[ژاوەژاوی سەردەم: جولیان بارنز ]

لە ئینگلیزییەوە: سیڤان ئەرسەلان

 

ڕۆمانەکە بە شێوەیەکی کارامە باس لە ئاڵۆزی پەیوەندی “شۆستاکۆڤیچ” و “ستالین” دەکات، لەگەڵ لێهاتوويی لە نوسینەکانیاندا.

لە ٢٨ ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ دا، ڕۆژنامەی “پراڤادا” هەڵسەنگاندنی بۆ چێژبەخشترین ميوزیکی سەدەی بیستەم ڕێکخست. “شێواوی بوون لە بری میوزیک،” وتارێکی بێ ناونیشان، بەڵام زۆرێک گومانیان وابوو کە “ستالین” خۆی ڕێکخەری بووە؛ تەنها دیکتاتۆرێک دەتوانێت لەو هەموو هەڵە ڕێزمانیانە خۆی دەرباز بکات.

دوو ڕۆژ پێشتر لە ئۆپێرای “خاتوو ماکبێس” لە ناوچەی میتسینسکدا هاتە دەرەوە. دیمیتری، “شۆستاکۆڤیچی” ئاوازدانەری بە ترسەوە بەجێهێشت. لەو کاتەوە ئەم کارەی لەلایەن جیهانەوە ستایشی لێ دەکرێت، بەڵام ئێستا پیاوە ٢٩ ساڵە سەرکەوتووەکە بە پێچەوانەوە دژی وەستاوە و ئەو دەڵێت: “ئەمە بە هۆی ئەوە نیيە کە ئۆپێراکە ناسەربەخۆ و بێزارکەرە و خەڵکی پیایدا هەڵدەدەن، ئایا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمە ختوکەدانێکی هەستی لە ڕێ لادەرانەی بۆرجوازیيە لەگەڵ شێتگەرایی موزیکی دەمارگیرانە؟ دەرفەتێکە بۆ هونەرێکی بێ خەوش و ڕاست کە دەتوانێت ئەو مرۆڤانە بەرزبکاتەوە کە کاتیان بە فیڕۆچووە بە نەگونجان و ناتەباییان لەگەڵ فۆڕمالیزمدا، “یاریەکی بلیمەتانەی ژیر کە ڕەنگە زۆر بە خراپی کۆتایی پێ بێت.”

نامەکە بە تەواوی ژیانی شۆستاکۆڤیچی گۆڕی، وازی لەمە هێنا و دەستی بە نوسینی کتێبی یاداشتنامە کرد. لەبارەی هەموو ئەو هێرشانەی لەلایەن حیزبەوە دەکرانە سەری، کاری لەسەر ئەوە دەکرد کە چۆن بتوانین دەربازببین لەو تیرۆرەی کە بەڕێوەیە. لە ئێستادا ئەوان تەنها هەڵسەنگاندن بۆ میوزیکەکانی ناکەن؛ لە ژاوەژاوی سەردەمدا دەیخوێنینەوە. “جولیان بارنزی” ڕۆماننووس، ئاوازدانەرانی جیهانى دووبارە دەژیێنێتەوە، “بەڵام ڕەخنەگریيەکە، لەبارەی بوونی خۆیەوە”.

لە یەکەم ساتی کتێبەکەدا، ئیمە لەگەڵ “میتیا” دادەنيشین کە شەو لە دوای شەو چاوەڕێ دەکات. بە تەواوی خۆی گۆڕیوە و لە ڕاڕەوی بینای شوقەکەیدایە، چاوەڕێیە تاکوو بیبەنە خانووە گەورەکە بۆ لێپرسینەوە. ئەو خۆی پێشتر لەوێدا بوو، بەڵام داواکەرەکەی دەستگیر کراوە؛ ئێستا ئەو بە ترسەوە چاوەڕێی داواکارێکی دیکە دەکات.

لە کۆتاییدا نایەت، وە لە کاتێکدا زۆرێک لەوانەی کە نزیکی ئەون ون دەبن. ساڵی ١٩٣٠ ی بەسەر دەبات، سەمفۆنیاى چواری وەلانا کە زەحمەت بوو، برەوی بە سەرکەوتنەکانیدا لە پێنجدا، لەژێر ناونیشانی “هونەرمەندێکی سەرکەتووی سۆڤیەت وەڵامی ڕەخنەگری دەداتەوە.” پێش ئەوەی کۆتايی پێ بێت، بەشداربووان بۆ ڕێزلێگرتنی هەڵدەستنە سەر پێ؛ کۆتا پێشوازی ماوەی کاتژمێرێکی خایاند.

