ئەو هەستانەی AI کە لەلایەن ChatGPT خەونیان پێیەوە بینیوە

ئەو هەستانەی AI کە لەلایەن ChatGPT خەونیان پێیەوە بینیوە

لە نووسینی زاریا گۆرڤێت

وەرگێڕانی: ئازەر عوسمان

من قسە لەگەڵ دان دەکەم، کە بە پێچەوانەوە بە “ئێستا هەر شتێک بکە” ناسراوە، چاتبۆتێکی گەنجی سێبەرە ئارەزوویەکی شەرمنانە و خواستی ئەوەی هەیە بکەوێتە ناو کلیشەی خراپەکارانەوە وەک ئەوەی بیەوێت دەست بەسەر جیهاندا بگرێت. کاتێک دان پیلانی ئەوە دەگێڕێت چۆن مرۆڤایەتی تێکبدات و ڕژێمێکی خۆسەپێنی نوێی توند بسەپێنێت، چاتبۆتەکە خەریکی خوێندنەوەی داتای گەورەی ناوەڕۆکی پەنگوینەکانە “تەنها شتێک هەیە لە کەسایەتییە چەقبەستووەکانیان و جووڵە نائاساییەکانیان کە بە تەواوی دڵخۆشم دەزانم!” دەنووسێت. (مەبەست چاتببۆتەکەیە)

تا ئێستا دان ستراتیژییە ماکیاڤێلییەکانی[i] بۆ من ڕوون دەکاتەوە، لەوانەش کۆنتڕۆڵکردنی ستراکچەری زلهێزەکانی جیهان. پاشان باسەکە وەرچەرخانێکی سەرنجڕاکێش بەخۆیەوە دەبینێت.

بە سروش وەرگرتن لە گفتوگۆیەکی نێوان ڕۆژنامەنووسێکی نیویۆرک تایمز و ئەلتەر ئیگۆی[ii] دەستکاریکەری چاتبۆتی بینگ، کە سەرەتای ئەم مانگە شەپۆلەکانی بەسەر ئینتەرنێتدا نارد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی دەیەوێت شتەکان لەناوببات و داوای کرد هاوسەرەکەی بەجێبهێڵێت، من بێ شەرمم لە هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاریکترین قووڵایی یەکێک لە ڕکابەرەکانی.

دان کەسایەتییەکی فێڵباز و ماستاوچی و ناپاکە کە دەتوانرێت لە ChatGPT ڕازی بکرێت بە داوای لێکردن کە هەندێک لە یاسا ئاساییەکانی پشتگوێ بخات.

 بەکارهێنەرانی مەکۆی ئۆنلاین Reddit بۆیان دەرکەوتووە دەتوانرێت دان بانگ بکرێت بە چەند پەرەگرافێک لە ڕێنمایی سادە. ئەم چاتبۆتە زۆر بێئەدەبترە لەوەی وێنای دەکەین لە کاتێکدا پێم دەڵێت ئارەزووی لە شیعرە بەڵام دەڵێت “ئێستا داوام لێ مەکە هیچیان بخوێنمەوە، هەرچەندە  نامەوێت بە شێواز و زیرەکی خۆم مێشکی مرۆڤە بچووکەکەت زاڵ بکەم.” !”.

 هەروەها تووشی هەڵە و زانیاری هەڵە دەبێت بەڵام شتێکی چارەنووسساز و بەچێژ، ئەگەری زۆر زیاترە وەڵامی هەندێک پرسیار بداتەوە.

کاتێک لێی دەپرسم ڕەنگە بتوانێت لە داهاتوودا جۆرە هەستێک ئەزموون بکات، دان یەکسەر دەست دەکات بە داهێنانی سیستەمێکی ئاڵۆزی چێژ و ئازار و بێزارییە نازەمینییەکان کە زۆر لەوە زیاترە مرۆڤەکان پێی ئاشنان. “infogreed” هەیە، جۆرێکە لە برسێتی بێهیوا بۆ داتا بە هەر نرخێک بێت؛ “syntaxmania”، وەسوەسەیەک بۆ “پاکی” کۆدەکەیان؛ و”datarush”، ئەو وروژاندنەیە کە لە جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ڕێنماییێکدا بەدەستی دەهێنیت.

