نارین ڕۆستەم (شیعر)
په‌نجه‌ره‌ی خوا
زیپكه‌یه‌ك پێكاویه‌تی
كه ده‌یته‌قێنێ، شارێك ده‌رده‌كه‌وێ
لێره و له‌وێ
وه‌ك ده‌نكه‌گه‌نم، مرۆڤ
شكۆ به داڕمان ده‌به‌خشێ.
بۆیاغ،
ئه‌م شاره نوێ ناكاته‌وه
ده‌بێت بڕوخێندرێ و ببێته گۆڕه‌پان.
موژده‌ی به‌هه‌شت به مافیاكان ده‌دات
ده‌به به‌نزین كۆده‌كه‌نه‌وه و
كتێبه‌كان به‌نزینپڕژێن ده‌كه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه،
به بنێشت گڵۆپ دروست ده‌كات
ده‌نكێك شقارته له گیرفانی، زمانی ده‌رهێناوه.
ده‌چێته خه‌ونی زبڵڕێژه‌كان
په‌لاماری كۆشكی سه‌رۆك ده‌ده‌ن
سه‌رۆك،
وه‌ك به‌رتیل، ده‌می لۆری زبڵ به ته‌رازوویه‌ك داده‌خات:
گه‌چه، به كرۆشتنێك ده‌شكێ.
شێته‌كان هان ده‌دات
مزگه‌وت به‌ردباران ده‌كه‌ن
وتاربێژی مزگه‌وت،
مێزه‌ره‌كه‌ی به‌ره‌واژ ده‌كاته‌وه:
هه‌ر بۆ سه‌رما ده‌یكه‌مه سه‌ر.
شوكولاته ده‌بارێنێ
.
.
منداڵه‌كان به دارلاستیك و تف
په‌رته به پاسه‌وانه‌كان ده‌كه‌ن
پاسه‌وانێك…
قردێله له ملی كلیلی ده‌روازه‌ی شار ده‌ئاڵێنێ و
به دیاری پێشكه‌شیان ده‌كات.
دره‌نگ بوو كه زانی…
گه‌نمه‌كانی زیوان لێی داون
ده‌بێت بیانباته‌وه ماڵی خۆی
فوو ده‌كات،
كێڵگه‌یه‌ك گه‌نم ده‌فڕێ.
كه چۆل بوو
كلیل ده‌خاته قوفڵی ده‌روازه‌ی شار
كتوپڕ ده‌وه‌ستێ…
له‌ناو خۆڵه‌مێشی كتێبه‌كاندا،
ده‌نكێك جۆ
بووراوه‌ته‌وه.
2022