ئاوازدانەرى سينەمای بێدەنگ و پڕۆفیسۆری خەمخۆر و هەوادارێکی سەرسەختی وەرزش، دیمیتری شۆستاکۆڤیچ

 

وەرگێڕان: زامۆ بەکر

 

 لێرەدا باس لە ١٠ شت دەکەین، تا باشتر لە دانەری “لەیدی ماکبێس”ى ناوچەی متسینێسک بگەین، خاوەن سەمفۆنیای “لینینگراد.”

 

دیمیتری شوستاکۆڤیچ  تەمەنی تەنها دە ساڵان بوو، کە بۆ یەکەم جار شۆڕشی ڕووسیا سەری هەڵدا. منداڵێک لە سەردەمی سۆڤیەتیدا لەدایک بوو، بە زۆرەملێ ملکەچ بە یاساکان کرابوو. حزب داوای کرد کە شێوازی ئاوازەکان تەواو ڕوون و ئاوازدار و تێگەیشتراو بێت و هیچ کاتێک نییە بۆ ئەزموونکردن یان شتێک بە نێوی “چەسپاندن.”

شۆستاکۆڤیچ تا سنوورێکی دیاریکراو شوێنکەوتەی یاساکان بوو. لە بەرانبەردا لە لایەن ڕژێمەکەی ستالینەوە، هەم بەرز دەنرخێنرا و هەم چاودێریش دەکرا. ئاوەزدانەرەکە ژیانی هونەری خۆی بە ترسەوە بەڕێ دەکرد. هیچ لەگەڵ سیاسەتی سۆڤییەتی نەدەهاتەوە، بەڵام لەگەلڕ ئەوەیشدا بێدەنگی هەڵبژارد. ئەوەی نەیدەتوانی بە وشە دەری ببڕێت، بە میوزیکەکانی دەری دەبڕی.

ئاوازەکانی هەندێک جار بەستەدار و هەندێک جار لاقرتێدار و بیت یاخود تەنانەت گاڵتە ئامێزیش.

لەگەڵ ئەوەی کە چەشنی ئەدەبی دەستی باڵای هەبوو بەسەر سەمفۆنیاکانی دا، بەڵام شوستاکۆڤیچ هەنگاو بە هەنگاو بەرەو شێوازگەلی جیاواز دەڕۆیشت. شێوازگەلی وردتری وەک “چوارینە زنجیرەیی”

 

دەرئاسایەکی دیکە

دووبارە دەرئاسایەکی دیکەی لاو لە نێو ئاوازدانەرەکاندا، لە ڕووی ژمارەوە کەمی نابینێ بە خۆیەوە. لەگەڵ باوکێکی عاشق بە میوزیک و دایکێکى پیانۆژەن، هەژموونی هونەری میوزیکی دیمیتری لاو سەرەتایەکی باشی بەخۆوە دی.

 

نزیکی دە ساڵ دەبوو کە یەکەمین ئاوازی خۆی دانا، ئاوازێکی هۆندراوە ئاسا بە نێوی “سەرباز”

لە سەرەتاکانی تەمەنی سیازدە ساڵیدا، چوو بۆ پەیمانگای پیترۆگراد بۆ میوزیک. لەو سەردەمەدا (کە لە ئیمڕۆماندا لە سانت پترۆسبێرگ دایە) لەگەڵ “ماکسیمیلیان شتاینبێرگ”دەستی کرد بە فێربوونی ئاوازدانان.

 

ئەلێکساندەر گلازۆنۆڤ بەڕێوەبەری پەیمانگاکە، تەواو سەرسام بوو بە تواناکانی ئەم لاوە. تا ئەو سنوورەی کە ناوی بنێت: ” یەکێک لە هەرە هیوا مەزننەکانی هونەری ئێمە.”  پاشان ئەم لاوە بەهرەمەندەی خستە ژێر دەسەڵاتى خۆیەوە ( گرنگی پێ دەدا و تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکرد)، توانی بیمەی خوێندیشى بۆ دابین بکات؛ کاتێ لە ڕووی مادییەوە تووشی ئاستەنگیی بوویەوە.

