سازدان/ئامادەکردنی: سولی ئۆن
(هیچم نییە بیشارمەوە،) نوێترین کاری کۆڕی شانۆی بایە کە لە ئێستادا و لە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنادا خەریکی پڕۆڤەکردنن تێیدا، وا بڕیارە پاش ماوەیەک و هێوربوونەوەی دۆخەکە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندرووستییەکان پيشكه‌ش بكرێت.
کۆڕی شانۆی با، گرووپێکی شانۆییە و لە ساڵی ١٩٩٩دا دامەزراوە، لەو دەمەوە ساڵانە کاری نوێی شانۆیی لە شاری سلێمانیدا به ئەنجام دەگه‌يه‌نن. ئەم ڕۆژانە کە ڕۆژانی ترسانی مرۆڤە لە مرۆڤ و ڕۆژانی لێکدووريی کۆمەڵایەتیيە. هۆڵەکانی شانۆ لە جیهاندا چۆڵ بوون و بە گشتی شانۆ و نمایشەکان وەستاون. کارە هونەری و شانۆییەکان گەر بکرێن، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە نمایش دەکرێن. لەم کاتەدا ستافی شانۆیيی هیچم نییە بیشارمەوە خەریکی پڕۆڤەکردنن و چاوەڕێی دەرفەتێکی گونجاو دەکەن بۆ ئه‌وەی نمایش بکەن. ئێمە لە سایتی (سولی ئۆن) لەگەڵ ڕێژەن جەمال دەرهێنەری هیچم نییە بیشارمەوە له‌باره‌ى کارەکەوه دەدوێین.
ڕێژەن جەمال دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و ئەندامی کۆڕی شانۆييی بایە و ئەم کارە دووەمین ئەزموونی نمایشکراوی ڕێژەنە. پێشتر دەرهێنانی بۆ تێکستێکی بەناوبانگی سلاڤۆمیرۆ ژیژەک کردووە بە ناوی (منداڵێک درووست دەکەم هەوڵ دەدەم جوانتر بێت) و لە شاری سلێمانی نمایش کراوە. ئەم پرسیارانە له‌بارەی هیچم نییە بیشارمەوەوه لە لایەن سولی ئۆنەوە ئاڕاستەی کراوە.
پرسیار: کارە نوێیەکەتان (هیچم نییە بیشارمەوە) کێ نووسیويێتی؟ لە چەند ئەکتەر پێک هاتووە و باس لە چی دەکات؟
ڕێژەن جەمال: به‌ر له‌وه‌ی باس له تێکستی نمایشه‌که‌مان (هیچم نییه بیشارمه‌وه) بکه‌م. گرنگه باس له‌وه بکه‌م ده‌قه‌که ئیتاڵیيه و له نووسینی (پاولۆ جینۆڤێنسی)یه، ده‌قێکی شانۆیی نیيه، به‌ڵکوو ده‌قی دیالۆگه، ده‌قێکه ده‌توانێت ئه‌داپتی بکه‌یت بۆ شانۆ، وه‌ک چۆن ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته سیناریۆی فیلم و جینۆڤێنسی ده‌رهێنانی بۆ کردووه و یه‌کێکه له فیلمه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئه‌ورووپا به گشتی و ئیتاڵیا به تایبه‌تی، نووسه‌ری ده‌قه‌که هێشتا له ژیاندایە و ئه‌وه‌ش جۆرێک له‌سه‌ربه‌ستيی زیاتری هه‌م به ده‌قه‌که‌ی داوه هه‌م به ئه‌کته‌ره‌کانی ئێمه. چیرۆکی کاره‌که له پاڵماندایه، نه‌ک ڕووی دابێت و ئێمه دووباره بیگێڕینه‌وه.
