سەرەتایەکی کورت

دانا ڕەئوف ناوێکی دیار، ئەزموونێکی دیارو شانۆکارێکی جدی و خەمخۆری کوردە، پایەیەکی نووسین و وەرگێڕانی نێو مێژوی شانۆی ئێمەیەو ساڵانە بەکارە تیۆری و هەوڵەجدییە شانۆییەکانی کاردەکات و لە هەوڵی نوێکردنەوەو فراوانکردنی شانۆی کوردیدایە. ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووەو پاش چەندساڵ کارکردن لە بواری شانۆدا ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە.

سەفەر ئەزموونە یەکێک لە کتێبە نوێیەکانی ئەوەو وا بڕیارە بەم زوانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە.. کە تیایدا بەوردی لەسەر ئەزموونی خۆی و بینینی دونیاو کاری شانۆیی وەستاوە. سایتی سولی ئۆن سەرەتاو پێڕستی ئەم کتێبە نوێو گرنگەی نووسەر دانا ڕەئوف بۆ خوێنەرانی بڵاودەکاتەوە.

 

سەرەتایەکی کورت

سەفەر ئەزموونە. ئەزموونی سەفەر مەودایەکی فراوان و قووڵ بە دید و تێڕوانینی مرۆڤ دەبەخشێت و مرۆڤیش هەر لە زەمەنە دێرینەکانەوە لە سەفەرێکی بەردەوامدا بووە. زۆرجار سەفەر دەبێتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ نووسەر و هونەرمەندان و لە دەروازەکانی سەفەرەوە دیدی هونەری و تێگەیشتنی مرۆڤ و فۆرمەلەکردنی دونیایەکی گشتگر، دونیادیدەی هونەرمەند دەوڵەمەند دەکات.

بەڵام سەفەر لەلای ئێمە کیشوەرێکی تازە دۆزراوەیە و لەم سی چل ساڵەی دوایدا، بە تایبەتی لە شەڕی عێراق/ئێرانەوە، بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی ئێمە بە وڵاتانی ئەوروپادا بڵاو بوونەتەوە.

منیش وەک هەر تاکێکی ئەم میللەتە، کە لەسەرەتای نەوەدەکانەوە، لە وڵاتی سوید جێگیر بووم، سەفەرم بە پێداویستییەکی هەرە گرینگی ژیانم زانیووە. سەفەریشم بۆ هەر وڵاتێک، چ لە ڕۆژئاوا، چ له‌ ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست کردبێت، چەندە بە دوای شانۆی ئەم وڵاتانەدا گەڕابم، هێندەیش هەوڵم داوە خەڵکی ئەو وڵاتانە بدوێنم و وێنەیەکی تەواوی ئەو کۆمەڵگەیانەم لەلا دروست ببێت.

زۆرجار بە تەنها سەفەرم کردووە، بەڵام بۆ هەر شوێنێک ڕۆیشتبم، هاوڕێم هەبووە: لەهەموو شوێنێک وا دەزانم دەچمە ماڵی خۆم و لە هیچ شوێنێکیش هەست بەوە ناکەم، کە لە ماڵەوەم.

ئەوەی لەم سەفەرانەیشدا جێگای سەرنجە، خانووبەرە، پارک و سەرشەقامەکان نین، بەڵکو ئەوەی لەنێوان مرۆڤدا، لەسەر شەقامەکان، لەناو پارک، لە قاوەخانە و شانۆ و بارەکاندا ڕوودەدەن.

ئەم باسانەی دوو توێی ئەم کتێبە بەشێک لە سەفەرەکانم لەخۆ دەگرێت، هەندێکیان لەوەوبەر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کراونەتەوە، بەڵام لێرەدا سەرلەنوێ پیایاندا چوومەتەوە و گۆڕانکاریم، بەتایبەتیش لە ڕووی زمانەوە تیاکردوون و بە شێوەیەک ڕێکم خستوون، کە لەگەڵ بەرگی ئەم کتێبە بگونجێن.

دانا ڕەئووف

٢٤/١٠/٢٠١٣

ستۆکهۆڵم

پێڕست

سەرەتایەکی کورت

گەشتەکەی ئانا کارێنینا لە مۆسکۆوە بۆ ریگا

ریگا/١٩٩٢

بیست ساڵ دواتر

گەڕانەوە بۆ ریگا/ ٢٠١١

سەرلەنوێ ئانا کرێنینا

نەمایشێکی نوێی ئانا کارێنینا لە ریگا

نەمایشەکە

مۆنۆمێنتێک بۆ ئازادی/ گۆڕەپانێک بۆ سەربەستی

تاوەری بارووت

پەڕاوێزەکان

 