شۆستاکۆڤیچ بێ هیوا نەبوو، بۆ یەکەم جار یەکەیمین سەمفۆنیی خۆی لە ١٩٢٦ پێشکەش کرد. ئەوە سەرکەوتنێکی تەواو بە بەها بوو. لەگەلڕ ئەوەیشدا ئەو کارە مەزنەیش ئەو ڕاستییەی درکاند، کە بەڕاستی کارە زۆر سەرەتاییەکانی ئەم ئاوازدانەرە بێ وێنە و دەگمەن بوو، هەر بەو شێوەیەی کە مێژوو وەیادمانی دەهێنێتەوە.

 

بواری خوێندن لە نێو خێزانەکەدا، زانست یاخود میوزیک بوو!

لەنێو خێزانی شۆستاکۆڤیچ دا، هەڵبژاردەکان تەنها لە نێوان دوو بواری دیاریکراودا بوو، “زانست یاخود میوزیک” و لە نێوان باوکێکی ئەندازیاری کیمیایی و دایکێکی پیانۆژەن دا. ماریای خوشکی گەورە، هەر لەسەرەتای نۆ ساڵی تەمەنییەوە لە ژێر چاودێری قووڵی دایکیدا، دەستی بە خوێندنى ژەنینی پیانۆ کرد. کە دواتر شوێن پیشەی هونەری میوزیک کەوت، پاشان بوو بە پڕۆفیسۆر لە لینینگارد کۆنسرفار و خوێندنگەی کۆریگرافیای سانت بتڕسبۆرگی ئیمڕۆ.

 

دەستکەوتی دووهەمی خاتوو شۆستاکۆڤیچ، بریتی بوو لە کوڕەکەی دیمیتری. پیانۆژەن و ئاوازدانەر و …. هتد. پیشە و ژیانی هونەری ئەو خاوەن ناوبانگی تایبەتی خۆیەتی. لەگەڵ ئەمانەیش دا، دایکە پیانۆژەنەکە سەرکەوتوو نەبوو لە وەی کە کچە بچووکەکەی “زۆیا” بکاتە پیانۆژەنێکی بە توانا و بەناوبانگ. لە جیاتی ئەوە بڕیاری دا ببێتە پزیشکی ئاژەڵان.

 

میوزیک یاخود زانست. هەڵبژاردەی ئەم دوو بوارە، وەستایەوە سەر نەوەکانی داهاتوو. لەسەرەتاکانی ١٩٣٠ دا، شۆستاکۆڤیچ لەگەڵ زانای فیزیایی فەلەکی “نینا فرازارا” ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و بوونە خاوەنی دوو منداڵ. گڵینا زانای داهاتوو و ماکسیمی پیانۆژەنی سەرکەوت. ئەو کەسەی  کە لە ساڵی ١٩٥٧ بۆ یەکەمین جار لە لایەن کوڕە لاوەکەی دیمتری ماکسیم، بە شێوازێکی تایبەت پیانۆ کۆنسرتۆ (ژ.٢) لە ڕۆژی بوونی و لە نۆزدەهەمین ساڵی تەمەنیدا پێشکەشکرا.

 

سینەما و ئەزموونێکی نادروست:

لە ساڵی ١٩٩٢ دا، دیمتری لاو باوکی گیانی سپارد. ئیستا ئیدی ئەم لاوە گەورەی ماڵ و خێزانەکەی خۆیەتی. خێزانەکە بە بارێکی دژواردا تێدەپەڕین، قەرزەکان زیاتر و کەڵکەتر دەبوون. لە پێناو دابینیکردنی گوزەرانی دایکی و خوشکەکانی، لە ساڵی ١٩٢٣دا کارێکی وەک “میوزیسیانی سینەمایی” پەیداکرد.