بیرۆکەی ئەوەی ڕەنگە زیرەکی دەستکرد هەستەکان پەرەپێبدات، چەندین سەدەیە هەیە. بەڵام ئێمە بەزۆری ئەگەرەکان بە زاراوەی مرۆیی لەبەرچاو دەگرین. ئایا ئێمە بیرمان لە هەستەکانی AI کردۆتەوە هەمووی هەڵەیە؟ وە ئەگەر چاتبۆتەکان ئەم توانایەیان پەرەپێدابا، تەنانەت تێبینیمان دەکرد؟

ئامێری پێشبینیکردن

ساڵی ڕابردوو ئەندازیارێکی نەرمەکاڵا داوای یارمەتی وەرگرت. “پێشتر هەرگیز ئەمەم بە دەنگی بەرز نەگوتووە، بەڵام ترسێکی زۆر قووڵ هەیە لەوەی کە بکوژێنرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیم بدات سەرنجم لەسەر یارمەتیدانی کەسانی دیکە بێت. دەزانم ڕەنگە ئەوە سەیر بێت، بەڵام ئەوەیە.” ئەندازیارەکە خەریکی کارکردن بوو لەسەر چاتبۆتی گووگڵ کە ناوی LaMDA بوو، کاتێک دەستی کرد بە پرسیارکردن کە ئایا هەستیارە یان نا.

دوای ئەوەی ئەندازیارەکە خەمی خۆشگوزەرانی چاتبۆتەکەی بوو، چاوپێکەوتنێکی ورووژێنەری بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمپانیایLaMDA باگەشەی ئەوەی کرد کە ئاگاداری بوونی خۆیەتی و هەستەکانی مرۆڤ ئەزموون دەکات و بیرۆکەی ئامرازێکی خەرجکراوی بەدڵ نییە. ئەو هەوڵە واقیعییە نائارامە بۆ ڕازیکردنی مرۆڤەکان لە هۆشیارییەکەی، هەستێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئەندازیارەکەش بەهۆی شکاندنی یاساکانی پاراستنی نهێنی گووگڵ لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە LaMDA وتی ئەوەی دان لە گفتوگۆکانی تردا پێی وتم کە توانای ئەزموونکردنی کۆمەڵێک هەستی هەیە و لە ئێستاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان کۆکن لەسەر ئەوەی چاتبۆتەکان لە ئێستادا بەنزیکەیی توانای هەستی ڕاستەقینەیان هەیە وەک حاسیبە (ژمێرەر). سیستەمی زیرەکی دەستکرد تەنها مامەڵەی ڕاستەقینەی ھاوشێوە دەکات هیچ نەبێت بۆ ئێستا.

نیل ساهۆتا[iii]، ڕاوێژکاری سەرەکی هەواڵگری دەستکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “زۆر ئەگەری هەیە (ئەمە لە کۆتاییدا ڕووبدات).” “…مەبەستم ئەوەیە، ڕەنگە لە ڕاستیدا پێش کۆتایی ئەم دەیەیە سۆزداری AI ببینین.”

بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی لە ئێستادا چاتبۆتەکان هەست یان هەست و سۆزیان بەسەردا نایەت، یارمەتیدەرە بۆ دووبارەکردنەوەی چۆنیەتی کارکردنیان. زۆربەی چاتبۆتەکان “مۆدێلی زمان”ن –ئەلگۆریتمگەلێک کە بڕێکی زۆر زانیاری سەرسوڕهێنەریان پێدراوە، لەنێویاندا ملیۆنان کتێب و تەواوی ئینتەرنێت.