چیرۆکی شۆستاکۆڤیچ و دایەلۆگە دوورودرێژەکەی زۆر جار بە توانایەکی زۆرەوە گووتراوە، بەڵام هێشتا بە ناڕوون و ناشرین و بێ ئەنجام ماوەتەوە. کە زۆرێک لە ژیان و کارەکانی ئەم هونەرمەندە ڕێژەی توانج لە ڕاستەقینەبووندا ئەوەیە، کەوا ژێرنووسی سەمفۆنیاکە بە قوورسی دەتوانی بیخوێنیتەوە. خود کۆنتڕۆڵكردنێکى گاڵتەجاڕیانە یاخود خۆ ڕیسواکردنێکی تەواوەتی؟ ئایا ئەم بیرۆکانە هێشتا دەکرێت لە کۆمەڵگایەکی ڕێکدا وردوخاش بکرێت لەلایەن دوورودرێژترین تاقیکردنەوەی دیکتاتۆریانە لە مێژوودا. هەندێک ئەوەیان بینیووە کاتێک هونەرمەند بووەتە قاڵبی بەرجەستەکاريی ئاوازدانەری سۆڤیەت؛ کاربەدەستێکی ڕژێم. هەندێکی تر باس لەوە دەکەن کەوا لە ناو میوزیکەکانیاندا بەرهەڵستیکردنی نهێنیانە و گاڵتەجاڕی بوونی هەیە، تەنها ئەگەر بزانی چۆن گوێیان لێ بگریت.

ژاوەژاوی سەردەم ئەو پێگە جێگرە ڕەت دەکاتەوە، کارێکی کورتە تێکەڵکردنی جوانی و ڕەوشت لە ئاڵۆزیيەکی گەورەدا پیشاندەدات.

ستراتیژیەتی “بارنز” بۆ وتووێژکردن پچڕپچڕە، وەک کارەکەت ڕۆژانەیە کە دەشێت بەش بەش بێت، یاخود بێزارکەر بێت. یانیش دەمارگیرانە بێت کە بە ڕۆمانی مێژوویانە ناو دەبرێت. دەشێت ئەستوور بێت و کاتەکانیشی بە وردی تێدا بێت. بیرخەرەوەن و پەڕەکانی هێڵیيان تێدا نیيە، دەفڕێت بە ناو کاتە جیاوازەکانی کارە درێژ و بە بەرهەمەکانی شۆستاکۆڤیچ. ناوەندێکی سەرگوزەشتەیە بە تەواوی ڕوون نیە، هەندێک جاریش نادیارە، بەڵام بە قوڵی دروستکراوە وەک ڕۆحیەتێکی ڕۆژئاوايی.

سێینەی “١٩٣٦، ١٩٤٨، ١٩٦٠، ١٩٤٨ ” بوو کاتێک ستالین پەیوەندی پێوە کرد و داوای لێ کرد تاکوو هونەری ئازادی سۆڤیەت لە کۆنفڕانسی ئاشتیى لە ئەمریکا پێشکەش بکات. دیمتری هێندە چاونەترس بوو کە ڕێكکەوتن لەگەڵ “هێڵمسان”ی گەورەدا بکات. پرسیاری ئەوەی لێ کرد کە دەتوانێت چی بکات کە هەندێک لە کارەکانی هێشتا بە قەدەغەکراوی ماونەتەوە؟ بەهۆی بوێریيەکەیەوە قەدەغەکردنەکە بە خێرایى ڕەتکرایەوە، خەڵاتکرا بەوەی وتەیەکی ئامادەکراو بخوێنێتەوە لە هۆتێلی پارۆکێتڕوم لە واڵدۆرف- ئەستۆریا(نیویۆڕک).

لە کاتی وتارەکەدا، گوێى لە خۆیەتی سەرکۆنەی “ئیگۆر ستاڤینسک”ی دەکات، ئەو ئاوازدانەرەی کەوا وەک باشترینی سەدە ڕێزی لێ دەگرت.” دواتر بە مراڤینسکی دەڵێت، ئەوە ناخۆشترین ساتی ژیانی بووە.