کارەکەی بۆ کۆمپانیاییەک بوو لە بواری سینەمای بێدەنگ، کە لەسەر شاشە پێشکەش دەکرا. فیدباکێکی باش خوازرابوو، لەگەڵ ئەوەی ئەم کارەی تەواو بێ ڕێکخستن و هەروا سەرپێیی و هەڵپروسکێنراو بوو! بە بێ هیچ پەسەندی و بڕوابوونێک پێی، بەشداری لە هەرسێ فیلمی: (بڕایت ڕییڵ، و سپڵندد پڵەیس، و پیکادێلی) دا کرد. ئەم وەبەرهەمهێنەرانی فیلمانە، لە ئاستێکی لاواز و ئاستی موچەشیان تەواو بێ هودە بوو. زۆر بە ئاستەنگ دەگەشتە ئەو بڕەی جووتێک پووت و جووتێک دەستکێشی پێ بکڕیت.

ئیلهامی تەواو لە کار کەوتبوو، تا ئەو ئاستەی نەیدەتوانی یەک سۆنێت دەر بکات. هەروەک چۆن کریستۆڤ مایێر لە ژیاننامەکەیدا ئاماژەی بەو باسە کردووە.

 

دواتر گەڕایەوە نێو ژیانی هونەری سینەمایی و ئەم جارە وەک ئاوەزدانەری فیلمی سینەمایی. و لە کۆمەڵێ فیلمی هەمەجۆردا ڕۆڵی باڵای گێڕا، وەک: (نیو بابیڵۆن، و کەوتنی بەرلین، و هاملێت). زۆربەی ئەم فیلمانە لە ئاستێکی زۆر باڵادا وەبەرهەمهێنران و بانگەشە و ڕیکلامیان بۆ کرا، بە لەپێشچاوگرتنی ڕژێمی یەکێتی سۆڤییەتی ئەوکات.

 

شۆستاکۆڤیچ، پیانۆژەنێک لە پێش هیچ چشتێکی دیکەوە:

لەگەڵ ئەوەی کە ئاوەزدانەر بوو، نابێ ئەوەمان لەیاد بچێت کە شۆستاکۆڤیچ یەکێک بوو لە پیانۆژەنە زۆر باڵا و بە تواناکان. لە کاتی تەواوکردنی خوێندنی لە کۆنسرڤتوار، پرسیارێک هاتە گۆڕێ: پیانۆژەن، یاخود ئاوازدانەر؟ لە تەمەنی 17 ساڵی دا و لە ساڵی 1923 دا، بڕوانامەی دیبلۆمای لە پیانۆدا بەدەستهێنا. پاش تێپەڕبوونی 4 ساڵ، لە پێشبڕکێی بەناوبانگی چۆپن لە وارسۆ بەشداری کرد. لەگەڵ ئەوەی کە خەڵاتی یەکەمی بەدەست نەهێنا، بەڵام تەکنیکی جووڵە و ژەنینی لەسەر کلیلی پیانۆکان، لەبەر چاوانی هیچکەس لا نەچوو. تەکنیکە زۆر باڵاکەی و سەروا بێ وێنەکەی و ئاواز و هۆنراوە بێ کەموکورتییەکەی، سەرنجی زۆربەی ئامادەبووان و دادوەرانی پێشبڕکێیەکەی بە لای خۆیدا ڕاکێشابوو.

 

هەرچۆنێک بێت، بارێکی ناهەموار باڵی بەسەر کۆتا ساڵەکانی تەمەنی ئاوەزدانەرەکە کێشا. لە ساڵی 1958دا یەکەمین نیشانەکانی ئیفلیجی “شەلەل” لەسەر جەستەی وەدیار کەوت.  ئیدی ژەنینی پیانۆ کارێکی گران بوو بۆی، تەنانەت شۆستاکۆڤیچ ناچار کرابوو کە لە ئەداکردنی هەندێک چالاکیش دوور بکەوێتەوە. لە سێهەمین ڤیستیڤاڵی پایزی ساڵی 1959ی وارسۆ، لە پاش شیکاری نەخۆشییەکەی دەرکەوت کە (شەلەل یاخود نەخۆشی گێڕی منداڵی) هەیە. نەخۆشیەکی درێژخایەنە کە تووشی شلەی دەورەدراوی مێشک و دڕکەپەتکی ئاوەزدانەرەکە بوو بوو.

