گەلەرییەکی ئەندازە بچووکی دوو نهۆمی سەر بە کۆمەڵەی گەلەرییەکانی ناو کارگەی کولتوور (کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی)یە، پێگەی گەلەرییەکە ئەکەوێتە بەشی خوارەوەی کارگە، ئەم گەلەرییە پێشتر شوێنی تایبەت بووە بە ئێشکگرتن لە پێناو پاراستنی کارگە.
ئازەر عوسمان: بەڕێوەبەری داهێنان Creative Director لەم بارەوە دووا، هەڵبژاردنی ووشەی (زاڵگە) بۆ ئەم جێگەیە وەک بیناسازییەکەی مەبەستی نەگۆڕانی کارەکتەری جێگاکەیە، کە جێگای پاسەوان بووە و بە کوردی (زاڵگە)ی پێدەگوترێت واتە (جێگەی زاڵبوون بەسەر دەوروبەر).
ئازەر: ئێمە لێرەدا کار بۆ ئەوە ئەکەین کارکردنی گروپ و تاک گەشە پێبدەین و پرۆژەکان بگەیەنیینە ئەنجام لە بواری کولتووری و پیشەیشدا و هاوکات پرۆگرام و سیستمی نوێی کارکردن ڕەچاو بکەین و فێری بین تا ئاگاداری نوێبونەوەو تەکنیکە نوێکانیش بین لە بوارە جیاوازەکاندا.
ئەم گەلەرییە چی لە خۆ دەگرێت:
- دیجیتاڵ : ئەنیمەیشن، ئیلوسترەیشن، سێ دووری، دوو دووری، کارتوون (کۆمیک)
- وێنەکێشان، پەیکەر، سیرامیک
- دیزاین، گرافیک
- پرۆژە و کاری (ئینستەلەیشن، ڤیدیۆ ئاڕت، پێرفۆرمانس، ڤیدیۆ ئینستەلەیشن، هتد)
- فۆتۆگرافی
- ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و سیمینار
- ئامادەکاری و بنیاتنانی پرۆژە
- کردنەوەی خول و ڕاهێنان
- تێکنۆ موزیک
کۆنسێپتی گەلەری زاڵگە
کار لەسەر بابەتە جیهانی و لۆکاڵیە هەنوکەییەکان دەکات لە چێوەیەکی سەردەمیانەدا، لە ڕێگەی فۆرمەوە کارەکان پێشکەش دەکرێت و دەرگای واڵایە بۆ هەموو ڕەنگ و وڵات و پێگەیەک، پرۆژەکان بە پێی کات و ستراتیجی شوێنەکە ڕێکدەخرێت و لیژنەیەک کارەکان دیاریدەکات.
ئەم گەلەرییە هاوکات ئۆفیسێکی کراوە بوونی هەیە لە هەمان جێگادا بۆ بنیات نان و گفتوگۆ لە بارەی کار و پرۆژەو چالاکییەکانەوە، گروپی سولی ئۆن بەڕێوەی دەبات لەلایەن کۆمەڵێک ئەندامی خۆبەخشەوە.
لە ئێستاشدا لە ڕێگەی فۆرمێکی کراوەوە هەمموان دەتوانن پرۆژەو بیر و کارەکانیان پێشکەش بکەن.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرم کلیک لێرە بکە: https://forms.gle/LrPQkv2vzTWNGvGv6