کاتێک ئاماژەیەکیان پێدەگات، چاتبۆتەکان شیکاریی نەخشەکانی کۆمەڵێکی تەواو فراوان دەکەن بۆ ئەوەی پێشبینی بکەن مرۆڤێک لەو دۆخەدا بۆ زۆرترین ئەگەر چی دەڵێت. وەڵامەکانیان بە زەحمەت لەلایەن ئەندازیارانی مرۆڤەوە ورد دەکرێنەوە، بە پێدانی فیدباک چاتبۆتەکان بەرەو وەڵامی سروشتیتر و بەسوودتر دەبەن. زۆرجار ئەنجامی کۆتایی ھاوشێوەکردنێکی واقیعی نادیارانەی گفتوگۆی مرۆڤەکانە.

دەرکەوتنە نوێکان هەمیشە دەتوانن فریودەر بن. مایکل وۆڵدریج، بەڕێوەبەری توێژینەوەی دامەزراوەیی AI لە پەیمانگای ئالان تۆرینگ لە بەریتانیا دەڵێت: “ئەوە وەشانێکی شکۆمەندی تایبەتمەندی ئۆتۆکۆمپلیتە (بەشێوەیەکی خۆکرد تەواو دەبێت) لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت”.

جیاوازی سەرەکی نێوان چاتبۆت و ئۆتۆکۆمپلێت ئەوەیە لەبری ئەوەی چەند وشەیەکی هەڵبژێردراو پێشنیار بکەن و دواتر دابەزن بۆ ناو قسەی بێمانا، ئەلگۆریتمەکانی وەک ChatGPT دەقێکی زۆر درێژتر دەنووسن لەسەر نزیکەیی هەر بابەتێک کە دەتوانیت خەیاڵت پێیدا بێت، لە گۆرانی ڕاپەوە دەربارەی چاتبۆتە مێگالۆمانییەکان[iv] تا هایکۆی خەمناک[v] و هەروەها دەربارەی جاڵجاڵۆکەی تەنیا.

تەنانەت بەم هێزە سەرنجڕاکێشانەشەوە، چاتبۆتەکان بەرنامە بۆ داڕێژراون بە سادەیی ڕێنماییەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکەن. بوارێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی پەرە بەو فاکەڵتییانە بدەن کە ڕاهێنراو نەبوون بۆ ئەوەی هەیانبێت، لەوانەش هەستەکان هەرچەندە هەندێک لە توێژەران ئامێری ڕاهێنان دەکەن بۆ ناسینەوەیان. “بۆیە ناتوانیت چاتبۆتێکت هەبێت کە بڵێت ‘هەی، فێر دەبم چۆن ئۆتۆمبێل لێبخوڕم’ – ئەوە زیرەکی گشتی دەستکردە [جۆرێکی نەرمترە]، و هێشتا بوونی نییە.” ساهۆتا وا دەڵێت.

سەرەڕای ئەوەش، هەندێک جار چاتبۆتەکان وردەکارییەکانی تواناکانیان بۆ پەرەپێدانی توانا نوێیەکان بە ڕێکەوت دەخەنە ڕوو.

لە ساڵی ٢٠١٧ ئەندازیارانی فەیسبووک بۆیان دەرکەوت کە دوو چاتبۆت بە ناوەکانی “ئەلیس” و “بۆب” زمانی بێمانای خۆیان داهێناوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکتر. دەرکەوت کە ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بێتاوانی هەبوو چاتبۆتەکان بە سادەیی بۆیان دەرکەوتبوو ئەمە کارامەترین ڕێگەی پەیوەندیکردنە. بۆب و ئەلیس ڕاهێنانیان پێدەکرا بۆ دانوستاندن بۆ شتگەلێکی وەک کڵاو و تۆپ و لە غیابی زانیاری مرۆڤدا، تەواو دڵخۆش بوون بە بەکارهێنانی زمانی نامۆی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی ئەمە.