کێوەکانی کرێتا و ڕۆحی کازانتزاکیس

خانیا، دەروازەیەک بۆ کرێتا

کنۆسۆس، شارێک لە دەستپێکی مێژوودا

بەرەو کنۆسۆس

شانۆیەک بەر لە شانۆی گرێکی

هێزێک بۆ ئاشتی، خواوەندێک بۆ هارمۆنی

لە (کنۆسۆس)ەوە بۆ شاری هێراکلیۆن

گوندەکان لە ئامێزی دارزەیتوندا

زۆربا لە کەنارەکانی (ستاڤرۆس)دا

پەراوێزەکان

کەڤاڵەفێستیڤاڵی فیلیپی و ئۆتێللۆ

کەڤاڵە/ دەروازەیەک بۆ مێژوو

ماڵی سوید

قەڵایەک دەبێتە شار

شارێک لەودیو سنوورەکانی بیرچوونەوەدا

فێستیڤاڵی فیلیپی

بەدەم چاوەڕوانی ئۆتێللۆوە

تراجیدیای ئۆتێللۆ

بنەماکانی شەڕ و ریژیسۆرێکی میکیاڤیللی

نەمایشەکە

ئۆتێللۆ لەنێوان باوەڕ و گوماندا

محەممەد عەلی پاشا لە کەڤاڵە

دوورگەی تاسۆس و سەرەتا دێرینەکانی گرێک

پەراوێزەکان

ڤینیسیا و کۆمیدیای دیلارتی و کارلۆ گۆلدۆنی

ڤێنیسیا

شاری سینەما

کارلۆ گۆلدۆنی

ماڵ و شانۆ

کۆمیدیای دیلارتی

ماڵی کارلۆ گۆلدۆنی

کەرنەڤاڵی دەمامک

قاوەخانەی فلۆرینا

ستۆکهۆڵم

پەراوێزەکان

 

ئێرلەندە وڵاتی چیرۆک و سه‌رگوزشته‌ی گالیکییەکان

ئێرله‌نده‌ له‌ میتۆلۆژیا سه‌ره‌تاییه‌کان

زیندووکردنه‌وه‌ی داستان و میتۆلۆژیاکان

وڵاتێکی هەمیشە باران

شانۆی ئابی

گەڕانەوەیەکی مێژوویی

ژوورە سەوزەکە

گرفتی تاراوگە لە نەمایشی “خانووەکە”دا

مۆزەخانەی نووسەرانی دبلن

شارێک لە ڕۆمانێکدا، ڕۆمانێک لە شارێکدا

جێمس جۆیس و دبلن

ناوەندی جێمس جۆیس

تاوەرێکی سەربازی و ژیانێکی ئەبەدی

بەندیخانەیەک وەک دەروازەی سەربەستی وڵاتێک

شانۆی گەیت

گلێنگاری و گلێن ڕۆوز

کڕین و فرۆشتن و گەمەی قایل کردن

زانکۆی ترینیتی

ژوورە درێژەکە/ کتێبخانەی زانکۆی ترینیتی

سلایگۆ، وڵاتی یەیتس

لە دیدەنی دونیای مردووەکاندا

گەشتێک بە زێدی یەیتس-دا

ڕۆژی دوایی

پەراوێزەکان

بەرلین چڕترین پایتەختەکانی شانۆی ئەوروپی

بەرلینی ڕۆژهەڵات

بەرازێکی کلاسیکی

هێدا گابلەر

هێدا گابلەر

شیکردنەوەی نەمایش

گەلەری بەرلین

ئۆپێرای دوازدە شیلینگ لە بەرلین ئەنسێمبل

هەوڵێک بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش

فرانک کاسترۆف

کێن

گۆڕستانێک بۆ بلیمەتەکان

شانۆی مەکسیم گۆرگی

ئانا کارێنینا

ئانا کارێنینای تابلۆ

میوەی ڕزیو

پەراوێزەکان

کوبا، سەفەر و سیاسەت و هونەر

هاڤانا و وێسگەی یەکەم

میوانداری هێمنگوای

هونەر و شانۆ لە کوبا

شانۆی نەتەوایەتی کوبا

هاملێتێکی شۆڕشگێڕ

شانۆی گرەن

ترینیداد

سانتا کلارا یان شاری پێشمەرگە نەبەردەکە

شۆڕشی ئافرەتە سپی پۆشەکان

پەراوێزەکان

سەفەرێک بەرەو چین

یاداشتنامە

٢٩/١٢

بە ڕێگاوە/ شەوی یەکەم لە فڕۆکەدا

٣٠/١٢

٣١/١٢

شارە قەدەخەکراوەکە

پەرستگەی ئاسمان

شانۆ لە چین

١/١

گۆڕی سیزەرەکان و بنەماڵەی مینگ

شورای چین

٢/١

باخچەی ئاژەڵان

کۆشکی هاوینە

لە شەمەندەفەرەکەدا

٣/١

لە (سیان)

٤/١

قازە کێوییەکەی پەگۆد

٥/١

سوپای قوڕینی چین

٦/١

گەڕانەوە بۆ پەکین

پەرستگەی لامە

٧/١

٨/١

گەڕانەوە

پەراوێزەکان

شانۆی بووکەڵەی ئاو لە ڤێتنام

ده‌ستپێکی گه‌شتێک

باکووری ڤێتنام و شانۆی بووکەڵەی ئاو

دەروازەیەک بۆ شانۆی ڤێتنامی

ئۆپێرا لە هانۆی

هەوێێ شاری سیزەرەکان

گۆڕی سیزەرەکان

شانۆی شاهانە

سەما لە کولتووری شامەکاندا

پەراوێزەکان

Leave a comment