 

نینا ڤارزار، هاوسەرێکی چالاک:

شۆستاکۆڤیچ و وەرزش. ئاهـ، چ چیرۆکێکە! هەوادارێکی سەرسەختی تۆپی پێ، زۆربەی جار ئاوەزدانەرەکە تەماشاکاری نێو یاریگای یاری نێوان هەردوو یانەی زەبەلاحی “داینامۆ” و “زینیس”ی لینینگارد بوو.  زۆر بە وردیی و بە جوانی گۆڵەکانی نێوان ئەو دوو یانەیەی لە پەرتووکێکی بچووکدا تۆمار دەکرد. تەنانەت لە ژێر ناوی “سەردەرمی زێڕین” دا، ئاوازێکی بۆ “بالێتی تۆپی پێی” دانا.

 

لەگەلڕ ئەوەیشدا، لە ڕێی تۆپی پێوە بوو نینا ڤارزار؛ هاوسەری یەکەمی ناسی. لە ساڵی 1927 دا، شۆستاکۆڤیچ لە دێستیکۆ زێیلۆ دەمایەوە. کە تێبینی ئەوەی کرد سێ خانم یاری تێنسی سەر زەوی دەکەن، سێ دەستە خوشک تەواو لێک دەچوون: ئێرینا و لاودمێلا و…. نینا. ئەوەیش کۆتا جار نابێت کە یەکدی دەبیننەوە.

 

نینا خۆی بۆ خۆی پیانۆژەنێکی بە توانا بوو. بەڵام خوێندکاری بەشی بیرکاری و فیزیایش بوو. هەروەک شۆستاکۆڤیچ، ئەویش چێژی لە وەرزش وەردەگرت. بە دیاریکراوی لە خلیسکێنەی سەر بەفر و شاخەوانی بەرەو چیاکانی ئالپ. ئەم دووانەیە لە ساڵی 1932 پەیمانی هاوسەرگیرییان بەست ” بە بێ ئەوەی بە هیچکەسێکی ڕابگەیەنن.” هەروەک چۆن کرزیستۆڤ ماێیر دەیگێڕێتەوە.

 

پڕۆفیسۆرێکی خەمخۆر:

وانەوتنەوە بۆ شۆستاکۆڤیچ سوودێکی مادی باشی نەبوو، بەڵام چێژبەخش بوو. لە سەرەتاکانی 1940دا، لە لینینگارد دەستی بە وانەوتنەوە کرد. هەمیشە لە پێش خوێدکارەکانییەوە ئامادە دەبوو، هەمیشە کاتی پێویستی دەڕەخساند تا یەکە بە یەکە پێشوازیان لێ بکات.

هیچ کات شوێن میتۆدێکی وانەوتنەوەی دیاریکرا و چەقبەستوو نەدەکەوت. بەڵکوو بە پێی پێداویستی خوێندکارەکانی تەکنینکی دروست دەکرد. هیچ کات بۆ وانەوتنەوە دوا نەدەکەوت. ئەگەر پێویستی کردبا کە وانەکە بپچڕێنێت، لە پێشدا خوێندکارەکانی ئاگادار دەکردەوە. هەروەها بۆ ئەوەی وانەکەی ئاسان بکات، ئاوازە ئامادەکراوەکانی ئاوازدانەرەکانی تری بە کۆششێکی زۆرەوە لەبەر دەگرتەوە، لە نموونەی وەک: سەمفۆنیایی ئاوازە ئاینییەکانی “ستراڤێرسکی” کە بۆ پیانۆی داڕشتبوو.