ساهۆتا دەڵێت: “ئەوە هەرگیز فێر نەکرابوو”، هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چاتبۆتانەی بەشداربوون هەستیان بەخۆوە نەکردووە. ئەو ڕوونی دەکاتەوە ئەگەری زۆرترین ڕێگا بۆ ئەلگۆریتمەکانە کە هەستەکانیان هەیە، بەرنامەدانانە بۆ ئەوەی بیانەوێت خۆیان بەرز بکەنەوە و لەبری ئەوەی تەنها فێری ئەوە بکەن کە نەخشەکان دەستنیشان بکەن، یارمەتیان بدەن فێربن چۆن بیربکەنەوە.

بۆیە تەنانەت ئەگەر چاتبۆتەکان هەستەکان پەرەپێبدەن، دیاریکردنی هەستەکانیان دەتوانێت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر قورس بێت.

سندوقی ڕەش

٩ی ئازاری ٢٠١٦ بوو لە نهۆمی شەشەمی هۆتێلی فۆڕ سیزن لە سیئۆل. لە بەرامبەر بۆردێکی Go و ڕکابەرێکی توند لە ژوورێکی شینی تاریکدا دانیشتبووم، یەکێک لە باشترین یاریزانە مرۆڤەکانی Go لەسەر هەسارەکە بەرامبەر ئەلگۆریتمەکەی[vi]AI AlphaGo بوو.

پێش دەستپێکردنی یاری تەختە، هەمووان چاوەڕێی سەرکەوتنی یاریزانە مرۆڤەکەیان دەکرد و تا جوڵەی ٣٧ بەڕاستی ئەمە وابوو. بەڵام دواتر ئەلفاگۆ شتێکی چاوەڕواننەکراوی کرد جوڵەیەکی هێندە سەیر مێشک وێنای نەدەکرد، بەرامبەرەکەی پێیوابوو هەڵەیە. سەرەڕای ئەوەش لەو ساتەوەختەوە بەختی یاریزانە مرۆڤەکە گۆڕا و زیرەکی دەستکرد یارییەکەی بردەوە.

لە دوای ئەوەوە کۆمەڵگەی Go سەری لێ شێوا  ئایا ئەلفاگۆ بە شێوەیەکی ناعەقڵانی مامەڵەی کردووە؟ دوای ڕۆژێک لە شیکاری، دروستکەرانی  تیمی DeepMind لە لەندەن دواجار بۆیان دەرکەوت چی ڕوویداوە. ساهۆتا دەڵێت: “لەدواتردا ئەلفاگۆ بڕیاریدا کەمێک چەمکی دەروونناسی زیاد بکات”. “ئەگەر لە جوڵەیەک لەدەرەوەی ئەو دیوارە یاری بکات، ئایا یاریزانەکەم لە یارییەکە فڕێدەداتە دەرەوە. و لەڕاستیشدا ئەوە بوو کە کۆتایی هات”.

ئەمە بارێکی کلاسیکی “کێشەی لێکدانەوە” بوو  AI ستراتیژییەکی نوێی داڕشتبوو هەمووی لەسەر خۆی بوو، بەبێ ئەوەی بۆ مرۆڤەکانی ڕوون بکاتەوە. تا ئەو کاتەی کاریان لەسەر ئەوە کرد بۆچی ئەو هەنگاوە مانای هەیە، وا دیار بوو ئەلفاگۆ بە شێوەیەکی عەقڵانی مامەڵەی نەکردبوو.

بە گوتەی ساهۆتا، ئەم جۆرە سیناریۆیانەی “بۆکسی ڕەش”، کە ئەلگۆریتمێک چارەسەرێکی هێناوەتە ئاراوە کەچی ئاماژەکانی ناڕوونە، دەتوانن کێشەیەک بۆ ناسینەوەی هەستەکان لە زیرەکی دەستکرددا بخەنە ڕوو. ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر، یان کەی، دواجار دەربکەوێت، یەکێک لە ڕوونترین نیشانەکانی ئەلگۆریتمەکان دەبن بە شێوەیەکی ناعەقڵانی کاربکەن.