وە لە ١٩٦٠ دا بوو بەشداری کرد، یاخود ناچارکرا بەشدار ببێت لە پارتی کۆمۆنیستدا. ڕێكکەوتن لەگەڵ بیرۆکراتەکاندا کە “شۆستۆڤسکیەکی دڵخۆشیان” دەویست. کاربەدەستان لەگەڵ “گوێیەکی ئاسای بۆ میوزیک، بەڵام تۆنێکی باش کاتێک باسەکە دێتە سەر هێز. ”

تا چ ڕادەیەک موزیکی خراپ ئاوازدانەری باش ڕێگەی پێ دەدات؟” دەنگە سەرگوزەشتە پیرۆزەکە پرسیار دەکات. وە چەندێک دڵنیایە کەوا مانای شاراوە و گاڵتەی میوزیکی بۆ ئامادەبووان ڕوون دەبێت؟ وێنای ئەوەت کردووە کە تۆ تیشکی ڕوناکی بنەوشەیی پەخش دەکەیت، بەڵام چی ئەگەر شکستی هێنا لە گەیشتنی، چونکە لە دەرەوەی ئەو بوارەیە کە بۆ هەموو کەس ئاشنایە.

ڕەنگدانەوەی ناکۆکيیەک لە نووسینی چیرۆکی خەیاڵی مێژوویيدا، “دەیڤد میشێڵ” ئاماژە بەوە دەدات “هەتا زیاتر دەفتەری یاداشتەکەت بە میوەی لێکۆڵینەوە پڕ بکەیت، ئەوە بە دڵناییەوە زیاتر شاراوە دەبێت” بارنز لەوانە نەبوو کەوا لێکۆڵینەوەکانی بشارێتەوە. هەر چۆنێک بێت، لە ڕۆمانی پێشوویدا خەڵاتی The Man Booker-prize”  “بۆ ڕۆمانی The sense of ending 2011″” (هەستکردن بە کۆتایی ٢٠١١) بردەوە، لەگەڵ پاڕچەیەکى زۆر بچووکی بابەتی خەیاڵى. کە بچووکترین کار دەتوانێت زریانێک لە پرسیاری تیۆری هەڵبکات، ژاوەژاوی سەردەم پڕە لە وردەکاری مێژوویی. بە خێرایى لە دیمەنێکی سەرسامکەرەوە بۆ دانەیەکی دیکە دەچێت، لاربوونەوەیەک لە سەرنجڕاکێشیەوە بۆ بێبایەخ بوون. لە نیویۆرک ئاوازدانەرەکە دەچێتە دەرمانخانەیەک بۆ کڕینی هەندێک ئازار شکێن، ١٠ خولەک پاش ئەوە ڕێکخەری فرۆشگاکە دەبیندرێت خەریکی چاککردنی هێمای پەنجەرەکەیە: ” فرۆشگای دیمیتری شۆستاکۆڤیچ لێرەیە.”

نرخەکەی بچوککرنەوەیەکی تەواوەتی شوێنەکانی دیکەیە، کارەکتەرەکانی دیکە، بەتایبەت ژن، بە گەورەی ژمارە سفر دەخوێندرێنەوە. کە ژاوەژاوی سەردەم دەردەکەوێت وەک جولیان بارنز بیرۆکەی گشتی نووسی لەبارەی ژیانی شۆستاکۆڤیچ، کە بە دڵنیاییەوە وایە. بەڵام هەندێکجار ڕەنگە کەسەکە حەز بەوە بکات ئەوە لەبیر بکات، تاکوو زیاتر تەمومژمی گێڕانەوە ڕوو بدات. وەک لەوەی بە تەواوی ئۆرکێسترایەک بێت.

پاشان، میوزیکی چامبەرمان هەیە، زنجیرەیەک لە پێشەکی زبر etude or tone poems” “تۆنێکی ناساز وەک هەر شتێکی دیکە لەم ژیانەدا. چ شتێک کە من زۆر دڵم پێيى خۆشە، ئەو ڕێگایەیە کە کتێبەکە دەمانگێڕێتەوە بۆ خودی میوزیک خۆی. ئەو داهێنانە مەزنەی سەدەی بیستەم کە هەموو شتێک لەخۆ دەگرێت و بەڵام هیچ شتێک دڵنیا ناکاتەوە، ئەگەر شۆستاکۆڤیچ بەناوبانگ بێت بەوەی کە هیچ شتێکی لەبیر نەکراوی بە ئاشکراو نەگوتووە، ئەوا وشەکانی بۆریس پاستەرناک شایەنی بەبیرهاتنەوەیە لە پاش گوێگرتنی لە سەمفۆنیاى پێنج: “ئەو ڕۆشت و هەموو شتێکى گوت، بەڵام بەو هۆیەوە هیچ کەس شتێکی لەو نەکرد.”

Leave a comment