[دورگەکانی ڕۆژئاوا]

لە ئینگلیزییەوە: زریان حەمە

لە کۆمەڵە دورگەکانی ڕۆژئاوای سوید بوو (تۆبیاس هاگ) کە لەهەمانکاتدا بە (ئێرپیکسڵ) ناسراوە، پرۆژەی”دورگەکانی ڕۆژئاوا” بە بیردا هات. لە پاش ئەرکێکی بۆ کۆمپانیای گوگڵ و ئێس جەی کە ئەویان بەرەو دورگەکانی نزیک کەنارەکە بردبوو، ئەم فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەرە ستۆکهۆڵمییە، دوبارە بەرەو ئەوێ گەڕایەوە تاکو زیاتر لەبارەی ئەم هەرێمەوە بدۆزێتەوە. تۆبیاس هاگ کە خۆی وەک هونەرمەندێکی ئێریاڵی دەناسێنێت، دوو دورگەمان دەخاتە پێش چاو کە دەکەونە باشوری ڕۆژئاوای هەرێمی بۆهوسلانەوە. وێنەکان لە ئاسمانەوە چرکێنراون و خانووەکانی ناو گوندەکە لەنێوان وشکانیی و دەریادان، کە بە پەرژینە بەردیینەکەی کۆمەڵە دورگەکە دەورەدراون.

Leave a comment