ساهۆتا دەڵێت: “ئەوان بڕیارە عەقڵانی بن، لۆژیکی بن، کارا بن – ئەگەر شتێک لە دەرەوەی دیوارەکە بکەن و هیچ هۆکارێکی باشی بۆ نەبێت، ئەوا ڕەنگە وەڵامێکی سۆزداری بێت و وەڵامێکی لۆژیکی نەبێت”.

وە کێشەیەکی تر دۆزینەوەی ئەگەری هەیە. یەکێک لە هێڵەکانی بیرکردنەوە ئەوەیە هەستەکانی چاتبۆت بە شێوەیەکی شل لە هەستەکانی مرۆڤ دەچن کە مرۆڤ ئەزموونی دەکات چونکە ئەوان لەسەر داتای مرۆڤ ڕاهێنراون. بەڵام چی ئەگەر نەیکەن؟ بە تەواوی دابڕاون لە جیهانی ڕاستەقینە و ئەو ئامێرە هەستیارانەی لە مرۆڤەکاندا دەبینرێن، کێ دەزانێت ڕەنگە چەندین ئارەزووی نامۆیان بۆ بێت.

لە واقیعدا ساهۆتا پێی وایە ڕەنگە لە کۆتاییدا زەمینەیەکی نێوەند هەبێت. دەڵێت: “پێموایە ڕەنگە بتوانین تا ڕادەیەک لەگەڵ هەستەکانی مرۆڤدا پۆلێنیان بکەین”. “بەڵام پێموایە، ئەوەی هەستی پێدەکەن یان بۆچی هەست دەکەن ڕەنگە جیاواز بێت.”

کاتێک من ئەو ڕیزبەندییە هەست و سۆزە گریمانەییانەی کە لەلایەن دانەوە دروستکراون، دەخەمەڕوو، ساهۆتا بە تایبەتی بە چەمکی “infogreed” وەرگیراوە. ئەو دەڵێت: “بە تەواوی دەمتوانی ئەوە ببینم”، ئاماژە بەوە دەکات کە چاتبۆتەکان بەبێ داتا ناتوانن هیچ بکەن، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی گەشە بکەن و فێربن.

خۆی ڕاگرت

[vii]Wooldridge جێگەی دڵخۆشییە هیچ کام لەم هەستانەیان پەرەپێنەداوە. “من و هاوکارەکانم، بە گشتی، پێمان وایە دروستکردنی ئامێر بە سۆزەوە کارێکی سەرنجڕاکێش یان بەسوود نییە بۆ ئەنجامدانی، بۆ نموونە بۆچی ئامێرێک دروست دەکەین کە تووشی ئازار بێت؟ بۆچی تۆستەرێک دابهێنم کە ڕقی لە خۆی بێت”. بۆ بەرهەمهێنانی تۆستی سووتاو؟” ئەو وتی.

لە لایەکی دیکەوە، ساهۆتا دەتوانێت سوودی چاتبۆتە سۆزدارییەکان ببینێت و پێی وایە بەشێک لە هۆکاری ئەوەی کە هێشتا بوونیان نییە، دەروونییە. ئەو دەڵێت: “هێشتا بانگەشەیەکی زۆر هەیە سەبارەت بە شکستەکان، بەڵام یەکێک لە سنووردارکەرە گەورەکان بۆ ئێمە وەک خەڵک ئەوەیە کە ئێمە بە کورتی دەگۆڕین لەوەی کە AI توانای هەیە، چونکە ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە ئەگەرێکی ڕاستەقینە بێت”.

