[پەیکەری چنراو]

کارێکی ھونەری بۆ یادکردنەوەی ئەو جوڵانەوانەی لە پێناو مافی مرۆڤ کراوە لە وڵاتە یەکگرتووکان.

ھونەرمەندی ئەمەریکی جێنێت ئێکلمان کارێکی چنراوی لە شێوەی پەیکەر بە فایبەری شین ئامادە کردووە وەک ھێمایەک بۆ پشتگیریکردنی ڕەش پێستەکان لە جوڵانەوەکانی فلۆریدا.

لە لێکۆڵینەوەکەیدا بۆی ڕوونببویەوە ئەم پارکە شوێنێکی باش بێت بۆ پشتگیریکردنی تاکی کۆمەڵگە، کە لە ساڵی ١٩٥٠ خەڵک خۆپیشاندانیان لەو شوێنە کردووە دژی ئەو کەسانی جیائەکرێنەوە لە کۆمەڵگە، ئەمە بەردەوام بوو ھەتا ساڵی ١٩٥٧ لە ئەمەریکا. دادگای ئەمەریکا دواتر ڕێیدا ھەموو ئەو کەسانەی پێشتر لە کۆمەڵگەی جیاوازبوون و کلتووری جیوازیان ھەیە بتوانن لە مەلەوانگە و شوێنە گشتییەکان مەلە بکەن کە پێشتر تەنھا جیاکرابوویەوە بۆ سپی پێستەکان.

ئەو کەوانە چەماوەیە کە پارکەکەی داپۆشیوە بەرامبەر پیر دیستریکت لە فۆریدایە. ئەو رەنگە شینە کە وەک چەترێکی گەورە دەبینرێت لە کەناری دەریاکە ئەو بڕیارە مێژووییەی ١٩٥٧ نیشاندەدات.

ئەو کارە ھونەرییە یادکردنەوە و بە بیرھێنانەوەیە بۆ ھەموو ئەو کەسانەیە جەنگاون بۆ یەکسانی.

 

Leave a comment