 

شۆستاکۆڤیچ وەک مامۆستایەک تەواو قاڵبووبووەوە لە پیشەکەیدا، کە زۆربەی جار خوێدکارەکانی خۆی لەگەڵ یەکێتی ئاوازدانەرەکاندا کۆ دەکردەوە. ئەو کاتەی ئەگەر پێویست بووایە یەکێک لە خوێندکارە تازە چاکبووەوەکانی لە نەخۆشی بگەڕێتەوە بۆ دوورگەیەکی وەک قرم، ئەوە هەموو شتێکی دەکرد تا بۆ یارمەتیدانیان سەرچاوەی ماددی تەواو پەیدا بکات.

 

 

سەمفۆنیای ژ.7، چ سەرکێشیەکی چێژبەخشانەبوو:

لە ماوەی ئابڵووقەی سەر لینینگراد لە ساڵی 1941 دا، شۆستاکۆڤیچ سوور بوو لەسەر ئەوەی پەیوەندی بکات بە گرووپە خۆبەخشەکانەوە. لە پاش ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ چەندین جار، لە کۆتاییدا توانی پەیوەندی بکات بە گرووپی ئاگرکوژێنەوەوە (وەک لە وێنە بەناوبانگەکەی دا، بە جلی یەکپۆشی پیاوانی ئاگورکوژێنەوەوە وەدیار دەکەوێت). لەگەڵ ئەوەیشدا، ئاوەزدانەرەکە لە پۆستی ئاوازدانەری خۆیدا، تەواو سوودبەخشتربوو بە ڕژێمی ئەو کاتە، چونکە زۆر کاری میوزیکی نوێی بۆ داڕشتبوون.

 

سەمفۆنیای (ژ.7)ی لەژێر ناونیشانی “لینینگراد “دا؛ لە کاتى بۆمببارانی بەردەوامی دووژمناندا دەرکرد. کارەکە تەنها سێ مانگی خایاند، تاکوو شۆستاگۆڤیچ *سێ ئاستەکە دەربکات (*ستایڵێکی ئیتاڵییە بۆ سەمفۆنیا، کە زۆرجار لە ئۆپێراکاندا بەکار دەهات، پاشان بوو بە ستاندارد و سێ ئاستی لەخۆ دەگرت: لە ئاستی خێرا، بۆ لەسەرخۆ، پاشان دووبارە بۆ ئاستی خێرا.

لە یەکەمین ئەدا دا بۆ کارەکە، لە ناکاو زەنگی ئاگاداری لێی دا. لەو ساتەی کە خێزانەکەی بەرەو نزیکترین پەناگە ڕایانکرد، ئاوازدانەرەکە لە پێشکەشکردنی سەمفۆنیاکەی نەوەستا؛ بۆ ئەو ئامادەبووانەی لە جێگاى خۆیان مابوونەوە.

 

سەمفۆنیاکەی هەرگیز وەک بەخششێک بە خزمەتکردنی بەرەکانی جەنگ لە قەڵەم نەدرا. هەروەک چۆن خۆی ڕوونی کردبۆوە کە ئامانجی بوو لە برى ئەوە، لە ڕێگای کارەکانییەوە شاهێدی بدات بۆ ئەو ڕووداوانەی لە دەوروبەریدا دەگوزەرا. سەمفۆنیاکەی سەرکەوتنێکی بێ شووماری بە خۆوە دی و هەر یەکە لە ئینگلتەرا و ئەمریکایش بە سنگفراوانییەوە ئامادەییان نیشاندا، تا ئەو سەمفۆنیایە لە هۆڵەکانینان دا پێشکەش بکرێت.

بە پشتبەستن بەوەی کە مایکڵ هۆفمان دەیگێڕێتەوە: “ئەو کارەی شۆستاکۆڤیچ پێش ئەوەی بگاتە ئەمریکا، بە تاران و قاهیرە دا تێپەڕیوە؛ بە گەشتێکی سەرکێشانەی بێ کەموکورتی دا.”