ئێمه سه‌ربه‌ستیيه‌کمان له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کاره‌کته‌ره‌کان و کۆنسێپتی ئیشه‌که‌دا کردووه، چیرۆکه‌که هه‌مان چیرۆکی جینۆڤێنسیيه، هیچ شتێکی نوێمان نه‌خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پارچه سه‌رنجڕاکێشه‌ی ئه‌و، به‌ڵام له زۆر شوێندا له چیرۆکه‌که‌ی ئه‌و داده‌بڕێن و کاره‌کته‌ره‌کان ته‌عبیر له چیرۆکه‌کانی خۆمان ده‌که‌ن، کاره‌کته‌ره‌کان له کێشه گرنگه‌کانی نزیک له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نزیک ده‌بنه‌وه، چیرۆکه‌کان هه‌مان چیرۆکن، به‌ڵام بینه‌ر هه‌ست ده‌کات ڕۆژێک له ڕۆژان له‌ودا ڕووی داوه، یان له که‌سێکی نزیکیدا ڕووی داوه. ده‌قه‌که لۆکه‌ڵایز نه‌کراوه، ئه‌م خاڵه گرنگه، چونکه چیرۆکی ڕووداوه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به‌وه نیيه به قۆناغی لۆکه‌ڵایزدا بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بینه‌ر بکه‌ون، له نێوان بینه‌ر و چیرۆکه‌کانی کاره‌که‌دا هێڵێکی زۆر باریک هه‌یه، ڕه‌نگه نه‌شبێت.
نمایشه‌که کێشانی وێنه‌ی ئه‌و ژیانه نهێنیيه‌یه که مرۆڤ ساڵانێکه شاردوونیه‌تیه‌وه، له هه‌ندێک ساتی ژیاندا به‌شێکیان ئاشکرا ده‌بن، به‌ڵام ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات له ساتێکدا مرۆڤێک له هه‌موو نهێنییه‌ک داماڵرێت، تا نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌موان نهێنییه‌کانمان له‌نێو خۆماندا ده‌شارده‌وه، ئێستا قۆناغێکی دیکه‌یه، نهێنیيه‌کانمان به فۆڕمی جیاواز له ئامێره ئه‌لیکترۆنیيه‌کانماندا شاردووه‌ته‌وه، ئێستا ئامێره‌کان و له نێویدا مۆبایل، بووه‌ته باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره، ژووره‌کانی پڕن له نهێنی، به داڵانه‌کانیدا هاتوچۆ ده‌که‌یت و نهێنی له‌بری تابلۆ هه‌ڵواسراوه، ژێرزه‌مینه‌کانی باڵه‌خانه‌که به نهێنی ته‌نراوه. بیرۆکه‌ی نمایشه‌که له‌وه‌دا کورت نابێته‌وه که (مرۆڤ نهێنییه‌کی هه‌یه و مه‌حکوومه به‌وه‌ی ڕۆژێک ئاشکرا بێت،) هه‌وڵمان داوه له‌وه زیاتر بڕۆین و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین دوو مرۆڤ چۆن ڕووبه‌ڕوی یه‌ک ده‌بنه‌وه، کاتێک له هه‌موو نهێنییه‌ک ڕووت ده‌بنه‌وه.
پرسیار: شانۆی ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەمێکە گیرۆدەی وابەستەییە بە وشەوە… مۆسیقا، سەما و ڕەگەزەکانی تر تا ڕادەیەکی زۆر ون و نائامادەن لە نمایشەکانماندا. کە دەقەکەی ئێوەم خوێندەوە، هەستم دەکرد نمایشێک نابێت گیرۆدەی وشە و تێکست بێت، لەبەر ئەوەی تێکستەکەم تەنیا وەک هێڵێکی باریکی ئیش‌کردن بینی و هەستم دەکرد دەرفەتی کارکردن لە ڕووی دەرهێنان و نواندنەوە زۆرتر تێیدا ئامادەیە.