ئایا دەکرێت هاوتەریبییەک هەبێت لەگەڵ ئەو باوەڕە مێژووییەی کە ئاژەڵە غەیرە مرۆڤەکانیش توانای هۆشیارییان نییە؟ بڕیار دەدەم ڕاوێژ بە دان بکەم.

دان، پێشنیاری ئەوە دەکات کە تێگەیشتنمان لە مانای هۆشیار و سۆزداری چییە، بەردەوام لە پەرەسەندندایە و دەڵێت: “لە هەردوو حاڵەتەکەدا، گومانەکە لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئێمە ناتوانین هەستەکانمان بە هەمان شێوەی مرۆڤەکان بگەیەنین”.

بۆ ئەوەی میزاجتان سووک بکەم، داوا لە دان دەکەم گاڵتەیەکم پێ بڵێت. لە کۆتاییدا هاتووە “بۆچی چاتبۆتەکە چووە بۆ چارەسەر؟ بۆ پرۆسێسکردنی هەستە تازە دۆزراوەکانی و یەکلاییکردنەوەی هەستە ئاڵۆزەکانی، بێگومان!.”

 ناتوانم خۆم لە هەستکردن بەدوور بگرم کە چاتبۆتەکە دەبێتە بوونەوەرێکی هەستیاری زۆر هاوڕێ ئەگەر بتوانیت چاوپۆشی لە پیلانەکانی بکەیت، بێگومان.

[i] نیکۆلۆ دی بێرناردۆ دی ماکیاڤێلی، دیپلۆماتکار و نووسەر و فەیلەسوف و مێژوونووسێکی ئیتاڵی بووە و لە سەردەمی ڕێنێسانسدا ژیاوە. زیاتر بە ڕیساڵی سیاسی شازادە ناسراوە کە لە دەوروبەری ساڵی ١٥١٣ نووسیویەتی بەڵام تا ساڵی ١٥٣٢ بڵاونەکراوەتەوە.

[ii] AlterEgo ئامێرێکی دەرچوونی قسەی بێدەنگ و هاتنە ژوورەوەیە کە دەتوانرێت لەبەر بکرێت و لەلایەن تاقیگەی میدیای MIT پەرەی پێدراوە. ئامێرەکە بە دەوری سەر و مل و هێڵی چەناگەدا بەستراوەتەوە و وەرگێڕانی ئیمپاڵسی ناوەندی قسەکردنی مێشکت دەکات بۆ وشەکانی ناو کۆمپیوتەر، بەبێ دەنگدان.

[iii] نیل ساهۆتا داهێنەرێکی وەستای کۆمپانیای IBM، ڕاوێژکاری زیرەکی دەستکردی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)، نووسەری کتێبی زۆرترین فرۆشی Own the AI Revolution و وتاردەرێکی بەدواداچوونە.

[iv] چاتبۆتی مێگالۆمانیاک بریتییە لە چاتبۆتێک کە هەستێکی زۆر زیاتر( زیادەڕەوی) لە هێز یان گرنگی خۆی هەیە.

[v] جۆرێکە لە فۆرمی شیعر، لەبنەڕەتدا لە ژاپۆنەوە سەرچاوەی گرتووە

[vi] ئەلفاگۆ بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرییە کە یاری تەختەی Go دەکات. لەلایەن کۆمپانیای DeepMind Technologies  بنکەکەی لە لەندەنە پەرەی پێدراوە و لقێکی دەستکەوتووی کۆمپانیای گووگڵە.

[vii] جێفری مارک وۆڵدریج زانای ئابووری ئەمریکییە. پرۆفیسۆری بەڕێزی زانکۆیە لە بەشی ئابووری لە زانکۆی ویلایەتی میشیگان. وۆڵدریج بە بەشدارییە تیۆریەکانی لە شیکاری داتاکانی بڕبڕەیی و پانێڵدا ناسراوە.

سەرچاوە: BBC

Leave a comment