 

خاتوو ماکبێسی ناوچەی متسینیسک، ئابڕووبەرەکە:

“Lady Mcbeth de Mzensk” ئۆپێرای دووهەمینی شۆستاکۆڤیچ بوو لە پاش “The Nose” کە چیرۆکی کاترینا ئیمائیلۆڤا دەگێڕێتەوە. ئەو ئافرەتە بە هاوسەرگیرییە ناسەرکەوتووەکەیەوە بێزارە، کە پاشان کەوتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ یەکێک لەو فەرمانبەرانەی لە لای هاوسەرەکەی کاری دەکرد. کە پاشان داوێنپیسی، کوشتن، ئەو خیانەتەی بە دوادا دێت، تا ئەو ئاستەی پاڵەوانەکە خۆی دەکوژێت. یەکەم پێشکەشکردنی لە ساڵی 1934 دا بوو. ئۆپێراکەی لەگەڵ یەکەم پێشکەشکردنی دا، لە لایەن گوێگرانییەوە پاڵپشتییەکی بێ شووماری بەدەست هێنا. تا ئەو ئاستە پشتگیری بۆ هات، کە بەپێی وتەی دیتڵف گۆجۆی هیچ سەیر نەبوو، تەنانەت ئەگەر بەشێک لەو کارەی لە کارگەکانیش دا ببیستیت.

 

دواتر لە کانوونی دووهەمی ساڵی 1936 دا، ئەوەی کە چاوەڕێ دەکرا ڕووی دا. وتارێک لە ڕۆژنامەی “پراڤدا” دا بڵاوکرایەوە کە ڕۆژنامەیەکى کارگێڕی(ڕەسمی) حزب بوو. بە شێوەیەکی تووند ڕەخنەی لە کارەکەی لەیدی ماکبیسی شۆستاکۆڤیچ گرتبوو، هۆکاری چی بوو؟ ستالین کارەکەی بە دڵ نەبوو بوو. بە جۆرێک گرژی پێوە دیار بوو، تا ئەو ئاستەی وەک “پۆرنۆگرافی” ناوزەندی بکەن.  ئاوازەکەی “دژەیەکی” تێدا بە دی دەکرا، کە وتارەکە لە ژێر ناونیشانی ” پشێوی لە جێگای موزیک” بە تایبەت دەستەواژەکانی: (ڕاکێت، داهاڕیین، گەڕەلاوژێ، ژاوەژاو ئامێز) وەک وەسفێک بۆ ئۆپێراکەی شۆستاکۆڤیچ، لە لایەن خودی دیکتاتۆرەوە بەکارهاتبوون.

لەپاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ و چەند گۆڕانکارییەک تێیدا، دووبارە لەساڵی 1962 دا کارەکە لە ژێر ناوێکی نوێ دا، بە ناوى”کاترینا ئیسمائیلۆڤا” پێشکەش کرایەوە.

 

یاخیبوونێکی بێدەنگ:

بەو شێوەیەی کە شۆستاکۆڤیچ ئاوازدانەری ڕەسمی ڕژێم بوو، شۆستاکۆڤیچ ناچار کرا بە بیروباوەڕی حزب کار بکات و ئاوازێک دابنێت، کە لەگەڵ هەوادارانى دا بگونجێت. ئاوازدانەرەکە ملکەچی ئەو فرمانە بوو، بەڵام ئەوە نەیتوانی بەشێک لە ئاوازە گاڵتەجاڕییەکانی لەنێو کارەکانی دا بشارێتەوە!