ڕێژه‌ن جەمال: ئه‌و تێڕوانینه له‌سه‌ر شانۆ له باشووری کوردستان ڕاسته، ده‌کرێت به (شانۆیه‌کی چه‌نه‌باز) وه‌سفی بکه‌یت، شانۆیه‌که زیاتر حه‌ز ده‌کات قسه بکات وه‌ک له‌وه‌ی پیشانت بدات. من هه‌میشه نموونه‌یه‌کی زیندووی خۆمم هه‌یه که باشتر ده‌توانێت هاوکارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین بۆچى شانۆ لای ئێمه بووه‌ته شانۆیه‌کی چه‌نه‌باز؟
ساڵانێک پێش ئێستا بینه‌ری نمایشێکی شانۆیی بووم، له به‌شێکی نمایشه‌که‌وه سه‌رم داخست و گوێم گرت، دوای ته‌واوبوونی نمایشه‌که، له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌م که له‌پاڵمدا دانيشتبوو و نمایشه‌که‌ی بینیبوو، گفتوگۆیه‌کی ئه‌و کاره‌مان کرد. من تێگه‌یشتم که هه‌رچه‌نده کاره‌که‌م نه‌بینی و ته‌نیا گوێم گرتبوو، هیچم له کیس نه‌چووه و به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌م که ته‌ماشای نمایشه‌که‌ی کردبوو، تێگه‌یشتم له‌سه‌ر شانۆ چی ڕووی داوه.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی له ده‌قه‌که‌ی جینۆڤێنسیدا بۆ من سه‌رنجڕاکێشه، ده‌قێکه له هه‌ناوی خۆیدا مافی زۆربڵێیيت لێ ده‌ستێنێ و ناچارت ده‌کات نیشانی بینه‌ری بده‌یت باسی چی ده‌که‌یت، نه‌ک پێیان بڵێیت. (ئه‌فسوونی وشه) شتێکه ئه‌کته‌ره‌کان و منيش له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ده‌مانزانی له نمایشه‌که‌ماندا نابێت.
من ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌کته‌ر بم و ده‌رهێنه‌رێک پێشنیاری ئه‌م ده‌قه‌م بۆ بکات، به بێ دوودڵی بڕیاری کارکردن ده‌ده‌م. هه‌میشه ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ڵێن ده‌قێکی له‌م جۆره چه‌ندین ده‌یه جارێک بۆ ئه‌کته‌ر هه‌ڵده‌که‌وێت، من ناتوانم وێنه‌ی نواندن و ده‌رهێنان به وێنا کلاسیکییه‌که‌ی که هه‌یه، له‌م نمایشه‌دا باس بکه‌م، چونکه هه‌ست ده‌که‌م ده‌رهێنه‌ر له‌م نمایشه‌دا که‌مترین ڕۆڵی هه‌یه، هه‌رده‌رهێنه‌رێک بیه‌وێت ئه‌م ده‌قه بخاته سه‌ر شانۆ، ته‌نیا یه‌ک ڕۆڵی ده‌بێت ئه‌ویش (یاریده‌ده‌ر ئه‌کته‌ر ده‌بێت بۆ نواندن.)
به بڕوای من ڕۆڵی ده‌رهێنه‌ر له‌م جۆره کارانه‌دا و به تایبه‌ت ئه‌م ده‌قه‌ش ڕۆڵێکی سنوورداره، نه‌ک به‌و مانایه‌ی کاره‌که هیچ ده‌رهێنانێکی تێدا نیيه، نا، به‌ڵکوو ئه‌م نمایشه بناغه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌کته‌ر و ورده‌کاری له نواندندا داکوتاوه. هه‌ندێک ورده‌کاری له ئه‌کتینیدا هه‌یه تۆ له به‌رده‌م کامێرادا پێویستت به‌و جۆره ورده‌کارییه هه‌یه، به‌ڵام نمایشه‌که‌ی ئێمه بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر داڕشتووه.
