

*شەقامی برۆدوای شەقامێکی تایبەتە بە شانۆ لە ئەمریکاو لە شاری

نیویۆرک لە ناوەڕاستی مانهاتنە، لەوێ بەشێکی زۆری سەکۆکانی نمایشی شانۆیی و کافێ هونەرییەکان بەتەنیشت یەکەوە ئامادەن وتیایدا نمایش و ئۆپێرا موزیکییەکان ڕۆژانە پێشکەشدەکرێن .

*زۆرینەی خەڵک وای دادەنێن کە بەرهەمهێنانە شانۆییەکانی برۆدوای باشترینە لە جیهاندا.هەموو ساڵێک، یەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی برۆدوای خەڵاتدەکرێت بە خەڵاتی تۆنی(Tony awards).

بەرهەمەکانی برۆدوای یەکێکن لە بەناوبانگترین بەرهەمەکان و کاریگەری لەسەر ڕاکێشانی گەشتیارەکان هەیە بۆ شاری نیویۆرک.

*لەبرۆدوایی شانۆییە میوزیکیەکان ((Musical Theatres) زۆر بەناو بانگن، چونکە میوزیک و سەما بەکار دەهێنن و ئەم تەکنیکەش کاریگەری لەسەر گێڕانەوەو ڕیتمی ڕوداوی ناو شانۆییەکان هەیەو هەر لەبەر ئەوەشە کە ستەیجی برۆدوای زۆر بە خێرایی سەرکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و بەناوبانگ بوو. میوزیکەکان وا لە خەڵکەکە دەکەن کە بیر لە یادگارییە کۆنەکانیان بکەنەوە. ئامانجی میوزیکەکان ئەوەیە کە هەموو هونەرەکان تێکەڵ بکەن: وشە، گۆرانی، سەما، دیمەنی شانۆیی، بە گشتی دەستەبەر کردنی شتێک بۆ بینەران و گوێگران لە هەموو چەشنێک، دروستکرنی کەشێک کە تێیدا وشە بە تەنها ناتوانێت ئەوە بکات.

* بچووکترین شانۆی برۆدوای (Hayes Theatre)ە، کە بە (The little Theatre and Helen Hayes Theatre) ناسراوە، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شەقامی ٤٤ لە ناوەراستی مانهاتن. لەگەڵ ٥٩٧ کورسی، ئەوەش بچووکترین شانۆیە لە برۆدوای کە ستۆدیۆی تەلەفیزیۆنی (ABC) بووە لە ١٩٥٧ بۆ ١٩٦٣.

ئێستا برۆدوای کە بە مەڵبەند و جیهانی فراوانی شانۆ دەناسرێت. لەم سەردەمەدا بەهۆی پەتای کۆڤید نۆزدەوە چالاکییە شانۆییەکانی دواخستووە تا بەروارێکی تر.

Leave a comment