[ مۆزەخانەی ژێر ئاو ]

سولی ئۆن وێب

و: ساوێن جەبار

پەیکەرتاش و ژینگەپارێز و وێنەگر جەیسن دیکێرس تەیڵەر مۆزەخانەیەکی ژێرئاویی کردەوە (Museum of – Underwater Art) مۆزەخانەی هونەریی ژێرئاو لە قوڵایی زەریادا، لە یەکێک لەو شوێنانەی کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن لە جیھاندا.

ئەم پڕۆژەیە و چوار پڕۆژەی دیکە بەھرەی گەنجان نیشاندەدات لە ھونەر و فۆرمی نوێدا، کۆڕەڵ گرینـھاوسە (شوشەبەندی مەرجانی) کە ئەکەوێتە ناوەڕاستی گرەیت باریەر ڕیف. سەردانکەرەکان بۆ گەشتە ژێرئاویەکان بانگهێشتدەکرێن تاکو لە قوڵایی ٦٠ پێوە بگەن بەم مۆزەخانەیە.

تەیلەر ئەوەی ڕونکردەوە و وتی ” کاتێک باسی مەرجانەکان دەکەین، ئێمە زیاتر ئەوەمان مەبەستە کە چی نەوەی دوڕۆژ بەجێ دەهێڵین ، هەروەها وتیشی: “من ویستومە گەنجی زیاتر هانبدەم بۆ زانستی دەریایی و گەڕان و تێگەیشتن لە جیهانی ناوئاو، دەشمویست کۆمەڵگە ناوخۆیی و خوێندکاری خوێندنگاکان بەتایبەتی، ببنە باڵوێز (نوێنەر) بۆ مەرجانەکان، هاوشێوەی ئەو چاودێرانەی ئارەزوویانە بزانن چۆن ئەمە گەشە دەکات “.

Related Posts

Leave a comment