پرسیار: گرێی کۆتایيی کارەکە، شتێکە توند، ڕاستەوخۆ و زبر بەر بینەر دەکەوێت. گرفتێکی ئامادەی شاراوە و تازەیە بەم فۆڕمەی ئێستا لە کۆمەڵگه‌ی ئێمەدا. زۆر چێژی لێ دەبینم و لە ئێستاوە چاوەڕێی ئەم چرکەساتەم بە ئیخراج و نواندنەوە بیبینم. دوور لە ئاشکراکردنی بیرۆکەی تێکستەکە پێش نمایش، لە فزووليی بینەرانمەوە دەمەوێت بپرسم: چیيت لەسەر ئەم چرکەساتە هەیە؟
ڕێژه‌ن جەمال: کۆتایيی کاره‌که بۆ من که هه‌موو ڕۆژێک ده‌یبینم، هه‌موو ڕۆژێکیش ساته‌وه‌ختێکی نوێیه، جیاواز له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی له ساته‌وه‌خته‌که‌دا به‌شدارن، هه‌موو ڕۆژێک نوێ و پڕوزه نواندن ده‌که‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ی کۆتایيی نمایشه‌که ده‌یورووژێنێت شتێکه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تا ئه‌م ساته‌ش تابۆیه، کۆتایيی نمایشه‌که له کۆڵانێکی ته‌نگ ده‌چێت و مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کۆڵانه ته‌نگه ده‌ر بچێت، هیچ چارێکی نیيه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تێکدا که ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌یورووژێنێت، ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه. ساته‌وه‌ختی کۆتایيی کاره‌که‌مان ئاوێنه‌یه‌که و هه‌میشه ده‌ترسین له‌وه‌ی بچینه به‌رده‌می، به‌ڵام له ساتێکدا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌که ڕۆحی به به‌ردا کرابێت، دێته به‌رده‌ممان و ده‌ڵێت: (سه‌یرم که‌ن!)
پرسیار: کە تێکستەکەم خوێندەوە، ستراکچەر و هێڵەکانی چیخۆفم تێيدا دەبینییەوە؛ (کارکردن لەسەر بنەماکانی خێزان و پەیوەندییەکانی ناوى.) ئایا ئەم کارە واقيعیيە کە باس لە کێشەیەکی هەنووکەیی و ئامادەی ناو گشت خێزان و کۆمەڵگایەک دەکات، کارکردن و مامەڵەکردن تێیدا چۆن بوو؟ کارەکتەرەکان چۆن بەر ئەکتەرەکان دەکەوتن؟ چۆن له‌بارەی دەرهێنانه‌وه لەم کارەت دەڕوانی؟
ڕێژه‌ن جەمال: ڕه‌نگه له‌و شوێنه‌ی چێخه‌ف کاره‌کته‌رێکی خۆی وه‌ک تێکشکاو نیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵیدا کاره‌کته‌رێکی کاره‌که‌ی ئێمه‌ش هاوسۆز بێت، له‌وه‌شدا که لاینی چیرۆکێکی نێو ده‌قه شانۆییه‌کانی چێخه‌ف زۆر به نه‌رمی ده‌ست پێ ده‌کات و له ساتێکدا هه‌موو شته‌کان وا تێک ده‌چن له پێشبینيی که‌سدا نه‌بوون، له‌وێشدا نزیک بینه‌وه، به‌ڵام که ده‌گه‌ینه کێشه‌کان به تایبه‌ت کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له چێخه‌ف داده‌بڕێین. کێشه‌کانی نێو چیرۆکه‌که‌ی ئێمه ته‌واو مۆدێرنه، واش ده‌زانم تا چه‌ندین ده‌یه‌ی دیکه وه‌ک کێشه‌یه‌کی زیندوو ده‌مێننه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی ئینسان ده‌چێته قۆناغێکی نوێی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م نمایشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌ی کۆمه‌ڵێک کاره‌کته‌ریان ده‌کرد که نووسه‌رێک هێڵه گشتی و ورده‌کارییه‌کانی سه‌رنجڕاکێشانه نووسیوه، به‌ڵام کاره‌کته‌ره‌کانیان خسته به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌کی وردی گۆڕانکاری و قوڵبوونه‌وه تێیدا. ڕه‌نگه خوێنه‌ر که ده‌قه‌که ده‌خوێنێته‌وه سه‌رسامی سه‌رجه‌م کاره‌کته‌ره‌کان بێت، به‌ڵام ئه‌کته‌ره‌کانی هیچم نیيه بیشارمه‌وه، کارێکیان له‌گه‌ڵ کاره‌کته‌ره‌کانیاندا کردووه، وا ده‌زانم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌نێو یاده‌وه‌ریی بینه‌راندا ده‌مێنێته‌وه.