 

پەسەند نەکردن و یاخیبوونەکەی شۆستاکۆڤیچ شاردرانەوە، هەروەک چۆن هەموو ئەو کەسانەی لە ژیاننامەی ئاوازدانەرەکەدا باسیان کردووە. لەوانەیش، بێتراند دێرمۆنکۆرد و ئادرێی لێشکی. کە لە دواتر دا باس لە ” جەهەندەمی دوولایەنە” دەکرێت. لەگەڵ ئەوەی ئاوازدانەرەکە لە ڕووکاری دەرەوەی دا گوێڕایەڵ و شوێنکەوتەی ئایدیایی حزب بوو و زۆر بە ئاگاییەوە کاری دەکرد، بەڵام لە ناوەخنی خۆیدا زۆر توورەِ بوو.

 

بۆ کەسێک تەنها ئەوە پێویستە کە بڕوانێتە سیمفۆنیای (ژ.5)ى، لەگەڵ یەکەم سەرنجی دا بۆ هەست بەوە دەکات کە تەواو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کە حزبی سۆڤییەتی جاران دەیویست. چێژبەخش و تەواو ئاشکرا بوو.

لە ڕاستیدا، ئاوازی ئاوازدانەرەکە لە خۆیدا گاڵتە ئامێز بوو. کارێکی تەواو نایاب بۆ پشتگیری لە ڕژێمی ئەوکات، کە سیاسەتی ڕەسمی ئەو سەردەمەى تێکوپێک شکاند.

 

لە سیمفۆنیای (ژ.10) وە، شۆستاکۆڤیچ دەستی بە ئیمزاکردنی کارەکانی کرد، بە پیتە یەکەمینیەکانی “DSCH” (D و E بە ڕێکی، C و Bی بە لێنووسینی ئەڵمانی). ئەم وردەکارییە تەواو لە زنجیرە چوارینەی (ژ.8) دا بەدی دەکرێت، کە دەستپێکی کارەکەی”مۆتیف” بەم چوار پیتە دەست پێ دەکات.

 

شەرمن، بە ڕەوشت و ڕێزدار:

کەسێکی گۆشەگیر و شەرمن، ئاوازدانەرەکە بەم شێوەیە وەسف کراوە لە لایەن نووسەرانی ژیاننامەکەیەوە. کاتێک سڵاوی دەکرد تەواو شەرمنانە بوو، تا ئەو ئاستەی هەستی بە شڵەژان دەکرد. لە پشت چاویلکە گەورە و ئەستورەکانییەوە خۆی حەشاردەدا، کە بە ڕوواڵە دەتگوت خوێندکارێکە تازە لە زانکۆ یاخود پەیمانگا وەرگیراوە. ئەمەیش بە پێی وتەی نووسەر”مایکڵ ئاڕ هۆفمان”

 

هەرچۆنێک بێت، شۆستاکۆڤیچ تا بڵێیت پیاوێکی بەڕێز بوو. لە پاش مەسەلەکەی پارڤادا، تەواو لەوە سڵی دەکردەوە کە لە ناکاو دەستگیری بکەن. ئاواتی ئەوەی دەبینی کە هیچ کات کارێکی هاوشێوە ڕووبەرووی خێزانەکەی نەبێتەوە. زۆربەی کات ئەپارتمانەکەی بەجێ دەهێشت لەگەڵ جانتایەک دا، بە سەعات ڕووبەڕووی ئەو سەرخەرە دەوەستا.

 

هەروەها لەگەڵ دووهەم جەڵدەی دڵی داهەموو توانایەکی خۆی دەخستەگەڕ،  تا بە گەرمووگوڕییەوە پێشوازی لە سەردانکەران و میوانەکانی بکات. هەرچەندە پزیشکەکان زۆر بە ڕوونی مۆچیاریی ئەوەیان پێدا بوو کە هیچ ئەرکێکی فیزیکی ئەنجام نەدات، تا دوور بێت لە ماندووبوونی جەستەیی. پێشوازی لە هەریەکەی لە میوانەکانی دەکرد تەواوی توانای خۆی دەخستەگەڕ تا هەستێتەوە و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دابنیشێت. هەروەک چۆن نووسەر “گریستۆف مایەر” ئاماژەی بۆ کردووە.

 

Leave a comment