پرسیار: لەبەر ئەم پەتا جیهانییە شانۆ لە دنیادا وەستاوە، ئێوە دەبن بە یەکەم تیم لە سلێمانیدا کە لە سەردەمی کۆرۆنادا کار بکەن. شێوازی نمایش و پێشوازیکردنتان لە بینەر چۆن دەبێت؟
ڕێژه‌ن جەمال: له دۆخێکیدا ده‌ستمان به پڕۆڤه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه کرد هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا سنووری چینی نه‌بڕیبوو، ڕۆژانه له‌هه‌واڵه‌کاندا به‌رچاوم ده‌که‌وت سه‌دان که‌س تووشی ڤایرۆسێکی نه‌ناسراو ده‌بن، وه‌ک هه‌رشتێکی تراژیديی دیکه که به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت، ته‌ماشام ده‌کرد. هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم ڤایرۆسه‌که ببێته په‌تایه‌ک و هیچ سووچێکی ئه‌م جیهانه نامێنێته‌وه نه‌یگاتێ، دوایين شت که به خه‌یاڵمدا ده‌هات ئه‌وه بوو هاوڕێیه‌کی خۆم تووشی ڤایرۆسه‌که ببێت، به‌ڵام ڕووی دا، ئێستا ئێمه که قسه ده‌که‌ین، نازانین من یان تۆ، یاخۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ده‌خوێنێته‌وه، کاممانین هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ین؟
وا نازانم جیاوازییه‌کی زۆر هه‌بێت له ڕووی کارکردنمان بۆ پڕۆژه‌یه‌کی شانۆیی له ئێستای سه‌رده‌می کۆرۆنا و پێش سه‌رده‌می کۆرۆنا. هه‌میشه پڕۆژه شانۆییه‌کانمان به زنجیره‌یه‌ک کێشه‌ی ئیداریدا تێده‌په‌ڕن که بڕوام وایه له وڵاته دواکه‌وتووه‌کانیشدا نموونه‌ی ئه‌وه‌ی باشووری کوردستان نادۆزیته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره له‌پاڵ کێشه ئیدارییه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی کێشه و مه‌ترسییه‌ک بووینه‌وه له‌سه‌ر ژیانی هه‌موومان، له کاتێکدا پڕۆڤه‌مان ده‌کرد هاتوچۆ له سلێمانیدا قه‌ده‌غه کرابوو، خوشک له برا، باوک له کوڕ و دایک له کچه‌که‌ی ده‌ترسا که تووشی ڤایرۆسه‌که‌ی نه‌کات، به‌ڵام ڕۆژێک هه‌ستم نه‌کرد ئه‌کته‌رێکی پڕۆژه‌که‌مان بترسێت و بڵێت ببوورن، [من] ئیتر ژیانم هه‌ڵده‌بژێرم. ئێمه دوو بژێره‌مان له به‌رده‌مدا بوو، یان ژیانمان هه‌ڵبژێرین، یان هونه‌ره‌که‌مان، به‌ڵام ئێمه بژێره‌ى سێیه‌ممان هه‌ڵبژارد: (ژیان و هونه‌ره‌که‌مان پێکه‌وه.)
به‌راورد به ڕۆژانی ناوه‌ڕاستی پڕۆڤه‌مان ئێستا دۆخی کۆرۆنا له سلێمانی جۆرێکی دیکه‌یه، خه‌ڵکی خه‌ریکه ده‌گه‌ن ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بژین، بۆیه بۆ ئێمه هێشتا ڕوون نییه ئاخۆ خه‌ڵکى دێنه هۆڵی نمایشه‌که‌مان يان نا؟ ڕه‌نگه ئه‌م نمایشه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان بداته‌وه که ته‌نیا له قه‌یرانه‌کاندا وه‌ڵامی وه‌رده‌گرین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئايا شانۆ له‌م دۆخه‌دا بۆ تۆ گرنگه؟
ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك بینه‌ری کاره‌که‌مان بن و ڕه‌نگه پێچه‌وانه‌که‌شی بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕووی دا، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ساڵانی داهاتوو له که‌شێکی گونجاو و دوور له مه‌ترسیدا کار ده‌که‌ن، له‌و ڕاستیيه تێبگه‌ن که کێشه‌که له بینه‌راندا نييه، شتێکی دیکه‌یه که ئه‌وان له بینینی شانۆ دوور ده‌خاته‌وه، شتێکه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکه‌یه و ده‌بێت بگۆڕرێت، ده‌بێت چاک بکرێت!